کونسوڵی ئێران لەهەولێر: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر جێگای قبوڵکردن نییە
کاتژمێرێک لەمەوپێش
کونسوڵی ئێران لە هەولێر سەربارەت بە هێرش بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئاڤا میدیای وت، ئەم هێرشە لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەنجامدرابێت مایەی قبوڵکردن نییە.
شەوی 26ـی مانگ، کاتژمێر 11:30 هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و خەزانی هەڵگرتنی نەفتای کێڵگەکە بە تەواوی زیانی بەرکەوت. بەو هۆیەوە 525 ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە وەستا و بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات کارەبا ڕاگیرا.
فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە ئاڤای وت، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەم، ئەم کارە لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجامدرابێت جێگای قبوڵکردن نییە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرکونسوڵی ئێران دەڵێت: لەڕوانگەی ئێمەوە ئەم کارە هێرش کردنە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق و خۆشگوزەرانی گەلە ئازیزەکەیەتی.
بابهتی پهیوهندیدار
