ئاسیاسێل گرێبەستێکی نوێی راگەیاند و ئاستی خێرایی پەیوەندی بەرز دەکاتەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاسیاسێڵ سیستەمی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی داتای کۆمپانیای Enea جێگیر دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئەزموونی بەشداربووان و باشترکردنی ئاستی کارایی تۆڕەکەی
دەوحە، قەتەر، 26ـی تشرینی دووەمی 2025
سیستەمی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی داتای کۆمپانیای Enea، ئاستی خێرایی پەیوەندی بەرز دەکاتەوە و ئەزموونی بەشداربووان زیاد دەکات لە ڕێی بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیاوە بۆ ناردنی ناوەڕۆکی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی کاراتر، لە هەمانکاتدا شیکاریی ڕاستەوخۆ بە مەبەستی یارمەتیدانی شێوازی پلاندانان بۆ توانای تۆڕ و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان دابین دەکات
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان لە عێراق، بە سەرکەوتوویی سیستەمی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی داتای کۆمپانیای Eneaـی جێگیر کرد، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵێتیی ئەزموونی بەشداربووان (QoE) و باشترکردنی ئەدای ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی.
لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای گواستنەوەی داتای ئامێری پەیوەندییەکان، ئاسیاسێڵ، کۆمپانیای Eneaـی هەڵبژارد بۆ ئەوەی کاراییەکی بەرز پێشکەش بە بەشداربووانی بکات و لە هەمانکاتیشدا توانایی پێشکەوتوو لە پۆلێنکردنی گواستنەوەی داتا و زیادکردنی خێراییدا دابین بکات، ئەمەش وا لە ئاسیاسێڵ دەدات کە گواستنەوەی ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی زیاتر بە شێوەیەکی کاراتر بخاتە بەردەست بەشداربووانی.
حەسەن الشامی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تەکنەلۆژیی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:
"ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی داتاکانی تۆڕی کۆمپانیای Enea، بە ڕەگەزێکی سەرەکیی دادەنرێن لە بەرەوپێشبردنی ئاستی دەستڕاگەیشتن بە داتاکان بە شێوەیەکی خێرا و متمانەپێکراو. ئەم کارامەییە بێ هاوتایە لە بوارەکەدا توانایەکی زیاترمان پێدەبەخشێت بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵێک پلانی داتایی داهێنەرانە بە بەشداربووانمان لە تاکە کەس و کۆمپانیاکان، لە هەمانکاتیشدا بەڕێوەبردنی گواستنەوەی داتا ڤیدیۆییەکان بە شێوەیەکی زیرەکانە بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان."
ئۆسڤاڵدۆ ئالداو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تەکنەلۆژیی کۆمپانیای Enea ڕایگەیاند:
"بنچینەی چارەسەرەکانی کۆمپانیای Enea سەرنج دەخاتە سەر سێ بنەمای سەرەکی: ئاسایش و بەرەوپێشبردن و بەدەستهێنانی داهات. لە ڕێگای سیستەمی بەڕێوەبردنی گواستنەوەی داتای کۆمپانیای Eneaـەوە، ئاسیاسێڵ دەتوانێت ئەزموونێکی دیجیتاڵی ئاست بەرز پێشکەش بە بەشداربووانی بکات و لە هەمانکاتیشدا دڵنیایی دەدات لە دابینکردنی خێرایی زیاتر و ئاسانکردنی شێوازی ناردنی ڤیدیۆ بە بەرزترین کواڵێتی."
ئەم سیستەمە ئامرازی بەهێزی بەدواداچوون و شیکاری پەیوەست بە گواستنەوەی داتاکان بۆ ئاسیاسێڵ دابین دەکات، ئەمەش وادەکات کە بتوانێت پلان بۆ توانای تۆڕەکە دابڕێژێت و پاڵپشتی لە گەشەی گواستنەوەی داتاکان لە داهاتوودا بکات.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://www.enea.com/solutions/traffic-management/
(کۆتایی)
دەربارەی Enea:
Enea کۆمپانیایەکی جیهانیی تایبەتمەندە لە بواری سۆفتوێری پەیوەندییە پێشکەوتووەکان و ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا. دیدگای کۆمپانیاکە لە بوونی پەیوەندییەکی سەلامەتتر و کاراترەوە لە سەرانسەری جیهاندا سەرچاوە دەگرێت. لە ڕێگای سەرنج خستنە سەر داهێنان و ئاسایشی، چارەسەرەکانی کۆمپانیاکە بۆ پێکەوە بەستنەوەی پەیوەندییەکان و لە هەمانکاتیشدا بەرەوپێشبردنیان و پاراستنیان لەنێوان تاکەکان و کۆمپانیاکان و ئامێری پەیوەندییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەردەستن. کۆمپانیای Enea خزمەتی زیاتر لە 170 دابینکاری خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهاندا دەکات و ڕۆژانە زیاتر لە 3 ملیار کەس پشت بە تەکنەلۆژیاکانی دەبەستن. بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکە لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویدە و لە بۆرسەی ناسداکی ستۆکهۆڵمدا ڕیزبەندی کراوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن:enea.com
پەیوەندی– Enea
کلێر مێرفی: [email protected]
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com
