عەبادی كاندیدكردنی بۆ سەرۆک وەزیران رەتكردووەتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوپەیمانی "نەسر" بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق، دەڵێت: عەبادی رەتیکردۆتەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکات، ناوەکەی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێشنیازكراوە.

ئاماژەی بەوەشدەكات: رەنگە کۆبونەوەی داهاتووی چوارچێوەکە یەکلاکەرەوە بێت لە دیاریکردنی ناسنامەی كانديدى سەرۆک وەزیرانی نوێ.

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانییەكە بە ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە: ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی هەماهەنگیدان ناوی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراقیان خستووەتە لیستی کاندیدەکانی حکومەتی نوێ، سەرەڕای ئەوەی رەتیكردووەتەوە.

وتوشەیەتی: عەبادی قبوڵ ناکات لە چوارچێوەیەکی كۆت و بەندكراودا كاربكات، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو پێویستی بە لێكگەیشتنی زیاتر هەیەو، ئەگەر هەیە لە کۆبونەوەی داهاتووی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیارە دووشەممە بەڕێوە بچێت، ناسنامەی سەرۆک وەزیرانی نوێ گەڵاڵە بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار