وەزیری وزەی ئێران: هەر وڵاتێك ئاو بفرۆشێت ئامادەین بیكڕین

4 كاتژمێر لەمەوپێش



حکومەتی ئێران دەڵێت: بە نیازە ئاو لە وڵاتانی دراوسێی بكڕێت بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو کاریگەری لەسەر وڵاتەكە دروستكردووە.

عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: هەر وڵاتێک ئامادەی فرۆشتنی ئاو بێت، ئێمە دەیکڕین.

ئەوە لەكاتێكدایە، زۆربەی وڵاتانی دراوسێی ئێران بەدەست وشکەساڵی و کەم ئاوی دەناڵێنن، لەوانە عێراق، ئەفغانستان و ناوچە سنورییەکانی پاکستان، تەنها ئەرمینیا نەبێت لە باکورەوە یەدەگی ئاوی تاڕادەیەک زیاترە.

ئێران یەکێکە لە وشکترین وڵاتەکانی جیهان و لەم چەند ساڵەی دواییدا رێژەی بارانبارین  بەشێوەیەكی بەرچاو کەمبووەتەوە، لەگەڵ زیادبونی وشکەساڵی و دیاردە توندەکانی دیکەی کەشوهەوا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار