هەپەگە ناوی پێنج گەریلای شەهیدی راگەیاند
کاتژمێرێک لەمەوپێش
هەپەگە پێنج شەهیدی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، بە ڕێزدارییەوە یادی ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد عەباس حەفتانین، ئاخین باکسی، دەمهات مەخمووری، سیپان بێوار و زنار باهۆز دەکەینەوە، کە لە ٢٠١٨دا بە ڕۆحێکی فیداییانەوە دژی هێرشەکانی دوژمن شەڕیان کرد و شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی گەل(هەپەگە)، پێنج شەهیدی بەبیرهێنایەوە، کە لە ٢٠١٨ و لە شوێنی جیاوازدا شەهیدبوون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
“بە ڕێزداریی و حورمەتەوە ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد عەباس حەفتانین، ئاخین باکسی، دەمهات مەخمووری، سیپان بێوار و زنار باهۆز بەبیر دێنینەوە کە بە ڕۆحێکی فیداییانەوە لە تێکۆشانی ٢٠١٨دا، دژی هێرشەکانی دوژمن شەڕیان کرد و گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون.
هەڤاڵانمان عەباس، ئاخین، دەمهات، سیپان و زنار لە سەردەمێکدا کە دەوڵەتی تورک هەوڵی پاکتاوکردنی تەڤگەرەکەمانی دەدا و ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی دژی گەلەکەمانی ئەنجام دەدا، ئەرکێکی مێژوویییان لە ئەستۆ گرت. هەڤاڵانمان کە بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی تێکۆشانیان دەکرد، بە شێوەیەکی جددی و بەهێز ئەو ئەرکانەی کە تەڤگەرەکەمان پێیانی سپاردبوو لە ئەستۆ گرت و بەرپرسیارانە جێبەجێیان کرد. ئەوان بە بێ دوودڵی بۆ بەدیهێنانی ئامانجی ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بەشدارییان کرد. بەو فیداکاریی و بەشدارییە بەهێزەی کە بۆ جێبەجێکردنی فەلسەفەی ئازادی نیشانیاندا، لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا شوێن پێی قووڵیان بەجێهێشت.
هەڤاڵانمان دەزانن کە سەرکەوتن تەنها بە پێداگری لەسەر رێبازی تێکۆشانی ئاپۆیی بەدەست دێت و لەسەر ئەو بنەمایە، بە کار و چالاکیەکانیان گەورەترین بەڵگەیان نیشاندا. هەڤاڵانمان کە هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کردە بنەمای بەهێزکردنی تێکۆشانیان و لەسەر هێڵی فیدایی بوون تیکۆشان. بۆیە تێکۆشانی فیداییانە و هەڵوێستی بە ئیرادەی هەڤاڵانمان بەردەوام ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە.
لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانی قارەمانمان عەباس، ئاخین، دەمهات، سیپان، زنار و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین ئامانجی شەهیدان بەسەرکەوتن تاجدار دەکەین.”
هەپەگە زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە خستەڕوو:

ناسناو: عەباس حەفتانین
ناو و ناسناو: جیهان یگیت
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: قودرەت- حوسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ / زاپ.

ناسناو: ئاخین باکسی
ناو و ناسناو: ئەڤین باکسی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: زوریە- سالم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ / زاپ.

ناسناو: دمهات ماخمووری
ناو و ناسناو: فەرمان تورگوت
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: خورسی- ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨ / خواکوڕک.

ناسناو: سیپان بێوار
ناو و ناسناو: ئۆزگور ئایدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: عایشە-ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ / مووش.

ناسناو: زنار باهۆز
ناو و ناسناو: عومەر تورک
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: سۆنگول-محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨ / ئاڤاشین.”
