وەقایعی عێراق بەبێ حزبوڵاو حوسییەكان لیستەكەی بڵاوكردەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئەو مشتومڕەی لەسەری دروستبوو؛ رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڕیاری دەرهێنانی (ئەنساروڵا)ی یەمەن "حوسییەكان" و (حزبوڵای)ی لوبنان لە لیستی ئەو رێكخراوانە بڵاوكردەوە كە عێراق سەروەت و سامانیان بلۆك دەكات.
رۆژنامەی وەقایع پێشتر لە لیستەكەدا حزبوڵای لوبنان و حوسییەكانی یەمەنی (كە دوو رێكخراوی شیعەن) لە لیستی رێكخراوە تیرۆرستییەكاندا بڵاوكردەوە، بەڵام هەرزوو لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و سامانی رێكخراوە تیرۆرستییەكان لە بانكی ناوەندیی عێراق پاشگەزبوونەوەی خۆی راگەیاندو وتی لیستەكە بەر لە پاكنوسكردن لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانیش بۆ خۆدەربازكردن لە مشتومڕەی دروستبووە رایگەیاند لیژنەی بۆ لێكۆڵینەوە لەو هەڵەیە دروستكردووە.
بابهتی پهیوهندیدار
