سودانی بڕیاریدا هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ هەرێم دابین بکا

کاتژمێرێک لەمەوپێش



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەهۆی ئەو باران و لافاوەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بڕیاریدا هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ هەرێم دابین بکەن.

دەقى ڕاگەیەندراو
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی، هەروەها وەزارەتی دارایی پارەی فریاگوزاری تەرخان بکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاری پێویست بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بووە هۆی شەپۆلێکی لافاوی بەهێز.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
10ی کانوونی یەکەمی 2025

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار