کەشناسی: شەپۆلی باران بارین ئەمڕۆ کۆتای دێت

کاتژمێرێک لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 10-12-2025

کەش / کەشی ئەمڕۆی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت ,کاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو بەرەو کۆتای دەچێت , بەڵام ناجێگیری کەش هەندێ جار چالاک دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری کەمێک باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک لەکاتی جیا جیا هەبێت .

کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە کۆتای دێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە سەر ناوچەی جیا جیا.

خێراى با / مام ناوەند دەبێت ( 15 – 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژ هەڵات.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت 

سبەى پێنج شەممە 11-12-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێ کاتدا هەیە , وە بەگشتی کەشەکە تا ڕادەیەک جێگیرە جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێ کات نمە بارانی دەبێت .

خێراى با / مام ناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کم دەبێت. لەکات 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار