ئێران دەستی بە عێراقەوە گرتووە ودەستبەرداری نابێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر و بەغدا خەریکی چین؟
عێراق گەرەترین هەڵەی ئەمریکا بوو کە نابێت دووبارەی بکاتەوە

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

ئەمانە هەمووی قسەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریا بوون، کە لە چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی لەژێر بەڕە بوو خستییە سەر بەڕە. 

تۆم باراک بە چاوپێکەوتنێکی 13 خولەکی لەگەڵ میدیای زە ناشناڵی ئیماراتی نهێنی زۆری لەبارەی سیاسیەتی ئێران و ئەمریکا لە عێراق دەرکاند و باسی هەژموونی گەورەی تارانی بەسەر بەغداوە کرد، سەرەڕای ئەو هەموو بودجەیەی واشنتن بۆ حێراقی تەرخانکردووە. 

تۆم باراک بەهۆی ئەوەی خۆی خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەراستە، بۆیە چۆنیەتی رووداوەکان دەزانێت و بەوەش ناسراوە کە زۆر راشکاوە و لەبەر دڵی کەس قسە ناخواتەوە. 

نێردەی تایبەتی ترەمپ دانی بەوەدا نا، سیاسیەتی ئەمریکا لە عێراق نمونەیەکی گەورەیە کە نابێت هەرگیز دووبارە بکرێتەوە و گوتی: دوای تەرخانکردنی سێ ترلیۆن دۆلار و کوژرانی هەزارەها کەس، ئەمریکا بەدەستبەتاڵی لێی دەرچوو، ئێرانیش هەموو هەژموونی خۆی لە عێراقدا جێگیرکردووە. 

تۆم باراک زۆر راشکاوانە گوتی، کاتێک ئەمریکا هات، کورد و شیعە و سوونەی رێکخست و پیشتریش رێی بە دروستبوونی هەرێمی کوردستاندا، لێرەدا واشنتن بۆ ماوەیەک عێراقی فیدڕاڵی بۆ رێکخستن، بەڵام دواتر گوتی، خۆتان مامەڵە لەگەڵ خۆتان بکەن چونکە ئەمە بۆ ئەمریکا ئاسانتر بوو، ئیتر لەنێو خۆیاندا بوو بە شەڕ و ململانێ و بۆشاییەکی ئەمنی دروستبوو، ئێرانیش ئەمەی قۆستەوە و بۆشاییەکەی پڕکردەوە.

ئەو دەڵێت، لە عێراق تەنها میلیشیاکانی ئێران دەسەڵاتییان هەیە و سەرۆکوەزیران هیچ دەسەڵاتێکی نییە، باسی لە کونسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکا لە هەولێریش کرد کە 800 ملیۆن دۆلاری تێچووە، بەڵام بە قسەی خۆی لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد "سوودێکی وایان بۆ ئەمریکا نییە" بەهۆی هەژمووی ئێرانەوە.
---- 
باراک پێیوایە ئێران بە ئاسانی دەستبەرداری عێراق نابێت، چونکە حەماس و حزبوڵا و تەنانەت بەشار ئەسەدی لەدەستدا، بەڵام عێراق تاکە شوێنە تاران ئێستا پێگەیەکی گەورەی خۆی تێدا جێگیرکردووە و وەک ناوچەکانی دیکە نایدات بەدەستەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار