كۆمپانیای (DNO): تا ساڵی 2026 هەڵكۆڵین بۆ هەشت بیری نوێ‌ دەكەین

11 كاتژمێر لەمەوپێش



کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی دەستدەکات بەهەڵکۆڵینی 8 بیری نوێ و گەیاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە بۆ 100 هەزار بەرمیل لە کێڵگەی تاوکی و پێشابوور.

ئەمرۆ پینجشەممە، کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، جارێکی دیکە دوای دوو ساڵ و نیو دەستدەکەنەوە بە لێدانی بیری نوێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 25٪.

دی ئێن ئۆ رایگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستە دوو بورجی هەڵکۆڵینی بیری نوێی گواستووەتەوە بۆ کێڵگەکانی. لەراگەیێندراوێکی کۆمپانیاکەدا هاتووە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە لە کێڵگەی تاوکێ تاوەکو ئێستا 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە. 

کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات، دەستدەکات بە هەڵکۆڵینی 8 بیری نوێ لە ساڵی 2026 دا و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەڕێژەی 25% و گەیاندنی بەرهەمی رۆژانە بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تاوکی.

بێژەن مسەوەر رەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لەو بارەیەوە دەڵێت " دوای دوو دەیە لە کارکردن لە ئاڵۆزترین کێڵگەی نەوتی، بڕوامان وایە دەتوانین نەوتی زیاتر دەربهێنین لەم کێڵگەکەوە کە گرێبەستی تاوکی و پێشابوور دەگرێتەوە".

رەحمانی دەڵێت، "سەرەرای ئەوەی لە دوای داخرانی بۆیی هەناردەکردنی نەوتەوە هیچ بیرە نەوتێکیان لە ساڵی 2023 هەڵنەکۆڵیەوە، بەڵام توانیویان رۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێنن."
 
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ یەکەم کۆمپانیای نەوتی بیانی بوو کە لە ساڵی 2004 هاتە هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی خۆیان ئەوان دەستیان بە دروستکردنی پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار