هاکان فیدان: هەسەدە پیشتیوانی راستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە وەردەگرێت
7 كاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە رێكخراوی پەکەکە/یەپەگە بڕبڕەی پشتی پێكدەهێنن، بوێری و پشتیوانی راستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە وەردەگرێت و هەرگیز شانبەشانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژی رژێمی ئەسەد جوڵەی نەکردووە.
وتیشی: چارەسەری دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەبێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت نەک هێز، وەک لە رێککەوتنی 10ی ئازاردا هاتووە، بەردەوامی دۆخی ئێستا هەڕەشە لە ئاسایشی سوریا و تورکیا و وڵاتانی دراوسێ دەکات.
وەزیری دەرەوەی توركیا، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە " تیڤی نێت"ی توركی، بەپێویستی زانی دەستبەجێ هێزەکانی سوریای دیموكرات دەستبەرداری تاکتیکی دەستی دەستی بێت و بەرەو یەکگرتن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ی ئازار هەنگاو بنێت.
ئاماژە بەوەشكرد: بیانوی بەرەنگاربونەوەی داعش چیتر پاساوێک نییە بۆ درێژکردنەوەی هەژموون و دەسەڵاتی هەسەدە.
سەبارەت بە پڕۆسەی داماڵینی چەک لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانیشەوە وتی: تورکیا بە شەفافیەتێکی بەرز و زۆر باش مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە دەکات و هیچ شتێكیشمان نەبیستووە لەبارەی ئەوەی رێکخراوەکە بەنیازە چی بکات.
هاكان فيدان جەختیشی کردەوە: کێشەی باشوری سووریا لە خودی قەبارەكەیدا نییە، بەڵکو لەوەدایە ئیسرائیل بووەتە لایەنی دەستوەردانەكەر، کە ژینگەیەکی مەترسیدار دروست دەکات و، دۆخی باشوری سوریا رەنگە لە ئێستادا گەورەترین ناوچەی مەترسیداربێت بۆ ئێمە.
