چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلایی دەکاتەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
رۆژنامەی "الشرق الاوسط" دەڵێت چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەكلابكاتەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی چاوەڕوانییەكانی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاندووە: ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا هێشتا بەردەوامە سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک وەزیران، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرج و خەسڵەتانەی كە پێشتر لەلایەن لیژنەی راسپێردراو تایبەت بەم بابەتە تاوتوێکراون.
سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە: قسەكردن لەسەر ناوی ژمارەی کاندیدەكان بۆ ئەو پۆستە تاڕادەیەکی زۆر زیادەڕۆیی تێدا دەکرێت، چ لیستەکە درێژ بێت یان کورت، چونکە بە کردەیی تەنها دوو ناو بەڕاستی کێبڕکێ بۆ ئەو پۆستە دەکەن، ئەوانیش: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستاو نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوترە، ئەو ناوانەشی کە لە لایەن هەندێک لایەنەوە دەخرێنە ڕوو یان وەک کاندیدی تارمایی پێشنیازكراون، زیاتر بۆ ئەوەیە لە حالێكدا ئەگەر نەتوانرێت رێککەوتن لە سەر یەکێک لەو دوو ناوە سەرەکییە بكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە: هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سروشتى فشارە دەرەکییەکانيش رەچاو دەكات، بەتایبەتی ئەمریکا، کە نایانەوێت سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە گروپە چەکدارەکانەوە نزیک بێت، لە هەمان كاتیشدا چوارچێوەکە روبەڕوی ئاستەنگی ناوخۆیی بووتەوە کە خۆی لە گروپە چەکدارەکاندا دەبینێتەوەو تائێستا رەتیدەکەنەوە دەستبەرداری چەکەکانیان بن، وێڕای سەرکەوتنی هەندێک لە باڵە سیاسییەکانیان لە سەپاندنی ئامادەیی نوێنەرایەتیان لەناو پەرلەمانی نوێدا.
لەڕۆهەڵاتى کوردستان نرخی گۆشت لەماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا، لە ٤ هەزار تمەنەوە بۆ هەر کیلۆیەک بەرز بۆتەوە یەک ملیۆن تمەن.
لە ساڵی 2001 دەتوانرا کیلۆیەک گۆشت بە 4000 تمەن بکڕیت، بەڵام لە ساڵی 2025 تەنانەت ناتوانی گۆشت بە 1 ملیۆن تمەن بکڕیت.
