عامر فائز سەرۆکایەتیی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لیژنەیەکی باڵا بۆ ئامادەکاریی یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە و عامر فائز، کاندیدی دەرچووی پەرلەمان لە بازنەی بەسڕە بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووە و سەرۆکایەتی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەکات.

ئەمڕۆ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق داوای لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کرد 29ی ئەم مانگە یەکەمین دانیشتنی خۆی ساز بکات.

سەفوان گەرگەری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمان بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، ئەمیندارییەتی گشتیی پەرلەمان لیژنەیەکی پێکهێناوە کە من سەرۆکایەتی دەکەم و نوێنەری سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی تێدایە.

 -ئەرکی لیژنەکە ئامادەکارییە بۆ یەکەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان، بۆیەش داوا لە سەرجەم فەرمانگەکانی پەرلەمان کراوە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان دەستپێبکەن.

 -لیژنە باڵاکەی پەرلەمان هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی بۆ ئامادەکاریی بۆ یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان لە 29ی ئەم مانگەدا دەست پێ دەکات، فەرمانگەکانی ڕاگەیاندن، پەیوەندییەکان، دەنگ و ئامادەکارییەکان ئەمنییەکانیش بەباشترین شێوە دەست بە کارەکانیان دەکەن.
 
ئەمینداری گشتیی پەرلەمان دەشڵێت، عامر فایز کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانیی تەسمیم لە پارێزگای بەسڕە، بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی خولی تازەی پەرلەمانە و سەرۆکایەتیی یەکەمین دانیشتن دەکات، ناوبراو لە دایکبووی ساڵی 1948 ـە و ئێستا تەمەنی 77 ساڵە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار