لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ١٥ ژن کوژراون

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەرانا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ١٥ حاڵەتی کوشتنی ژنان تۆمار کراوە، هەروەها ٢١ حاڵەتی پێشێلکاریی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا سەبارەت بە بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ٢٢ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ ٢١ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ٢٢ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ تا ٢١ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ١٥ حالەتی کوشتنی ژنان تۆمار کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو ماوەیەدا ٢١ حاڵەتی پێشێلکاریی سیستماتیکی لە ئەنجامی یاسایی جیاکاری ڕەگەزییەوە تۆمار کراون کە ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی، تۆمەتبارکردن بەهۆی نەبوونی پابەندبوونی باڵاپۆشی زۆرەملێ و داخستنی شوێنی کارەکانیان بوونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکرد، ژنان ڕووبەڕووی گرفت و بەربەست، توندوتیژی و سووكایەتی زۆر بوونەتەوە،هەتا دێت ئەم پێشێلكارییانە زیاتر و زیاتر دەبن و ئازادییەكانیان زیاتر بەرتەسك دەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار