سەرۆكی فەرەنسا: یەكڕیزی و سەقامگیری سوریا پەیوەستە بە ئاگربەستێكی هەمیشەیی

4 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆک کۆماری سوریا قسەم کرد، من نیگەرانی خۆمانم دەربڕی لە پەرەسەندنی سوریا و، هێرشە بەردەوامەکان كە دەسەڵاتدارانی سوریا سەرۆكایەتی دەكەن.

ئاگربەستێکی هەمیشەیی پێویستە، هەروەها دەبێت رێککەوتنێک لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوڵەتی سوریادا بکرێت، ئەمەش بە پشتبەست بەو گفتوگۆیانەی مانگی ئازاری ڕابردوو ئەنجامدراون. یەکڕیزی و سەقامگیری سوریا پەیوەستە بەوەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئەم بەیانییە لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سووریا گفتوگۆی کردووە و دەشڵێت، "نیگەرانیی قووڵی خۆمانم پێ راگەیاند سەبارەت بە پەرەسەندنەکان لە سووریا و بەردەوامیی ئەو هێرشانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریاوە ئەنجام دەدرێن."

سەرۆکی فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێویستە ئاگربەستێکی هەمیشەیی بکرێت و دەبێت رێککەوتنێک بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا ئەنجام بدرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی مانگی ئازاری رابردوو. یەکێتی و سەقامگیریی سووریا بەندە بەمەوە.

لە 6ی ئەم مانگەدا سوپای عەرەبیی سووریا هێرشی کردە سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، وێڕای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە بە فەرمی، هێرشەکانی ئەو سوپایە دژی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەردەوامە و رانەگیراوە.

حکومەتی سووریا دەڵێت، هەسەدە "خۆی رێکدەخاتەوە"، درۆن بەکاردەهێنێت و بەپێی رێککەوتنەکان نەکشاوەتەوە. حکومەت ناوچەکانی بە "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساندووە بۆ پاساوی پێشڕەوییەکانی و داوا لە هەسەدە دەکات بە تەواوی بۆ رۆژهەڵاتی فورات بکشێتەوە.

هەسەدەش جووڵەکانی حکومەت بە "ناپاکی" و پێشێلکردنی ئاگربەست ناودەبات و دەڵێت، هێرشەکان ئەو ناوچانەشی گرتووەتەوە کە نابێت بکرێنە ئامانج. هەسەدە هۆشداری دەدات کە لەدەستدانی ئەو ناوچانە مەترسی لەسەر زیندان و کەمپەکانی دەستبەسەرکردنی داعش دروست دەکات.

لە هۆشدارییەکی بەپەلەشدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، "مەترسی لەسەر کەمپی هۆل هەیە،" کە چەکدارانی داعش و ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار