ژووره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێم 12 ساڵه‌ هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام نه‌داوه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

له‌ساڵى 2006ه‌وه‌، ژووره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێم سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى کارگێڕى ژووره‌کانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌، ئەمە لەکاتێکدایە کەدەبێت چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن ئەنجامبدەن.
ژووره‌ بازرگانه‌کانى هه‌رێم هاوڵاتیسلێمانى، هه‌ولێر، دهۆک) له‌سه‌رۆک و جێگرو ئه‌ندامانى پێکهاتوون و هه‌ر ژوورێکیش 16 ئه‌ندامى هه‌یه‌.  هه‌موو ئه‌ندامێکى ژووره‌ بازرگانیه‌کان مانگانه‌ بڕى یه‌ک ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن و هه‌موو ئه‌و گه‌شتانه‌ى ده‌کرێت له‌ڕێگه‌ى ژوره‌کانه‌وه‌ خه‌رجییه‌کانیان له‌ئه‌ستۆى ژووره‌ بازرگانیه‌کاندایه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێى به‌دواداچونه‌کانى ‌هاوڵاتی له‌ناو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ژووره‌ بازرگانیه‌کاندا، ئه‌ندام هه‌یه‌ زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ له‌ژووره‌ بازرگانیه‌کاندا ماوه‌ته‌وه‌و چه‌ند ئه‌ندامێکى که‌م نه‌بێت.
هه‌ر که‌سێک ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ژوره‌ بازرگانیه‌کان ساڵانه‌ باجى لێوه‌رده‌گیرێت که‌ بۆ پله‌ یه‌ک 150 هه‌زارو پله‌ دوو 120 هه‌زارو پله‌ سێ 80 هه‌زار دیناره‌و  بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ى پێناسى ئه‌ندامبوونیش پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت و ده‌بنه‌ داهات بۆ ژووره‌ بازرگانیه‌کان.

به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى ‌ ‌هاوڵاتی ، ژوره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێم زیاتر له‌ 20 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه‌و ساڵانه‌ داهاتێکى زۆر کۆده‌بێته‌وه‌.
هاوکات، هه‌موو ئه‌و پێشانگا بازرگانیانه‌ى ساڵانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ به‌سه‌دان هه‌زار دۆلاریان ده‌ستده‌که‌وێت.
وته‌بێژى یه‌کێتى ژوره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات که‌ به‌ستنى کۆنگره‌ له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆک و جێگرو ئه‌ندامه‌کانیدایه‌و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن بڕیارى له‌سه‌ربده‌ن.

کاروان سورچى، وته‌بێژى یه‌کێتى ژوره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌‌ وت «ئێمه‌ سه‌ر به‌ یه‌کێتى ژوره‌ بازرگانه‌کانى عێراقین، ئه‌وان کۆنگره‌ نه‌که‌ن ئێمه‌ش کۆنگره‌ ئه‌نجامناده‌ین، له‌به‌غدا چه‌ند که‌سێک به‌پشتگیرى دانراون و ئێمه‌ نامانه‌وێت شتى وابکه‌ین، ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ به‌م ستافه‌ى ئێستا دابنرێته‌وه‌ به‌کۆنگره‌ى نازانین».

ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ راسته‌ دۆخى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ و دواکه‌وتووه‌، به‌ڵام «ته‌نها سه‌رۆک و جێگرو ئه‌ندامانى ژوره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێم ده‌توانن له‌کۆبونه‌وه‌یه‌ک بڕیاربده‌ن ئایا ده‌توانن کۆنگره‌ بکه‌ین یان نا، چونکه‌ ژوره‌ بازرگانیه‌کانى عێراق پارێزگاکانى هه‌رێمیان سه‌رپشک کردووه‌ که‌ده‌تانه‌وێت  کۆنگره‌ بکه‌ن یان نا ئه‌وه‌ خۆتان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن». 

وته‌بێژه‌که‌ى ژوره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ ژووره‌کان داهاتى خۆیان هه‌یه‌و سه‌ربه‌خۆن له‌ رووى داراییه‌وه‌و پاره‌ له‌حکومه‌ت وه‌رناگرن، وتیشى «چه‌ند که‌سانێکى بازرگان هه‌ن قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانى ژوره‌ بازرگانیه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌ندامانى ژوره‌ بازرگانیه‌کان مانگانه‌ یه‌ک ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، هه‌موویان بازرگانى گه‌وره‌ن و پێویستیان به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نییه‌و وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن و پرۆژه‌یان هه‌یه‌«.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌گه‌شته‌کانى ئه‌ندامان و سه‌رۆکى ژوره‌ بازرگانیه‌کان، سورچى ده‌ڵێت بێجگه‌ له‌ئه‌ندامانى ژوره‌ بازرگانیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوبازاڕیشدا خه‌ڵکى زۆر هه‌بووه‌ گه‌شتى کردووه‌و به‌شدارى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم کردووه‌.

په‌یوه‌ست به‌دواکه‌وتنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ژووره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێم، رۆژنامه‌ى ‌ په‌یوه‌ندى کرد به‌سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى و شه‌ش ئه‌ندام و وته‌بێژه‌که‌یانه‌وه‌ ئاماده‌نه‌بوون لێدوانى له‌سه‌ربده‌ن.
سه‌رۆکى ڕێکخراوێکى ئابووری ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردنه‌کانى ژووره‌ بازرگانیه‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ئه‌نجومه‌نه‌کان و په‌رله‌مان، که‌دواده‌که‌وێت، جیاوازه‌ له‌باشوورو خوارووى عێراق، به‌جۆرێک له‌هه‌رێمى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام نادرێن.

حسام حه‌کیم به‌رزنجی سه‌رۆکى ڕێکخراوى بوژانه‌وه‌ى ئابوورى کوردستان به‌‌ وت «حزب و سیاسه‌ت ده‌ستى خستۆته‌ ناو ژووره‌ بازرگانیه‌کانه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ژووره‌ بازرگانیه‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ئه‌نجومه‌نه‌کان و په‌رله‌مان که‌دواده‌که‌وێت، جیاوازه‌ له‌باشوورو خوارووى عێراق، به‌جۆرێک له‌هه‌رێمى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام نادرێن».
ناوبراو پێشیوابوو ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندى به‌سیاسه‌ته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و حزبه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ژووره‌ بازرگانیه‌کانیش هه‌ڵبژاردنى خۆیان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجامناده‌ن»حزب ژووره‌ بازرگانیه‌کان ئاڕاسته‌ ده‌کات، له‌کاتێکدا نابێت ئابوورى و ژووره‌ بازرگانیه‌کان بکه‌وێته‌ ژێر ده‌ستى حزب و سیاسه‌ته‌وه‌«.

به‌پێى یاساى کارپێکراو له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت چوار ساڵ جارێک ژووره‌ بازرگانیه‌کان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن، به‌پێى یاساى یه‌کێتیى ژووره‌کانى بازرگانى کوردستان، له‌ساڵى 2007 یه‌کێتییه‌کیان دامه‌زراندووه‌، که‌ سێ ژووره‌و به‌م نزیکانه‌ش ژوورى بازرگانى هه‌ڵه‌بجه‌ دروستده‌بێت.

عه‌باس محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتی وت «ئێمه‌ جارێک میواندارى سه‌رۆکى ژورى بازرگانى هه‌ولێرمان کردو پێمانوتن که‌ بۆچى کۆنگره‌ ناکه‌ن، له‌وه‌ڵامدا وتیان له‌ده‌سه‌ڵاتى ژوره‌ بازرگانیه‌کانى عێراقدایه‌«.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ناتوانن لێپرسینه‌وه‌ له‌ژوره‌ بازرگانه‌کان بکه‌ن به‌هۆکارى دواکه‌وتنى کۆنگره‌که‌یان.
ژوورى بازرگانى هه‌ولێر، تائێستا هه‌شت خولى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامداوه‌، دوا هه‌ڵبژاردن له‌ 16/4/2006 کراوه‌و له‌ 26/4/2006 سه‌رۆک و دوو جێگرى سه‌رۆک ده‌ستنیشان کراون.
هاوکات، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازى سلێمانیش، له‌سه‌ره‌تاوە تاساڵى 2006، هاوڵاتی11) خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامداوه‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار