سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان لە موسوڵمانان دەکات
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: لە خوای مەزن داواكارم ڕۆژوو، نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بە دی بهێنێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدی بهێنێت.
مسعود بارزانی
29ی شەعبانی 1447ی كۆچی
17ی شوباتی2026ی زایینی
بابهتی پهیوهندیدار
