مەسرور بارزانی: هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی بێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە، هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.
مەسرور بارزانی دەشڵێت: لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خوداپەرستیی هەموو لایەک قبووڵ بکات.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی شەعبانی 1447ی کۆچی بەرانبەر بە 17ی شوباتی 2026 بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەپشت بەستن بە بەڵگەکان دەرکەوتووە مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینراوە، بۆیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بێت لە هەرێمی کوردستان.
