شاخەوان عەبدوڵڵا: دەستبردن بۆ ئیستحقاقی کورد لێدانە لە پێگەی کورد
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر جێگیرکردنی پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بەبێ ڕەزامەندی لایەنی کورد دەردەبڕێت و دەڵێت: دەستبردن بۆ ئیستحقاقی کورد، لێدان و کەمکردنەوەی پێگەی کوردە.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: ناڕەزایەتی توند بەرامبەر جێگیرکردنی پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بەبێ ڕەزامەندی لایەنی کورد دەردەبڕین. بەپێی ماددەی 36 بە هەنگاوێکی نایاسایی وەسفی کرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، دەشڵێت: "بە زۆر تێپەڕاندنی ئەو بابەتانەی خۆیان مەبەستیانە، سەرەتایەکی زۆر خراپە، هەر بابەتێک بخرێتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە دەبێت بە ڕەزامەندی دەستەی سەرۆکایەتی بێت.
بابهتی پهیوهندیدار
