حکومه‌ت سێ مژده به سێ ئه‌گه‌ره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
7 ساڵ لەمەوپێش
هیوا غفور
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌گه‌ر، سێ مژده به هاوڵاتیانى کوردستان ئه‌دات، رایده‌گه‌یه‌نێت له کاتى به‌رده‌وامبونى ئه‌گه‌ره‌کاندا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مانگانه ده‌رێت و به‌نزین نرخى که‌م ده‌کرێته‌وه‌و دابه‌شکردنى ته‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سیسته‌مى نوێى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره بنێرێت. له کۆتایی مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا که‌مکردنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ى راگه‌یاند. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى دارایی ئاماده‌ی بوون. رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌و کۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌دا رایگه‌یاند "دابه‌شکردنى مووچه به سیسته‌مى نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشه‌که‌وتى مووچه که‌م ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکاش بڕى 35 ملیار دینار بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بنێرێت و داهاتى ناوخۆش هه‌بێت".
وته‌کانى وه‌زیرى دارایی، چه‌ند جارێکیش له‌لایه‌ن وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه جه‌ختى لێکراوه‌ته‌وه، که سیسته‌مى نوێى مووچه و که‌مکردنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وت، په‌یوه‌سته به ناردنى مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه. سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند جارێک و له چه‌ند بۆنه‌یه‌کى جیاوازدا رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر به‌غدا مانگانه بڕى 317 ملیار دینار بنێرێت و داهاتى ناوخۆش هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌توانین مانگانه به‌پێى ئه‌م سیستمه نوێیه مووچه دابه‌ش بکه‌ین".
پاشکه‌وتى موچه به چه‌ند ئه‌گه‌ر لاده‌چێت
پاشه‌که‌وتى مووچه کۆتایی دێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا 38 ملیار دینار بنێرێت و یاساى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکرێت. سه‌میر هه‌ورامی، راوێژکارى میدیایى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تى عێراقى ئیلزام بێت که بڕى 38 ملیار دینار له بودجه‌ى سیادى بۆ هێزى پێشمه‌رگه بنێرێت و یاساى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکرێت، دوو مانگى داهاتوو ده‌توانن پاشه‌که‌وتى مووچه هه‌ڵبگرن.
سه‌میر هه‌ورامى له لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی وتى "به‌پێى ئه‌م سیستمه نوێیه‌ى که مانگى رابردوو راگه‌یه‌نرا، حکومه‌تى هه‌رێم پێویستى به بڕى 720 ملیار دینار مانگانه‌یه بۆ مووچه، بۆ پێدانى ئه‌و بڕه پاره‌یه حکومه‌تى هه‌رێم جگه له داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى فرۆشراو، پشتى به 317 ملیار و 540 ملیۆن دینارى حکومه‌تى عێراق به‌ستووه"
سه‌میر هه‌ورامى وتى"ئه‌گه‌ر حکومه‌تى عێراقى ئیلزام بێت و 38 ملیار دینار له بودجه‌ى سیادى بۆ هێزى پێشمه‌رگه بنێرێت که به‌پێى یاساى بودجه حکومه‌تى عێراق ده‌بیێت بینێرێت و یاساى خانه‌نشینیش له په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکرێت، دوو مانگى داهاتوو ده‌توانین پاشه‌که‌وت هه‌ڵبگرین".
له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى یاساى خانه‌نشینى که له ئێستادا دواى په‌سه‌ندکردنى دووباره گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى ده‌ستکاریکردنى که ناڕه‌زایه‌تییه‌کى زۆرى شه‌قامى لێکه‌وته‌وه، ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێده‌چێت ئه‌و یاسایه هه‌ر جێبه‌جێ نه‌کرێت.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى یه‌کگرتوو به هاوڵاتی راگه‌یاند "چه‌ند لایه‌نێک له په‌رله‌مانى کوردستان که زۆرترین بندیواریان هه‌یه، نایه‌ڵن ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بکرێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان نابێت، ئه‌گه‌ر مووچه‌ى ئه‌و بندیوارانه ببڕدرێت".
وتیشى "بڕوا ناکه‌م دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بکرێت، چو‌نکه ئه‌و هێزانه مه‌سه‌له‌یه‌کى تر ده‌ورووژێنن و له‌بیرى خه‌ڵکى ده‌به‌نه‌وه".
به‌نزین ده‌بێته 500 دینار ئه‌گه‌ر به‌غدا دابینى بکات
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌نزینى پێویست دابینبکات، ئه‌وا یه‌ک لیتر به‌نزین به‌نرخى 500 دینار‌و به‌شێوه‌ى کارت ده‌درێته شۆفێران. د.غالب محه‌مه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتی وت "له‌ماوه‌ى ڕابردوودا نوسراویان بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق کردووه که به‌شه به‌نزینى پێویست دابین بکه‌ن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامى نوسراوه‌که‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه؟".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواکه‌یان ده‌رببڕێت، ئه‌وا میکانیزمى دابه‌شکردنى ئه‌و به‌نزینه دیاریده‌که‌ن و چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ک ده‌ستنیشانده‌کرێت که به‌نزینه‌که‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شبکرێت و نرخى یه‌ک لیتر به‌نزینیش ده‌بێته 500 دینار"
نه‌وت دابه‌شده‌کرێت ئه‌گه‌ر له به‌غداوه بێت
مژده‌یه‌کى تر‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتیان پێدانى نه‌وتى سپییه، ماوه‌ى چوار مانگه پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى نه‌وت له پارێزگاى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌کى سست و خاو ده‌ستى پێکردووه‌و له ماوه‌ى ئه‌و چوار مانگه‌دا ته‌نها چوار مه‌ڵبه‌ند له ناوه‌ندى شارى سلێمانى نه‌وتى وه‌رگرتووه.
هه‌ڵمه‌تى دابه‌شکردنى نه‌وت له سلێمانى له 21/12ى ساڵى رابردوو له سلێمانى ده‌ستپێکردووه‌و له ئێستاشدا به‌هۆى نه‌هاتنى نه‌وت له به‌غداوه وه‌ستاوه. حه‌مه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتی راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌وت بنێرێت، ئه‌وا دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و دابه‌شى ده‌که‌ن".