ئەمڕۆ بڕیارى کۆتایى لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەدرێت
فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌خت له دانانى دوو جێگر ده‌کاته‌وه به‌ڵام گۆڕان دژیه‌تى، پارتیش چاوه‌ڕوانى رێککه‌وتنه
6 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رقاڵى ته‌واوکردنى رێوشوێنه‌کانه بۆ په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌ى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک له 10 رۆژى داهاتوودا، له‌کاتێکدا هێشتا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر پرسی دانانى دوو جێگر کۆتایی نه‌هاتووه.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دووه‌مى بۆ پڕۆژه‌که کرد که له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕانه‌وه ئاماده‌کراوه‌و به‌پێی پڕۆژه‌که سه‌رۆک یه‌ک جێگرى ده‌بێت و له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بڕیاره په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که کۆبێته‌وه، فراکسیۆنى یه‌کێتیش پێشنیاریکردووه بڕگه‌ى دووه‌م له‌ماده‌ى 13ى ى پڕۆژه یاساى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هه‌موار بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆک دوو جێگرى هه‌بێت ناونیشان و ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى هه‌رێمه‌وه دیارى بکرێت.
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاساى له فراکسیۆنى یه‌کێتى، به ھاوڵاتی رایگه‌یاند، سه‌رۆکى هه‌رێم پێویسته دوو جێگرى هه‌بێت «ئێمه نه‌مان وتووه جێگره‌که پارتى بێت یان هه‌ر حزبێکى تر بێت، به‌ڵام داوامان کردووه که هه‌بێت، چونکه به پێویستمان زانیوه«.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان راپۆرتى تایبه‌ت به پڕۆژه‌ى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى ئاماده‌کرد، که پێشنیارى جۆراوجۆرى فراکسیۆنه‌کانى له‌خۆگرتووه.
زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى، به ھاوڵاتی وت «به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگدان بۆ بڕگه به بڕگه‌ى یاساکه ده‌کرێت و به‌کۆى ده‌نگ ده‌کرێته یاسا «.
وتیشى»پرۆژه‌ى دانانى دوو جێگر له‌ساڵى 2015دا یه‌کێک بوو له پرۆژه‌کانى گۆڕان که پێشنیاریان کردووه و به ئیمزاى ئه‌وان پێشکه‌ش کراوه«.
به‌پێی رێککه‌وتنى نێوان پارتى و گۆڕان که له شوباتى ئه‌مساڵدا ئیمزاکرا، پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم پشکى گۆڕانه، به‌ڵام ئێستا یه‌کێتى داواده‌کات سه‌رۆک دوو جێگرى هه‌بێت و یه‌کێک له جێگره‌کانى بۆ یه‌کێتى بێت.
جه‌لال محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان، باسیله‌وه‌کرد دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ته‌نها بۆ ده‌نگدانه و هه‌ر بڕگه‌یه‌ک که پێشنیارى له‌سه‌ر بێت و ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته یاسا.
وتیشى «ئێمه وه‌ک گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که جێگرى دووه‌م له‌م قۆناغه پێویست بێت و پێمانوایه، ته‌نها پۆست داتاشینه و زیان به ئابوورى وڵات ده‌گه‌یه‌نێت».
جه‌لال محه‌مه‌د جه‌ختیکرده‌وه، وه‌ک گۆڕان ده‌نگ به‌و پێشنیاره‌ى یه‌کێتى ناده‌ن «هه‌ر پێشنیارێک که سودى خه‌ڵکى تێدا بێت، وه‌ک گۆڕان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، به‌ڵام پێویستمان به‌وه نیه له‌م کاته‌ى ئێستادا».
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو 10 ڕۆژ ماوه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم.
دواى په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌ى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، سێ ڕۆژ داده‌نرێت بۆ پێشکه‌شکردنى کاندیده‌کان و هه‌ر که‌س بیه‌وێت به‌پێی مه‌رجه‌کان، ده‌توانێت خۆى کاندید بکات بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم، پاشان چه‌ند رۆژێکى تر داده‌نرێت بۆ تانه لێدان له کاندیده‌کان.
دواى ته‌واوبوونى رێوشوێنه‌کان، کاندیده‌کان ده‌چنه په‌رله‌مان و له گه‌ڕى یه‌که‌مدا، به زۆرینه‌ى ڕه‌ها(56ده‌نگ) سه‌رۆک هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌گه‌ر هیچ کاندیدێک ئه‌و ده‌نگه‌ى نه‌هێنا، هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌چێته خولى دووه‌مه‌وه و کام کاندیده‌ى ده‌نگى زیاترى هێنا، ده‌بێته سه‌رۆک.
ئومێد خۆشناو په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتى، باسیله‌وه‌کرد ئه‌و پێشنیارانه‌ى له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکه پێشکه‌ش کراون، به ده‌نگدان یه‌کلا ده‌کرێنه‌وه.
له‌باره‌ى دانانى دوو جێگر بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم، ئومێد خۆشناو وتى «تائێستا پارتى بڕیاریى کۆتایى نه‌داوه، ته‌نها ئه‌مڕۆ کات ماوه تا لایه‌نه‌کان له‌ناو خۆیاندا ڕێکبکه‌ون و بڕیارى کۆتایى بده‌ن».