شوانه‌ جه‌زا: داوای چەندین دەرهێنەرم ڕەتکردۆتەوە تەنها لەبەرئەوەی پێی وتووم ڕیشت چاک بکە

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن

شوانە جەزا ئەکتەر و یاریدەدەری دەرهێنەری درامای سەمای تەرزە شانازی بە ڕۆڵی خۆی دەکات لە درامەکەدا سەرەڕای ئەوەی روبەرویی رەخنەیەکی زۆر بۆتەوە. هەروەها وەڵامی ئەو رەخنانەش دەداتەوە.

شوانە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا دەڵێت لە هیچ شتێکی درامەکە پەشیمان نیە جگە لەوەی لەکاتی نواندا بە قسەی نیگار عوسمانی نەکردوە کە رٶلی تەرزە ئەبینێ لە درامەکەدا.

لەوباریەشەوە دەڵێت "نیگار پێی ده‌وتم زیاتر عه‌زێتى من بده‌، شتێک بکه‌ به‌ گیانما، په‌رداخم تێبگره‌، قژم بسوتێنە‌ به‌ چه‌رخ، به‌ڵام من ده‌موت با جله‌کانمان پیس نه‌بێت، بەڵام نه‌مزانى سبه‌ینى ده‌نگدانه‌وه‌ى زیاترى ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بوایه‌ بمکردایه‌، به‌س له‌وه‌ په‌شیمانم نه‌مکردووه‌".

ڕه‌خنه‌کانی سەر من هه‌مووى ڕقى شه‌خسى یه‌ و هیچى تر

‌هاوڵاتی: چۆن هاتیته‌ بوارى هونه‌رییه‌وه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ حه‌زم به‌کارى هونه‌رى هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تم نه‌بوو، بۆیه‌ خوم دابووه‌ گۆرانى و گۆرانیبێژه‌کانم بانگ ده‌کرد بۆ ماڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گۆرانیم بۆ بڵێن و سوڕه‌یه‌کم لا درووست بێت، به‌ڵام یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنم، رۆژێک بوو له‌ جاده‌ى مه‌وله‌وى دانیشتبوم، جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ له‌وێوه‌ رۆیشت، پێى وتم بۆ کارى هونه‌رى له‌وێوه‌ ده‌ستم پێکرد.

‌هاوڵاتی: که‌ى هاتیته‌ ناو کارى هونه‌ریه‌وه‌؟ تائیستا چه‌ند کارت کردووه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: له‌ساڵى2006وه‌ هاتمه‌ ناو کارى هونه‌رییەوە و تائێستا 24کارى هونه‌ریم هه‌یه‌، له‌ دراما و فیلم و کورته‌ فیلم و کارى سینه‌ما.

‌هاوڵاتی: خه‌ڵاتى ڕیزلێنانت وه‌رگرتووه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: نۆ خه‌ڵاتى فیلم و درامام وه‌رگرتووه‌، ساڵى پار وه‌ک باشترین ئه‌کته‌رى 2018هه‌ڵبژێردرام، به‌ ده‌ستى شاجوانى کوردستان خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه‌ وه‌ک چالاکترین کارى هونه‌رى و خه‌ڵاتى باشترین ئه‌کته‌رى فیلم ى سینه‌ماى هه‌ڵۆکانى جه‌نگ، که‌ له‌ 42وڵات خه‌ڵاته‌که‌ به‌ من به‌خشرا،  له‌ سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر له‌ هه‌ولێر خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه‌، له‌ دراماى تارمایى تاوان خه‌ڵاتى باشترین  ئه‌کته‌رم وه‌رگرتووه‌ و له‌ گه‌رده‌لول دا شەهاده‌ و ریزلینانم بۆکراوه‌.

‌هاوڵاتی: یه‌که‌م کارى هونه‌ریت؟

شوانه‌ جه‌زا: یه‌که‌م کارى هونه‌ریم به‌شدار کردنم بوو له‌ به‌شى دووه‌مى گه‌رده‌لوول دا.

رۆژێک  له‌ جاده‌ى مه‌وله‌وى دانیشتبوم

جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ له‌وێوه‌ رۆیشت، پێى وتم بۆ کارى هونه‌رى له‌وێوه‌ ده‌ستم پێکرد.

‌هاوڵاتی: کارى سه‌ماى ته‌رزه‌ وه‌ک یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌رى سه‌ره‌کى بەشداریت، دەکرێت بۆمان باس بکه‌یت؟

شوانه‌ جه‌زا: له‌ساڵى2009وه‌ کاروان وه‌ک ده‌رهێنه‌رى کاره‌که‌، پێکه‌وه‌ نوسیومانه‌ و به‌ناوى خۆمه‌وه‌ نوسى شوانه‌ که‌ هه‌ر ناوى خۆمه‌ و به‌هۆى فیلمێکى سینه‌ماییه‌وه‌ وازمان له‌و کاره‌ هێناو ده‌رفه‌ت نه‌بوو، تا ئه‌مساڵ سپۆنسه‌رمان بۆ په‌یداکردو سیناریۆکه‌مان برد بۆ کاک عه‌بدول و به‌هاوکارى هونه‌ره‌ جوانه‌کان کاره‌که‌مان کرد و نزیکه‌ى نۆ مانگه‌ تا ئه‌مڕۆش ئیشى مۆنتێرى ماوه‌ و ته‌واو نه‌بووه‌.

‌هاوڵاتی: چۆن بوو تۆ وه‌ک ئه‌کته‌رى سه‌ره‌کى دانرایت له‌ دراماکه‌دا؟

شوانه‌ جه‌زا: کاروان هاوڕێمه‌ و ئه‌یبینى که‌ ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ به‌ من به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت و بۆیه‌ منى هه‌ڵبژارد، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ 25کارم کردوه‌ و نۆ خه‌ڵاتم وه‌رگرتووه‌، به‌قه‌د ئه‌م ده‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ ناوبانگم په‌یدا نه‌کردووه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بووه‌.

‌هاوڵاتی: ڕه‌خنه‌کانت پێ چۆنه‌ له‌ دراماکه‌؟ چۆن وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌کان ئه‌ده‌یته‌وه‌ له‌ کاره‌کته‌رى خۆت؟

شوانه‌ جه‌زا: ڕه‌خنه‌کان هه‌مووى ڕقى شه‌خسى یه‌ و هیچى تر، چونکه‌ هیچى ده‌ستناکاته‌ سه‌ر برینه‌که‌ بڵێت له‌ ئه‌وه‌دا باش نیت، کێ سیناریۆکه‌ یان ئه‌کته‌ره‌که‌ى به‌دڵ نیه‌ بیڵێت، به‌ڵام هه‌رچى ڕه‌خنه‌یه‌ ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ که‌ى درامایه‌.

نیگار (تەرزە) پێی ده‌وتم زیاتر عه‌زێتى من بده‌ 

شتێک بکه‌ به‌ گیانما، په‌رداخم تێبگره‌، قژم بسوتێنە‌ به‌ چه‌رخ 

به‌ڵام من ده‌موت با جله‌کانمان پیس نه‌بێت

‌هاوڵاتی: هۆکارى زۆرى ڕه‌خنه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌کان بۆ چى ده‌گێڕیته‌وه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: کاره‌که‌ کارێکى سه‌رده‌میه‌ و حیوارێکى تێدایه‌ که‌ ده‌ڵێم من بۆ ساڵێک ژن ده‌هێنم، ئه‌وه‌ چۆته‌ ناو مۆخى خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌ک خرۆکه‌ى سور و ده‌یخوات، که‌ ئه‌وە ده‌ڵێم خەڵک وا ده‌زانێ که‌ من له‌ ئه‌وروپا هاتومه‌وه‌ و ئه‌مه‌وێت ئه‌و ستایله‌ دروست که‌م، به‌ڵام وانیه،‌ چونکه‌ من له‌ بیانوى باوکم ژن ئه‌هێنم و له‌ مه‌شهه‌دێکدا ئه‌ڵێم من بۆیه‌ وائه‌ڵێم، چونکه‌ کچى به‌ شه‌ره‌فى خه‌ڵکى سلێمانى قه‌د بۆ ساڵێک شوو ناکات، بۆیه‌ خه‌ڵک له‌ باگراونده‌که‌ تێنه‌گه‌یشتووه‌ و پێش حه‌ده‌س ده‌که‌ون.

‌هاوڵاتی: کۆتایى دراماکه‌ چییه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: نامه‌وێت بیڵێم بۆئه‌وه‌ى ئیستا بۆته‌ برینێک و ئه‌و ئەڵقه‌یه‌ى که‌ هێنام بووه،‌ دوو برین و که‌ ته‌ڵاقى ئه‌‌دەم ده‌بێت برینێکى گه‌وره‌تر و خه‌ڵک په‌یوه‌ست ده‌بێت پێوه‌ى تا دوا ئه‌ڵقه‌ و ئه‌م درامایه‌مان کردۆته‌ سى به‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ دوایدا بچێت.

‌هاوڵاتی: تۆ له‌کاره‌کاندا ته‌نها کارى ئه‌کته‌رى ناکه‌یت؟

شوانه‌ جه‌زا: له‌ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى که‌ من کردومه‌ وه‌ک ئه‌کته‌ر و یاریده‌ر و نوسه‌رى کاره‌کان کارم کردووه‌.

‌هاوڵاتی: به‌چ کارێکت ناسراویت و چ کارێکت زۆر شانازى پێوه‌ ده‌که‌یت؟

 شوانه‌ جه‌زا: تائیستا ته‌حه‌داى  هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئه‌که‌م که‌ که‌س نیه‌ له‌ ساڵێکدا سێ خه‌ڵات به‌رێت، شاجوان خه‌ڵاتى پێداوم، ته‌نانه‌ت هه‌شت مانگ له‌ جه‌له‌ولا له‌ وه‌زعێکى ناخۆشدا بۆکارى هونه‌رى مامه‌وه‌، به‌ڵام هیچى نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌م کاره‌، هیچیان به‌ قه‌د ئه‌م کاره‌ پێی مورتاح نیم.

‌هاوڵاتی: له‌ چ به‌شێکى دراماکه‌ په‌شیمانى؟

شوانه‌ جه‌زا: نیگار پێی ده‌وتم زیاتر عه‌زێتى من به‌ شتێک بکه‌ به‌ گیانما، په‌رداخم تێبگره‌، قژم بسوتاندایه‌ به‌ چه‌رخ، به‌ڵام من ده‌موت با جله‌کانمان پیس نه‌بێت، نه‌مزانى سبه‌ینى ده‌نگدانه‌وه‌ى زیاترى ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بوایه‌ بمکردایه‌ به‌س له‌وه‌ په‌شیمانم نه‌مکردووه‌.

 

زۆرجار خەڵکی ئەچن وێنە لەگەڵ شۆڕشى برام دەگرن‌، وائه‌زانن منم

 ئه‌ویش خۆى تێکنادات و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت.

 

‌هاوڵاتی: هه‌ندێک که‌س پێیان وایه‌ چیرۆکى ئه‌م درامایه‌ دوره‌ له‌ بارودۆخى ئێستاى کۆمه‌ڵایه‌تى کۆمه‌ڵگاى کورده‌وارییه‌وه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: وانیه‌، سه‌یرى دادگاکان رۆژى دووهه‌زار که‌س جیاده‌بنه‌وه‌، هه‌یه‌ ساڵێک یان چه‌ند مانگێک پێکه‌وه‌ بون، سه‌یرى دایک و باوکیشمان که‌ یه‌کى 35بۆ40ساڵ پێکه‌وه‌ ژیاون، تا مردن پیکه‌وه‌بون، به‌ڵکو ئه‌وه‌ واقیعه‌ و واقعى کۆمه‌ڵگه‌که‌مان وایه‌.

‌هاوڵاتی: ریش چییه‌ لاى شوانه‌؟ بۆ به‌رده‌وام ئاوا ده‌رده‌که‌وێت؟

شوانه‌ جه‌زا: په‌یوه‌ندى به‌کارى هونه‌رییه‌وه‌ نیه‌ و زروف و زه‌مانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆم و حه‌زئه‌که‌م وابم.

‌هاوڵاتی: هه‌بووه‌ کارێک له‌به‌ر ڕیشت رەتبکەیتەوە؟

شوانه‌ جه‌زا: به‌ڵى زۆر کار هه‌بووه‌ که‌ وتویانه‌ ریشت چاکه‌، ره‌فزم کردووه‌، دراماى دوپشک وتیان ریش چاکه‌ نه‌مکرد، تا له‌م کاره‌شدا کاروان وتى بیتاشه‌ نه‌مکرد خه‌تم تێکرد.

‌هاوڵاتی: هه‌بووه‌ له‌ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ داواى کارێکت لێبکه‌ن؟

شوانه‌ جه‌زا: له‌ ئێران پێیان وتم بۆ کارێک وه‌ک ئه‌وه‌ى حه‌زره‌تى یوسف، چوم و کاره‌که‌م کردو هه‌ڵبژێردرام، شه‌ش مانگ پرۆڤه‌یان پێکردم، به‌ڵام چونکه‌ من فارسییه‌که‌م نه‌ده‌زانى ره‌فزکرام.

‌هاوڵاتی: پێش کارى هونه‌ریت چ کارێکت ده‌کرد؟

شوانه‌ جه‌زا: بەڵێ له‌ جاده‌ى مه‌وله‌وى کارم کردووه‌ و پێشتر له‌ ده‌ره‌وه‌ مۆبایلم ده‌هێنا و ده‌مفرۆشته‌وه‌ به‌ بازاڕه‌کانى ئێره‌، ئه‌و ئه‌سێیه‌ى که‌ تۆ ئه‌یبینى من مۆبایلم بۆ ئه‌هێنا، به‌ڵام ساڵ و نیوێکه‌ زۆر سه‌رقاڵى کارى هونه‌ریم که‌ مه‌جالى هیچم نیه‌.

‌هاوڵاتی: باسله‌وه‌ ده‌کرێت ئێستاش له‌ جاده‌ى مه‌وله‌وى کارى مۆبایل ده‌که‌یت؟

شوانه‌ جه‌زا: نه‌خێر ئه‌‌وە شۆڕشى برامه‌ و زۆر کات ئه‌چن وێنه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌گرن، وائه‌زانن منم، ئه‌ویش خۆى تێکنادات و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت.

‌هاوڵاتی: کارى شانۆیت نه‌کردووه‌؟ بۆ؟

شوانه‌ جه‌زا: حه‌زم پێی نیه‌، بینه‌ریکى که‌مى هه‌یه‌ و نامێنێته‌وه‌، به‌ڵام دراما و فیلم بۆ مێژووه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌ و زیاتر ده‌چێته‌ ناو خه‌ڵکه‌وه‌.

‌هاوڵاتی: کارى درامات بۆ ئاسانتره‌ یان سینه‌ما؟

شوانه‌ جه‌زا: کارى دراما ئاسانتره‌، کارى سینه‌ماى زاویه‌ى جیاوازى هه‌یه‌ و قورستره‌، به‌ڵام کارى درامام حه‌ز لێیه‌ وه‌ک حه‌ز، چونکه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌ قسه‌ ئه‌که‌ن که‌ دوو کارى سینه‌ماى منیان ببینیایه‌ ئاوا قسه‌یان نه‌ده‌کرد، سینه‌ما کارێکى ونه‌، ئه‌بێت خۆت باسى خۆت که‌یت.

‌هاوڵاتی: ئه‌کته‌رێک هه‌یه‌ که‌ حه‌ز بکه‌یت ده‌ور بینیت له‌گه‌ڵى؟

شوانه‌ جه‌زا: شوان عه‌توف زۆر حه‌زئه‌که‌م کارى له‌گه‌ڵ بکه‌م.

‌هاوڵاتی: وێنه‌یه‌کت بینرا له‌گه‌ڵ گۆران ئینزیبات و ئه‌حمه‌د خه‌لیل؟ بۆ ئه‌و کاره‌ دیار نه‌بوو؟

شوانه‌ جه‌زا: ئه‌وه‌ به‌ناوى هاوڕێ بوو دواى کردمانه‌ دوو به‌ش و ناومان نا هاوڕێی یه‌ک و هاوڕێی دوو. دواى دوومانگ ى سه‌ره‌تا کاره‌کانى گۆران مان کردو هه‌مووى ته‌واو بوو، دواى دوو مانگ ئه‌حمه‌د خه‌لیل په‌شیمان بوه‌و بێ وه‌عدى کرد، بۆیه‌ کاره‌که‌م وه‌ستا، بۆیه‌ کاروان نورى له‌ شوێنى ئه‌حمه‌د خه‌لیل ده‌بێت.

‌هاوڵاتی: بۆچى ئێستا گۆرانیبێژه‌کان ده‌کرێنه‌ دراماکانه‌وه‌ بۆ؟

شوانه‌ جه‌زا: چونکه‌ ئه‌وان جمورێکى زۆریان هه‌یه‌ و تایبه‌تن، زیاتر بۆیه‌ ده‌یان هێنرێت.

‌هاوڵاتی: حیوارێکى خۆتمان پێی بڵێ زۆر به‌ دڵته‌؟

شوانه‌ جه‌زا: «من ژن ئه‌هێنم بۆ ساڵێک» زۆر زۆرم به‌ دڵ بوو که‌ ده‌ نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو وشه‌ی «عاشقی دایکمم»ئه‌و دوو حیواره‌م زۆر به‌دڵ بوو.

٧٥٠٠ دۆلارم لە گرێبەستی درامای سەمای تەرزە وەرگرتووە

‌هاوڵاتی: گرێبه‌سته‌که‌تان چۆن بوو؟

 شوانه‌ جه‌زا: گرێبه‌ستى کاره‌کانم من سێ کاری قورس له‌سه‌ر ئه‌ ستۆم بوو وه‌ک یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌ڕیژی دراماکه‌ و ئه‌ کته‌ری سه‌ره‌کیش بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ کاره‌کانم :25گه‌ڵا بووه‌، واته‌ 75گه‌ڵام وه‌رگرتووه‌، هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌و که‌ناڵه‌که‌ش به‌نرخێکى باش پێی فرۆشراوه‌و ریکلامى شه‌ش مانگیش بۆ سپۆنسه‌ره‌که‌.

‌هاوڵاتی: هه‌ندێک جار زۆر به‌ توندى وه‌ڵامى کۆمێنته‌کان ده‌ده‌یته‌وه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: قسه‌ی زبر له‌ کۆمینتا من نیم، هه‌ر که‌سێکه‌ فه‌یسبوکی داناوه‌ له‌وه‌ی من ئه‌چێ، وێنه‌کانی بۆ ناشرینکردنی من دایناوه‌، من نیم به‌ دڵنیاییه‌وه‌.

‌هاوڵاتی: جله‌ مارۆنیه‌که‌ى تۆ و مه‌کسیه‌ سوره‌که‌ى ته‌رزه‌ بۆ؟ بێ مه‌به‌سته‌ یان به‌ مه‌به‌ست دانراوه‌؟

شوانه‌ جه‌زا: بۆ جلەکان هیچ گەنجێک بەوشێوازەی من ستایلی جیاواز و زەق نەبووه، تا ببێت بەجێی باس، بۆیه منیش وا جیاواز خۆم پیشاندا، تەنها بۆ ئەوەی ببێتە جێی باس.

جلی مارونی ته‌نها بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی ستایلم و جیاوازتر له‌ دراماکانیتر و ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ درامایا رۆڵ ئه‌بینن، ته‌نها بۆ وروژاندنی کۆمه‌ڵگایه‌، له‌ نه‌بوونی جل و به‌رگى کچه‌که‌ش، له‌ خێزانێکى هه‌ژار ناتوانیت وه‌ک ستایلی سه‌رده‌می ژیان گوزه‌ر بکه‌ن، هه‌ر رۆژه‌ی به‌جۆرێک بیت بۆ ئه‌وه‌ دامان ناوه‌.

‌هاوڵاتی: تازه‌ترین کارت که‌ دواى دراماى سه‌ماى ته‌رزه‌ بینه‌ر چاوه‌ڕى بێت؟

شوانه‌ جه‌زا: کارێکى درامیه‌و دواى جه‌ژن ته‌واو ده‌بێت، به‌ناوى له‌ودیو ڕه‌نگه‌کانه‌وه‌، دواى ئه‌ویش چه‌ندین کارى ترم به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ وه‌ک ئه‌کته‌ر ده‌ورى تێدا ده‌بینم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار