رێکكه‌وتنى درێژخایه‌ن له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
گفتوگۆکانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا چۆته قۆناغێکى نوێوه‌و دوو لیژنه‌ى لاوه‌کى پێکهێندراوه بۆ گه‌یشتن به رێکكه‌وتنێکى درێژخایه‌ن که پرسى نه‌وت و بودجه یه‌کلایبکاته‌وه‌و لیژنه‌یه‌کى باڵا بریارى کۆتایى له‌سه‌ر بدات.
کێشه‌کانى (نه‌وت، بودجه، ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و گه‌رانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه) هه‌ستیارترین ئه‌و کێشه هه‌ڵواسراوانه‌ن که به‌درێژایى چه‌ندین ساڵى رابردوو نه‌توانراوه چاره‌سه‌رى کۆنکرێتیان بۆ بکرێت، به‌ڵام کابینه‌ى نۆیه‌م وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن نیه‌تى جدى هه‌یه که کێشه‌کان ته‌نها »به‌نج» نه‌کرێت، به‌ڵکو چاره‌سه‌رى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
دواى ده‌ستبه‌کاربونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌مانگى رابردوودا، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به یاوه‌رى وه‌زیرانى پێشمه‌رگه‌و داد‌و دارایى سه‌ردانى به‌غدایان کرد و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدا که گه‌شبینى بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتن به وه‌فدى هه‌ردوولاوه به‌دیده‌کرا.
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که نیه‌تى جدى و باش له نێوان هه‌ردوولادا بۆ رێکه‌وتنى درێژخایه‌ن بوونى هه‌یه که ته‌نها به‌نجکردنى کێشه‌کان نابێت.
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم زۆر به‌جدى نیه‌ت پاکى هه‌یه له‌وه‌ى که رێکه‌وتنى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئه‌نجام بدات، واتا هه‌موو ساڵێک له‌مانگى 10 و 11 دا پرسى بودجه‌و نه‌وت نه‌بێته‌وه به کێشه و باسکردن له‌نێوان هه‌ردوولادا».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد تا ئێستا باسى ئه‌وه نه‌کراوه بۆ چه‌ند ساڵێک رێکه‌وتن بکرێت، به‌ڵام ناشمانه‌وێت رێکه‌وتنێک بێت ته‌نها بۆ به‌نج کردنى کێشه‌کان بێت، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت رێکه‌وتنێک بکرێت چاره‌سه‌رى ریشه‌یى کێشه‌کان بکات.
سه‌میر هه‌ورامى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌یه‌که‌م سەر‌دانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت که چه‌ند وه‌زیرێکیان له‌گه‌ڵدا بووه «به نیه‌تێکى جدیه‌وه و ده‌ستخرایه سه‌ر برینه‌کان به‌وردى تا چاره‌سه‌رێکى بنچینه‌یى بکرێت بۆ کێشه‌کانى نه‌وت و بودجه‌و ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان».
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له یه‌که‌م سه‌ردانیاندا بۆ به‌غدا که سێ کۆبونه‌وه‌ى گرنگیان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقدا کرد و نیه‌تى باشیش له لایه‌نى عێراقى هه‌یه که«رێکه‌وتنى درێژخایه‌ن ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا».
هه‌ورامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دوو لیژنه‌ى لاوه‌کى پێکهێنراوه له‌نێوان هه‌ردوولا و دواى تاوتوێکردن و گه‌شتن به رێکه‌وتن به‌رزده‌کرێته‌وه بۆ لیژنه‌ى باڵاى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا تا رێکه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وته‌که‌ى که به‌رهه‌مى ده‌هێنێت ته‌سلیمى به‌غداى بکات، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که له‌هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، لایه‌نى عێراقى داواى ته‌سلیمکردنى هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌یان نه‌کردووه که هه‌رێمى کوردستان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌کات که به‌پێى راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆت رۆژانه 430 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات و به‌غداش ئه‌مه ده‌زانێت، وتیشى» ئێمه مانگانه 881 ملیار دینار ده‌ده‌ینه موچه‌و به‌غدا که‌متر له 500 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، چاوه‌روان ده‌کرێت که رێکه‌وتن له‌سه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه بکرێت که ته‌سلیمى به‌غدا بکرێت و له‌به‌رانبه‌ردا بودجه و پشک و ئیستحقاقى هه‌رێم به‌ته‌واوى بداته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان».
وه‌زیرێکى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت زۆر گرنگه حکومه‌تى هه‌رێم رێکه‌وتنى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام بدات تا ئارامى ئابوورى دروست ببێت.
کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» به دڵنیاییه‌وه ئێمه چاوه‌ڕێین رێکه‌وتن بکرێت له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک بۆئه‌وه‌ى موچه و قوتى خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه نه‌بێت هه‌موو ساڵێک له دڵه‌ڕاوکێدابن و ببڕدرێت، به‌ڵکو که رێککه‌وتنێکى ئاوا بکرێت خه‌ڵک رزگار ببێت، ئه‌وه نه‌ک ئومێدى گۆڕانه ئومێدى هه‌موو خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌کانه«.
ناوبراو وتیشى:»به‌هۆى نائیستیقراریی ئابوریه‌وه چه‌ند ساڵه موچه‌ى چاودێرى خێزان بڕاوه که داماوترین خه‌ڵکن که بودجه نه‌بێت زۆرترین ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندن که له‌خوار هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن و له سنورى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ئێمه‌دان، بۆیه له‌هه‌موو که‌سمان زیاتر پێ خۆشه که رێکه‌وتنى درێژخایه‌ن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت».
وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که هێشتا کۆبونه‌وه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غداد له سه‌ره‌تادان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که هه‌ستى پێده‌کرێت ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم زۆر به جدیى ده‌یانه‌وێت رێککه‌وتن و چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپەسێراوه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا بکرێت.
راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆڵى هه‌بووه له نزیککردنه‌وه‌ى هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق که رێکه‌وتنێکى درێژخایه‌ن بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ ئه‌نجام بدرێت.
سالار مه‌حمود، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد سه‌رۆک کۆمار رۆڵى له نزیکبونه‌وه‌ى زیاترى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه‌و
وتیشى» ئه‌مه رۆڵى هه‌یه له‌وه‌ى که رێکه‌وتنى درێژخایه‌ن بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ تا ته‌واوبونى کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام بدرێت، له هه‌ردوولاشه‌وه نیه‌تى باش هه‌یه«.