ئێران و هه‌رێم چاویان له‌زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانییه
قه‌باره‌ى بازرگانی ئێران نزیکه‌ى سێ ملیار دۆلارە له‌گه‌ڵ هەرێمدا
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئاستى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌رزبێته‌وه، دواى ره‌زامه‌ندیدانى تاران بۆ به‌فه‌رمى کردنى سێ ده‌روازه‌ى سنورى له‌گه‌ڵ هه‌رێم، که‌ته‌نها ره‌زامه‌ندى به‌غداى ماوه بۆ ده‌ستبه‌کاربوونیان.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ئێران به‌فه‌رمى ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر به‌فه‌رمیکردنى مه‌رزه‌کانى کێلێ، شوشمه، پشته، وه‌ک مه‌رزی بازرگانى و گه‌شتیارى. ئه‌و مه‌رزانه پێشتر له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه مۆڵه‌تیان پێدراوه‌و کارى بازرگانى و هاتوچۆیان پێداکراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقى و ئێرانه‌وه نه‌کرابونه ڕه‌سمى و نێوده‌وڵه‌تى.
کاوه عه‌لى، جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى ئێران به‌نوسراوێک له به‌روارى 10-8-2019 ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به فه‌رمیکردنى مه‌رزه‌کانى (کێلێ) و (شۆشمێ - ته‌وێڵه) و (شێخ ساڵح- پشته) وه‌ک مه‌رزى بازرگانى و گه‌شتیاریى ده‌ربڕیوه«.
وتیشى «هه‌نگاوى داهاتوو گه‌یاندنى ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه‌یه به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى عێراقى و ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌کانى عێراق، بڕیاریشه له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا هه‌ردوو لایه‌نى عێراقى و ئێرانى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجامبده‌ن، چونکه بڕیارى کۆتایى له‌ده‌سه‌ڵاتى هه‌ردوو حکومه‌تى عێراقى و ئێراندایه«.
بڕیاره کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و ئێران، له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌فه‌رمیکردنى ئه‌و سێ مه‌رزه.
کاوه عه‌لى وتى «چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌که‌ین حکومه‌تى عێراق ڕ‌ازى بێت و بیکه‌نه نێوده‌وڵه‌تى، چونکه عێراق پێشتر خۆى داواى کردووه‌و له‌ئێستاشدا نه کێشه‌ى فه‌نى و نه کێشه‌یه‌کى وا گه‌وره‌ى سیاسیش نه‌ماوه له نێوانیان».
به‌پێی ئاماره‌کان مه‌رزى پشته له‌ئێستا له مانگێکدا نزیکه‌ى ملیارێک دینار ئاڵوگۆڕى بازرگانى تێدا ده‌کرێت.
جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به‌فه‌رمى کردنى ئه‌و دوو مه‌رزه ده‌بێته‌هۆى زیادبوونى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بۆ بازرگانى و گه‌شتیاری.
دیارترین خاڵه سنورییه‌کانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌تورکیا و ئێران بریتین له، ئیبراهیم خه‌لیل، په‌روێزخان، باشماخ، حاجى ئۆمه‌ران.
یاسین ڕه‌حیم، جێگرى سه‌رۆکى ژورى بازرگانى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ڕاسته ئێران باسى کردوه، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌لانه مه‌سه‌له‌ى سیاسین و پێویستى به‌ڕێکه‌وتنى حکومه‌تى عیراقیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى بدات له‌سه‌ر کردنیان به‌فه‌رمى».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هه‌بونى ده‌روازه له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێکان گرنگى خۆى هه‌یه، چونکه هاتوچۆکان ئاسانتر ده‌بن و کارئاسانى ده‌بێت بۆ خه‌ڵک و ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کان.
یاسین ره‌حیم ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، به‌فه‌رمى کردنى ئه‌و مه‌رزانه کاریگه‌رى بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌بێت، چونکه هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته ناوه‌ڕاستى مه‌رزه‌کان و شاره‌کانى تر‌و دەبێتە پردى په‌ڕینه‌وه «ده‌بێته بوژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌و به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئاڵوگۆڕى ئابورى بۆ ناوچه‌که‌و بۆ هه‌رێم به‌گشتى».
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگ له‌وه‌زاره‌تى دارایى، رایگه‌یاند، کۆمه‌ڵێک ده‌روازه‌یان هه‌یه، که‌تائێستا به‌ڕه‌سمى نه‌ناسێنراون، بۆیه ئێستا ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و سێ مه‌رزه بکاته نێوده‌وڵه‌تى و ئێستا بڕیارى حکومه‌تى عێراقى ماوه تا به‌فه‌رمى بناسێنرێن.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان له لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتیشى»ئێمه خوازیارین عێراقیش مۆڵه‌ت بدات و بکرێنه ڕه‌سمى».
«به‌پێی سنوره هاوبه‌شه‌کانمان له‌گه‌ڵ زۆر ده‌وڵه‌تى تر‌و ناوچه‌که‌ى ئێمه شاخاوییه، بۆیه پێویست ده‌کات ژماره‌یه‌کى زیاتر له‌ده‌روازه‌مان هه‌بێت و هه‌موو سنوره‌کان له‌سنورى خۆمانه‌وه کارى بازرگانى بکه‌ین»، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان وایوت.
جه‌ختیشیکرده‌وه، کردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازانه گوڕێکى باشتر به بازرگانى ده‌دات هه‌م بۆ هه‌رێم و بۆ عێراق.
به‌پێی ئاماره‌کان، ژووری بازرگانی ئێران، ئاستى قه‌باره‌ى بازرگانی و هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە نزیکه‌ى ٩ ملیار دۆلار، که‌نزیکه‌ى سێ ملیار دۆلارى له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان بووە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان و ئەندامی لیژنه‌ى سه‌رۆکایه‌تى ژووری بازرگانی ئێران رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان دەروازەی هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراقەو سەدا ٦٠ی هەناردە کردنەکانی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەیە.