جه‌میل بایک بۆ هاوڵاتی: نامه‌یه‌كمان بۆ ئەمریکا نووسیوە... په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئەمریکا بۆ ئێمه كێشه نییه
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: سامان مەجید
(2-٢)
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە (KCK) لەبەشی دووەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ هاوڵاتی باسی چەند تەوەرێکی تر دەکات کە دیارترینیان باسکردنە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا کە ئەمە یەکەم جارە بە ئاشکرا باسی ناردنی نامەیەک دەکات بۆ ئەمەریکاو هەروەها دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا داناخات.
ئەم وتانەی جەمیل بایک لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا بڕی 12 ملیۆن دۆلار بەخششی تەرخانکردوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای کەجەکە کە یەکێکیان جەمیل بایکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە شەشی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، واتە کەمتر لە سالێک بەر لە ئێستا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بڕیاریانداوە بە پێدانی بەخشش بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.
بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیەیە «موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار».
بەڵام جەمیل بایک لە رێگەی هاوڵاتی یەوە پەیام بۆ ئەمریکا دەنێرێت، کە ئەویش ئەوەیە دەرگایان کراوەیە بە روویاندا بە رێگەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
جەمیل بایک لەم بەشەی چاوپێکەوتنەکەیدا باس لە چەند تەوەرێکی تر دەکات تایبەت بە ناوچەی پارێزراو لە رۆژاڤای کوردستان کە تورکیا دەیەوێت بە خواستی خۆی دروستی بکات.
هەروەها باس لە مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات کە ئەو پێی وایە هان دەدرێن و دنە دەدرێن له‌لایه‌ن هێزی تره‌وه.
هەروەها بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی دەخاتە سەر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بەرامبەر بە کورد بەو پێیەی کورد (10) هه‌زار شه‌هیدی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا هەیە.
جەمیل بایک پێیوایە کە هەبوونی پەکەکە رۆڵ و کاریگەری هەبووە لەسەر دروستبوونی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا، چونکە ئەو پێیوایە کە تورکیا ئەم پەیوەندیە بۆ لاوازکردنی پەکەکە بەکاردێنێت.
هەروەها دەڵێت «ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه«.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە باڵێکی سەربازی و چەکداری هەیە بە ناوی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و بەردەوام لە رووبەڕووبونەوەی سەربازیدان لەگەڵ سوپای تورکیادا.
سەبارەت بە ئەگەری دانانی چەک لە لایەن پەکەکەوە، جەمیل بایک وتی « پێویسته هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت. پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كی ده‌ستووری بدۆزرێته‌وه. ئه‌وكاته پێویست به رێكخراو‌و بەرخودانی چه‌كداری كورد نامێنێت».
سەبارەت بە رووداوی کوشتنی کاربەدەستێکی تورکیا لە هەولێر لە مانگی تەمموزی رابردوودا وتی «په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه«.
وتیشی «زۆر باش ده‌زانین كه كۆنسوڵخانه‌ی تورك له‌هه‌ولێر كراوه به‌باره‌گای (میت). خودی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی (میت) دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه. دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاشكرابوو كهكهسه كوژراوه‌كه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌كه نییه، به‌ڵكو سیخوڕێكه له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد. ده‌شزانرێت كه به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت».
پێویسته هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت
ئه‌وكاته پێویست به بەرخودانی چه‌كداری نامێنێت
هاوڵاتی: رێكه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی هه‌رێمی پارێزراو له‌ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
جه‌میل بایك: له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌و رێكهوتنهمان بیست و خوێنده‌وه، پاشان هه‌ندێك زانیاریمان وه‌رگرت. به‌ئاشكرا ده‌توانین بڵێین ئەوهندهی كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستمان و چوارچێوه‌كه‌ی ده‌بیندرێت، به‌ڕێكه‌وتنێكی دانانێین كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردی به‌بنه‌ما وه‌رگرتبێت، به‌ڵكو رێكه‌وتنێكه كه هه‌ستیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه. بێگومان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌وێته شه‌ڕو پێكدادانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ روونه‌دات هه‌ڵوێستێكی میانڕەوانە ده‌نوێنێت. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وان و له‌گه‌ڵ توركیاش په‌یوه‌ندی هه‌یه. بە ئامانجی روونەدانی شەڕ هه‌ڵوێستێک نیشاندەدەن. ئه‌مه‌یان بۆ چه‌ند جارێك بۆ رای گشتی راگه‌یاند. ده‌شێت هه‌موو ئه‌وانه‌ش راست نه‌بن كه له راگه‌یاندنه‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون كه‌م و كورت بن، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌داین رێكه‌وتنێكه بێ ئه‌ندازه داوا‌و سهپاندنهكانی ده‌وڵه‌تی توركی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه. دوابه‌دوای ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی به‌سه‌پاندنی شتی تر كرد. وادیاره ده‌وڵه‌تی تورك به‌م رێكه‌وتنه له‌باكوری سوریا مافی ئاخاوتن به‌خۆی ده‌دات، ده‌یه‌وێت بیسه‌پێنێت كه دۆخی ئه‌وێ په‌یوه‌ندیداری ده‌كات و پاشانیش به‌داواكاری دیكه‌وه بێكاریگهركردن و پاكتاوكردنی سیسته‌می دیموكراتییانه‌ی بونیادگرتووی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كاته ئامانج. خودی ئەردۆغان نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوای رێكه‌وتنه‌كه گوتی «ئه‌وه ههنگاوێكهو به‌پشتبه‌ستن به‌م هه‌نگاوه له‌ئاینده‌دا هه‌نگاوی تر ده‌هاوێین». ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌هه‌نگاوی داگیركردنی باكوری سوریا‌و بێكاریگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی باكوری سوریا لێكدایه‌وه. ئه‌گه‌رنا مه‌سه‌له پاراستنی سنوورێك، بوونی كێشه‌یه‌ك به‌ئاراسته‌ی توركیا یان باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و هاتنه كایه‌ی كێشه‌یه‌ك نییه له‌و سنوورانه‌دا، هه‌وڵێكیش نییه كه مه‌یلی ئارامی سنووری له‌ناخی خۆیدا هه‌ڵگرتبێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئاشتهواو ئارامترین شوێنی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی داگیركرد، وه‌ك چۆن له‌عه‌فرین ئه‌مه‌ی كرد، ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ی تریش داگیربكات و چه‌ته‌كانی خۆی له‌وێ قه‌ڵه‌مڕه‌و بكات.
ده‌شێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاوا به‌ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی سنوور له‌ناو گه‌ڕان به‌دوای رێککەوتنێكدا بێت، یان خواستبێتیان لهپێگهیهكدا كه‌هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه رێكه‌وتنێك بكه‌ن تا سنووره‌كان بۆ هیچ لایه‌ك نه‌بنه مایه‌ی كێشه. چونكه له‌دۆخی شه‌ڕدا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌موو شوێنێك كێشه‌ی جیاجیا بێنه ئاراوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنوور نییه، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه. ئامانجی ئه‌وه‌یه كورد له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا هیچ مافێكی دیموكراتییانه به‌ده‌ست نه‌هێنن، سه‌رتاسه‌ری سوریا دیموكراتیزه نه‌بێت. كه‌هه‌رچه‌نده له‌باكوری سوریا عه‌ره‌ب، سوریانی، كورد، شیشان، توركمه‌ن، ئهرمەن و هه‌موو گه‌لانی تری ناوچه‌كه له‌ناو سیسته‌مێكی ئازاد‌و دیموكراتییانه‌دا درێژه به‌ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، شوێنێكه له‌چاو سه‌رتاسه‌ری سوریا ئارامترین و دیموكراتیترینه. له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه، رۆژئاواش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هیچ كه‌سێك نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك سیسته‌می ئازادی و دیموكراتی بونیادگرتوو هه‌روه‌ها دیموكراتیزه‌بوونی سه‌رتاسه‌ری سوریا بۆخۆی به‌هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت، هه‌ربۆیه له‌دژی دیموكراتیزه‌بوونی سوریایه، چونكه خۆی سیسته‌مێكی فاشیست و دژه دیموكراتییانه‌ی هه‌یه‌و له‌دژی هه‌موو جۆره ده‌ستكه‌وتێكی كوردانه. ده‌یه‌وێت كوردان دووچاری قڕكردن بكات. ئاشكرایه كهدهوڵهتی تورك كێشه‌یه‌كی نییه كه‌ناوی پاراستنی سنووره‌كانی بێت، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی به‌هه‌نگاوێك داناوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌پێنێت و ره‌وایه‌تی بدات به‌وه‌ی كه له‌سوریا مافی قسه‌ی هه‌یه. ئێستاش وابیرده‌كاته‌وه كه ئه‌م رێكه‌وتنه ره‌وایه‌تی پێداوه‌و داواكاری نوێ ده‌سه‌پێنێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی نه‌كه‌ن ئه‌وا رۆژئاوا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داگیردهكهم و هه‌ڕه‌شه ده‌كات. له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه ئه‌و رێكه‌وتنه به رێكه‌وتنێكی راست نازانین.
كوژراوهكەی تورکیا لەهەولێر سیخوڕێك بوو
له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد، ئێمە په‌یوه‌ندیمان بهڕووداوهکەوە نییه
وای بۆده‌چین كه ئه‌م رێكه‌وتنه چاره‌سه‌رییه‌ك نییه، به‌ڵكو رێكه‌وتنی خه‌ڵه‌تاندن و ئاوه‌ڵاكردنی ده‌روازه‌ی هه‌وڵی داگیركه‌رییه. ئەمریکاش توركیا به ئه‌ندامێكی (ناتۆ) له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، كاریگه‌ربوونی توركیا له‌و ناوچانه‌دا به كاریگه‌ربوونی (ناتۆ) واتا خۆی ده‌زانێت، بۆیه هه‌ڵوێستێكه كه ژیانی ئازادی و دیموكراتییانه‌ی گه‌لی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی و سه‌رجه‌م گه‌لانی تری ناوچه‌كه و دیموكراتیزه‌بوونی سوریای به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو هه‌وڵی دوژمنكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد‌و دوژمنایه‌تیكردنی دیموكراسی و هه‌ستیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی له‌م بابه‌ته‌دا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت. هێشتا دانیشتنه‌كانیان به‌رده‌وامه به‌ڵام توركیا رۆژانه هه‌ڕه‌شه ده‌كات. كه‌واته توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌م راستییه بزانێت، به‌تایبه‌تیش كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه. هه‌ر بۆیه پێویستە كورد‌و دۆسته‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌داو هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هێزه دیموكراتیخوازه‌كانی جیهان ئاماده‌بن بۆ تێكۆشان له‌دژی داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك. پێویسته به‌پشتیوانیكردنی ئه‌و تێكۆشانهو یه‌كانگیربوون له‌گه‌ڵیدا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌لانێن. ئێستا ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هێزێكی دیموكراتیخوازو ئازادیخواز، هه‌موو دۆستانی كورد و هه‌موو لایه‌كه.
كوردان له‌دژی داعش شه‌ڕیان كرد‌و (10) ده هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه. پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌م شه‌ڕه‌یان به‌ڕێوه‌برد، كه‌وابوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسی‌یان هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ داعش رێكه‌وتووه، كوردیش داعشی تێك‌شكاند، كه‌چی هه‌ستیاری و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌به‌رچاو ده‌گیرێت كه له‌گه‌ڵ داعش و هه‌موو جۆره چه‌ته‌یه‌كی تر هاوكارو هاوپشكی كردووه، به‌ڵام خواستی ئازادی و دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كورد به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت كه له‌دژی داعش تێكۆشاوهو زیاتر له (10) ده هه‌زار شه‌هیدی هەیە و قورسترین باجی داوه! هه‌رگیز مایه‌ی په‌سه‌ندكردن نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست له‌پاڵ بەرخودانی كورد له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك نیشان نه‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته گه‌وره‌ترین بێ ئه‌خلاقی سیاسی، بێ ویژدانی و دووڕووێتی له‌سه‌راپای مێژووی جیهاندا.
كورد نه‌ك ته‌نیا له‌سوریا به‌ڵكو له عێراقیش له‌دژی داعش تێكۆشا. لهشەنگال ئێزدییه‌كان دووچاری قڕكردن ده‌هاتن، ئه‌گه‌ر ئێزدییه‌كان لهشەنگال دووچاری قڕكردن بهاتنایه تاوانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی كێ ده‌بوو؟ له‌ئه‌ستۆی عێراق، (PDK)و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بوو. هه‌ر كه‌سێك رێگری له‌و قڕكردنه نه‌كردایه له‌به‌رده‌م مێژوودا تاوانبار ده‌بوو. گه‌ریلاكانی كورد‌و پاشانیش له‌ڕۆژئاواوه شەڕڤانانی (YPG - YPJ) هاتن و رێگریان لەم قڕكردنه کرد. به‌م شێوه‌یه‌ش بوون به رێگر له‌به‌رده‌م تاوانباربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قڕكردنهدا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوون. ئه‌گه‌ر كورد داعشی رانهوهستاندایه هیچ كه‌سێك پێی رانه‌ده‌وه‌ستا، سوریا‌و عێراقیشیان داگیر دەکرد، ته‌نانه‌ت توركیاش ده‌بووه وڵاتێك كه داعش تیایدا قه‌ڵه‌مڕه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌هاوكاری داعشیشیان ده‌كرد. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی رێگری له‌داعش بكات، كه‌دواتریش نه‌ده‌توانرا كهمهندگیر بكرێت. هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌داعش له‌كۆبانێ كهمهندگیر كرا. ئه‌گه‌ر كۆبانێیان بگرتایه ئه‌وا كه‌س داعشی پێ رانه‌ده‌گیرا. لێره‌وه ئێمه رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئەمریکاو توركیا له‌سه‌ر بابه‌تی پاراستنی سنوور له‌ڕۆژئاوا و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به رێكه‌وتنێك دانانێین كه‌ئاشتی و ئارامی بهێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه رێكه‌وتنێكه كه‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو رێگه له‌به‌رده‌م داگیركردنی باكوری سوریا‌و له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی سیسته‌می دیموكراتیانه‌ی ئه‌وێ ده‌كاته‌وه. ده‌بێت به رێكه‌وتنێكی دابنێین كه‌ملكه‌چی بۆ داسه‌پاندن و هه‌وڵه‌كانی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك كراوه كه‌هاوكارو هاوپشكی له‌گه‌ڵ داعشی دوژمنی دیموكراتی و ئازادی كردووه. بێگومان له‌لای خۆمانه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین، هێزه دیموكراتییه‌كان و گه‌لانیش چاودێری ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت داگیری ده‌كه‌م، گومانی تێدا نییه كه‌ده‌بێت هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ئێمه‌و هه‌مووان پێكه‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌و داگیركارییه هه‌ڵوێست نیشانبده‌ین و بەرخودانی بكه‌ین. پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بخرێته ناو زه‌لكاوێكه‌وه و نوقم بكرێت كه نه‌ك ته‌نیا به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه به‌ڵایه‌كی بێ وێنه‌یه.
ده‌رگای چاوپێكه‌وتنمان بۆ هه‌موو كه‌سێك کراوه‌یه
ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ببه‌ستین
جا ئه‌مه به‌ریتانیا ده‌بێت، یان چین، روسیا‌و ئەمریکا
هاوڵاتی: هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان له‌لایه‌ن ئەمریکاوە به‌تاوانی تیرۆر تاوانباركران. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاری (YPG) ده‌كات و چه‌كی پێده‌دات، نزیكبوونی (YPG)و ئەمریکا به‌واتای نزیكبوونه‌وه‌ی ئێوه‌ش دێت؟
-جه‌میل بایك: به‌تیرۆریست تاوانباركردن و بڕیاری (WYE) بۆ ده‌ستگیركردنی لێپرسراوانی (PKK)، (KCK) و (HPG) كه سێ پایه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستانه له‌ڕاستیدا ئه‌نجامی سیاسه‌تێكه، كه ئه‌مه‌ش هاوكاریدان به‌ده‌وڵه‌تی تورك له‌شه‌ڕی دژ به ئێمه‌دا ده‌خاته به‌رچاو. ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵانمان له‌به‌رامبه‌ر بهخهڵاتێك، هه‌نگاوی ره‌وایه‌تیدانه به‌و شه‌ڕه قڕێژه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان و له‌دژی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ده‌وڵه‌تی تورك له‌شه‌ڕی دژی گه‌لی كورد دا له‌ئاستی چۆکداداندا بوو له‌جیهاندا ناوی لهزڕاندا بوو. ئەمریکا به‌ده‌ركردنی فه‌رمانێكی له‌و جۆره هاوكاری دا به‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكات. ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نیا ئه‌و واتایه‌ی هه‌یه. به‌ڵام له‌ولاشه‌وه وه‌كو ئاماژه‌تان پێكرد له رۆژئاوا‌و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی (رێبه‌ر ئاپۆ) تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ن. راسته؛ چه‌كیان پێ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌یدات. ئه‌م هێزانه له‌دژی داعش تێكۆشان و هه‌ر ئه‌مان داعشیان دووچاری شكست كرد. له‌م رووه‌وه نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان (YPG - YPJ)و ئەمریکا به‌واتای نزیكبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ش نایه‌ت. نه نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌و نه ره‌وشێكی وه‌هاش له‌ئارادایه. رۆژانه له‌لێدوانه‌كانیاندا ده‌ڵێن كه‌هاوكاری تێكۆشانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی به‌ناو تیرۆریزم ده‌كه‌ن. هاوكاریشی ده‌كه‌ن، له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌و له‌ڕووی مۆڕاڵه‌وه پشتیوانی ده‌كه‌ن، هه‌مووجۆره تەكنۆلۆژی و چه‌كێكی پێده‌ده‌ن. سه‌رجه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هی ئەمریکان. به‌شێكی گه‌وره‌ی تەكنۆلۆژیای شه‌ڕی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك هی ئەمریکاو (ناتۆ)یه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی AKP پروپاگه‌نده بكه‌ن و بڵێن «هه‌ر خۆمان ئه‌وه‌نده كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ دروست ده‌كه‌ین...هتد» ئه‌مه هیچ لهگهوههرو راستی بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت. سەرەکیترین چه‌ك یاخود پارچه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی شه‌ڕی پێده‌كات، له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كات، نه‌ك به‌وانه‌ی كه‌خۆی به‌رهه‌میان هێناون. ده‌ڵێت فڕۆكه‌ی سیخوڕیم دروستكردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كامێرا و كامێرای تێرماڵ و به‌شه هه‌ستیاره‌كانی تری هی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن. سه‌راپای تەكنیكهكهی خۆی له‌ده‌ره‌وه كڕی. له‌مڕووه‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی 30-40 ساڵه له‌دژی ئێمه ده‌كرێت، لە لایەنێکیەوە شه‌ڕی (ناتۆ)یه. ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك ئه‌ندامێكی (ناتۆ) هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له(ناتۆ) وه‌رده‌گرێت و له‌دژی ئێمه به‌كاری ده‌هێنێت.
هێشتا ئەمریکاو ئه‌وروپا (PKK) یان له‌لیستی تیرۆر هێشتۆتەوە. بۆچی (PKK) له‌ئه‌وروپا، له‌ئەمریکا یاخود له شوێنێكی تر چالاكییه‌كی هه‌بووه زیانی به گه‌ل گه‌یاندبێت؟ نه‌خێر، ته‌نیاو ته‌نیا بۆ رازی و مهمنونكردنی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوبەشەکانی (ناتۆ) (PKK) له‌و لیستی تیرۆره‌دا دەهێڵنەوە. هه‌موو كه‌سیش ئه‌و راستییه ده‌زانێت. سیاسییانی ئه‌وروپا لهدیدارە تایبەتەکاندا ده‌ڵێن: «ئێوه راست ده‌كه‌ن، (PKK) تیرۆریست نییه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و حكومه‌ته‌كه‌مان به‌هۆكاری سیاسی هه‌ڵوێستێكی وه‌های وه‌رگرتووه«. راستییه‌كه‌شی وه‌هایه. له‌م رووه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان (YPG)و ئەمریکا بریتی نییه له‌په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌و ئەمریکا، په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌هاش له‌ئارادا نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئەمریکا به‌سیاسه‌ته‌كانی پشتیوانی و هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات له‌پێناو قڕكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد شه‌ڕ ده‌كات.
هاوكاریدان به‌ده‌وڵه‌تی تورك له‌لایه‌ن ئەمریکاوه، به‌واتای هاوكاریدانه به‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ جینۆسایدكردنی كورد. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ئێمه ده‌یكات، له راستیدا هێرش و په‌لاماره بۆسه‌ر باكور، باشور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا. پێویست ناكات كاهین بین تا بزانین ئه‌گه‌ر تێكۆشانی (PKK) نه‌بوایه ده‌وڵه‌تی تورك له‌هه‌موو شوێنێك چۆن سیاسه‌تێكی شه‌ڕانگێزی و هێرشبه‌رانه‌ی له‌دژی كورد پێڕه‌و ده‌كرد، ته‌نانه‌ت بۆ پاكتاوكردنی ئه‌و هێزانه‌شی كه ئه‌مڕۆكه له‌په‌یوه‌ندیدان چۆن رێ و رێبازێكی تاقیده‌كرده‌وه. له‌م رووه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هاوكاریدانه به‌سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ قڕكردنی كورد. په‌یوه‌ندییه‌كانی له رۆژئاوا و باشوری كوردستان هیچ له‌م راستییه ناگۆڕێت. شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك به ئامانجی قڕكردن و له‌ناوبردنی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستاندا‌و له‌و شوێنه‌دا كه‌گه‌لی كورد زیاترین رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكدێنێت، هاوكات بۆ قڕكردن و له‌ناوبردنی هه‌موو كوردێكه. ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕو په‌لامارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌مشێوه‌یه لێكنه‌درێته‌وه، ئه‌وا به‌واتای خهفڵهتێكی گه‌وره‌ی مێژوویی دێت.
په‌یوه‌ندی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ره‌نجامی تێكۆشانی (پەکەکە)یه
هاوڵاتی: (YPG) بۆ ئەمریکا متمانه‌دارترین هێزێكه له‌سوریا. په‌یوه‌ندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌گه‌ڵ (YPG) رێگه‌ی كرده‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێوه؟ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئەمریکا په‌سه‌ند ده‌كه‌ن یاخود ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه؟
-جه‌میل بایك: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كهئەمریکا له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ئه‌نجامی تێكۆشانی دژی داعش هاته ئاراوه‌و هێشتاش به‌رده‌وامه. بێگومان چه‌مكی ئایدۆلۆژیانه‌ی شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا و چه‌مكی ئایدۆلۆژییانه‌ی ئەمریکا یه‌ك نین، به‌ڵام زۆر هێزی تریش له‌به‌رامبه‌ر به‌داعش هاوپەیمانێتییان سازدا. چۆن له‌شه‌ڕی دژ بههیتلهردا گه‌لێك لایه‌نی دژهفكری یه‌كتر هاوبەشی و هاوپەیمانێتییان كرد، له‌تێكۆشانی دژی داعشیشدا دۆخێكی هاوشێوه هاته ئاراوه. ئێمه‌ش له‌دژی داعش تێكۆشاین؛ لهشەنگال، له‌كه‌ركوك، له مه‌خمور. له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی داعش بۆ داگیركردنی هه‌ولێر راوه‌ستاین. له‌مڕووه‌وه سەرەکیترین هێزێك كه له‌عێراق داعشی راوه‌ستان؛ گه‌ریلاكانی (YJA.STAR - HPG) بوون. ئه‌گه‌ر لهشەنگال رێگه بهقڕكردن نه‌درا، به‌سایه‌ی (YJA.STAR - HPG)ه‌وه بوو. لێره‌وه هه‌موو دنیاش ده‌زانێت كه (PKK) له‌دژی داعش تێكۆشاو شه‌ڕی كرد، هه‌موو دنیاش شاهێدی ئه‌و راستییه‌یه. ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ی كه به‌چالاكترین و به‌كاریگه‌رترین شێوه له‌دژی داعش تێكۆشا. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان پهیوهندییهكیشمان نه‌بووبێت، له‌شه‌ڕی دژی داعشدا وه‌كو به‌شێكی هاوپه‌یمانانمان لێهات. به‌ڵام هه‌ڵوێست و نزیكبوونمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئەمریکادا نه‌هێنا. په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕاسته‌وخۆشمان نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر‌و به‌تایبه‌تیش نوێنه‌رانی جیاجیای وڵاتانی ئه‌وروپا چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیمان بوو. داوایانكرد تێڕوانینمان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بزانن. مه‌یلی ئاشنابوون به‌تێڕوانین و هه‌ڵوێستمان هاته ئاراوه. له‌ئه‌وروپا كورد هه‌یه‌و ده‌زانرێت كه‌هه‌واداری ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی و (رێبه‌ر ئاپۆ)ن و به‌هه‌ڵوێستی كوردانی ئه‌وێش ده‌زانرێت. ئاشكرایه كه لێره‌وه ئه‌وروپاو دنیاش ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان ده‌ناسن.
دوای شه‌ڕو تێکۆشانی دژ بەداعش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیمان بوو. له‌گه‌ڵ روسیا په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئەمریکا راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نێك تكایان لێكردین كهنامهیهك بۆ ئەمریکا بنوسین و ئێمه‌ش نامه‌یه‌كمان بۆ نووسین. له‌و نامه‌یه‌دا به‌ئاشكراو به‌بێ باكێكی سیاسییانه بیر‌و رامانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خسته‌ڕوو. جگه له‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ترمان نه‌بووه. له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندی و پابه‌ندی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به(رێبه‌ر ئاپۆ)وه ده‌زانرێت، هه‌موو دنیاش ده‌زانێت كه به‌شێك له‌و كادیرانه‌ی كه‌پێشتر له‌نێو ریزه‌كانی ئێمه‌دا بوون له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا چوونه ئه‌وێ و له‌شۆڕشی رۆژئاوادا جێگه‌یان گرت، كههێشتاش له‌ناو ئه‌و شۆڕشه‌دا ئه‌ركی جیاجیا راده‌په‌ڕێنن. چونكه پێشتر به‌هه‌زاران هه‌ڤاڵمان هه‌بوو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بوون، شه‌ڕڤان، فه‌رمانده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوون. له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای دۆخی شۆڕش لهسوریاو رۆژئاوای كوردستان داوایان كرد بچنه‌وه پارچه‌كه‌ی خۆیان. ئێمه‌ش به رێزه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌یان كرد. رازیبووین به‌وه‌ی به‌شێك لهشهڕڤان، كادیر‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌ناو رێكخستنهكانماندا ئه‌ركی جیاجیای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان راده‌په‌ڕاند كه‌بچنه رۆژئاوا. له‌پێگه‌یه‌كی وههاداو له‌كاتێكدا شه‌ڕێكی سیاسی و سه‌ربازی وه‌ها هه‌بوو، نه‌مانده‌توانی ئه‌و خواسته‌یان ره‌ت بكه‌ینه‌وه. ئه‌وانه‌ی پێشتر گه‌ریلای (PKK) بوون و له‌ناو ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازدا جێگهیانگرت، ئێستا له‌ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا له‌بواره سه‌ربازی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌ركی جیاجیا راده‌په‌ڕێنن كهئەمریکاو ئه‌وروپاو دنیا‌و توركیا‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت. ئه‌مه شتێكی ئاساییه. له‌كاتێكدا له‌ناو ته‌ڤگه‌ره‌كه‌ماندا به‌هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان هه‌بوو له‌به‌رده‌م دۆخێكی وه‌هادا مەحاڵ بوو هه‌موویان له‌لای خۆمان گل ده‌ینه‌وه. راستییه‌كی وه‌هاش له‌ئارادایه.
مافدارترین و ره‌واترین شه‌ڕ له‌و دنیایه‌دا ئێمه ده‌یكه‌ین. (رێبه‌ر ئاپۆ) هێشتا به‌ر لهدیلبوونی چه‌ندین جار گوتوێتی: «دۆزێكی زۆر مافدارو ره‌وا به‌ڕێوه ده‌به‌ین و ده‌شتوانین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك دانیشین». (رێبه‌ر ئاپۆ) هه‌رگیز نه‌یگوت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه دانانیشم. كێ خواستبێتی له‌گه‌ڵی چاوپێكه‌وتنی كردووه‌و باسی دۆزی خۆی بۆ كردووه. تێكۆشانه‌كه‌ی رهواو بێگه‌رده. له‌ئاست شه‌ڕی رزگاری نیشتمانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، شه‌ڕو تێكۆشانی ئێمه خاوێنترین تێكۆشانێكه، تێكۆشانێكی ئازادیخوازییه كه‌كه‌مترین هه‌ڵه‌و چه‌وتی و تاوانی شه‌ڕی هه‌یه. زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێین. له‌لایه‌نی هێڵی ئایدۆلۆژی و سیاسیشه‌وه لههێڵێكی زۆر راست و دروستداین. له‌م خاڵه‌شدا (رێبه‌ر ئاپۆ) گوتی: «ده‌توانین خۆمان بۆ هه‌موو كه‌سێك باس بكه‌ین»، بۆ موسوڵمان، بۆ كریستیان و بۆ یههودییهكهش. بۆ روسیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، چین، ژاپۆن و بۆ هه‌موو كه‌سێك. (رێبه‌ر ئاپۆ) به‌ر له گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زیندانیكردنی به‌ده‌وڵه‌تی توركی گوت نه‌ك كاربه‌ده‌ستێك به‌ڵكو فهرمانبهرێكتان بنێرن با گفتوگۆ بكه‌ین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئەمریکا بۆ ئێمه مایه‌ی كێشه نییه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ره‌ت ناكه‌ینه‌وه. ده‌توانین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س و هێزێك قسه‌و گفتوگۆ بكه‌ین، بیروبۆچوونی خۆمانیان پێ رابگه‌یه‌نین. تێكۆشانێكی ره‌وا به‌ڕێوه ده‌به‌ین، ده‌توانین هه‌موو كه‌سێكیش له‌م مافداری و رهوایهتییهمان تێبگه‌یه‌نین. كه‌س ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م تێكۆشانه‌مان بكات. هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ره‌ت ناكه‌ینه‌وه جا راسته‌وخۆ بێت یاخود ناڕاسته‌وخۆ، ده‌رگای چاوپێكه‌وتنمان بۆ هه‌موو كه‌سێك کراوه‌یه. ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ببه‌ستین جا ئه‌مه به‌ریتانیا ده‌بێت، یان چین، روسیا‌و ئەمریکا. به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك په‌یوه‌ندیمان به‌ست كه زیاترین شه‌ڕمان له‌دژی كردووه، ده‌توانین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه‌و جیهانیش چاوپێكه‌وتن بكه‌ین. له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی هه‌رێمه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكیش چاوپێكه‌وتنمان كردووه. لێره‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئێمه كێشه نییه. كه پێویستی كرد‌و هه‌لومه‌رج ره‌خسا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌بن.
به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران
لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت
هاوڵاتی: پێشبینیتان بۆ ئایندهی سوریا‌و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌هه‌رێمه‌كه چییه؟ ئایا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش یاخود هاوشێوه‌كانی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ڕای ئێوه ده‌بێت كورد چی بكه‌ن؟
-جه‌میل بایك: هێشتا سێیەمین جه‌نگی جیهانی كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وامه به‌كۆتایی نه‌گه‌یشتووه‌و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین درێژه‌ی ده‌بێت. چونكه سازشێك نه‌هاتۆته ئاراوه كه راوه‌ستانی شه‌ڕو ئاواكردنی هاوسه‌نگی ده‌سته‌به‌ر بكات. دیاره شه‌ڕ ماوه‌یه‌كی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بێتوو چاوه‌ڕێی كورتهێنان و زوو ته‌واوبوونی شه‌ڕ بكرێت و به‌وپێیه كاربكرێت ئه‌وه جگه لەههڵخهڵهتان و چه‌واشه‌بوون هیچی تر ناهێنێت، بۆ كوردیش ده‌شێت له‌ده‌ستدانی دەسکەوت و سه‌نگه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت كوردان بهپێشدیدهیی درێژه‌كێشانی شه‌ڕ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا په‌یوه‌ندی و سیاسه‌تی خۆیان رێكبخه‌ن. سه‌رجه‌م سیاسه‌تی شه‌ڕو تەواوی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی كوردانه. ده‌وڵه‌تی تورك له‌هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ رێگریكردن له‌به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك له‌لایه‌ن كورده‌وه لهسێیەمین جه‌نگی جیهانیداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌رو په‌نا بۆ هه‌موو جۆره گێره‌شێوێنییه‌ك ده‌بات. پێویسته كوردان زۆر ئاگاداری ئه‌م راستییه بن.
لهواقیعیهتی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا داعش و رێكخراوی هاوشێوه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌ناو ناچن و پاكتاونابن. كێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی داعش و هاوشێوه‌كانی. به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و داروده‌سته‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌شیاوی راستینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین نییه‌و ته‌نیا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌و پێگه سیاسی و هاوسه‌نگییانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن، هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك لایه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن. گرووپه چه‌ته‌كانی داعش و ئهلنوسراش كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن و دەیقۆزنەوە. هه‌ر بۆیه پێویسته سیسته‌مێكی دیموكراتییانه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتووری بونیادبنرێت كه رێگری له‌دروستبوونی رێكخراوی داعش و هاوشێوه‌كانی بكات. ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وتووانه بونیاد بنرێت، ئه‌وكاته ده‌كرێت ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی دژه مرۆییانه‌ی وه‌ك داعش و ئه‌لنوسرا تهگهرهبكرێت و رێگه به‌خراپ قۆستنەوەی پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتووری بكرێت. ئه‌گه‌رنا ئه‌و جۆره رێكخراوانه درێژه‌یان ده‌بێت.
هێشتاش داعش له‌سوریا هه‌یه. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا كه (حافز ئه‌سه‌د) تیایدا له لوتكه‌ی هێزی خۆیدا بوو، به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی باشوری سوریادا نه‌بوو. ئه‌و به‌شه‌ی سوریا ئۆپۆزسیۆنی رژێم بوون. پێویسته ئه‌و راستییه له‌یاد نه‌كرێت. ئه‌و پرسه‌یان بۆ ئاڵۆزی نێوان سوریا‌و عێراق ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌وهۆكاره‌ی هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچانه سوننی بوون ده‌گوترا كه له‌لایه‌ن (سه‌ددام)ه‌وه هاوكاری و پشتیوانی ده‌كرێن و كێشه‌كه به‌و شێوه‌یه روون ده‌كرایه‌وه. به‌ڵام دۆخه‌كه له‌مه به‌ولاتر بوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو بۆ (سه‌ددام) بگه‌ڕێندرێته‌وه، یاخود بۆ ئاڵۆزی و پشێووی نێوان عێراق و سوریا. ئێستاكه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا‌و عێراقدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام هێشتاش له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داعش ده‌ژی و به‌جێ بووه. باشووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و ناوچه‌كانی هاوسنووری له‌عێراق ئه‌و شوێنانه‌ن كه داعش زه‌مینه‌ی خۆی تیادا به‌دی كردووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك زه‌مینه به‌هه‌بوونی ئه‌وجۆره رێكخستنانه ده‌دات. یه‌كێك له‌هۆكاری كێشه‌كانی نێوان ئەمریکاو توركیا میسره. هه‌بوونی ئیخوان موسلمین له‌میسر بوێری به رێكخراو‌و ده‌سته‌و تاقمه‌كانی وه‌ك داعش لهسوریاو هانی ده‌دان. هه‌ربۆیه ئەمریکا له میسر پشتیوانی له كوده‌تایه‌ك كرد. لێره‌شه‌وه دیارده‌بێت كه بۆ رێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره جوڵانه‌وانه پێویسته زه‌مینه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كه‌ی بێكاریگه‌ر بكرێت. حاڵی حاز سه‌راپای قسه‌و لێدوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی AKP و به‌تایبه‌تیش تەیب ئەردۆغان رێكخراوی وه‌كو داعش به‌رهه‌م ده‌هێنێت، قسه‌كانیان ره‌وایه‌تی بۆ ئایدۆلۆژی و سیاسه‌تیان فه‌راهه‌م ده‌كات و نرخاندنهكانیشیان ره‌وایه‌تی دروستبوون و كرده‌كانیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر قسه، گوته‌و نرخاندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نوكه‌ی وڵاتێكی وه‌كو توركیا زه‌مینه به‌داعش و هاوشێوه‌كانی ده‌دات، كه‌وابوو پێویسته بگوترێت داعش و هاوشێوه‌كانیان درێژه‌یان ده‌بێت. واتا ئه‌گه‌ر پرسیاری هه‌بوونی ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌ن؛ داعش هێشتا ته‌واو نه‌بووه، هه‌بوونی سنوورداركراوه به‌ڵام بۆ به‌ته‌واوی له‌ناوچوونی پێویست به رێوشوێنی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتوورییه. ئه‌وه‌ش به بونیادنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكرات و به‌دیموكراتیزه‌كردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێت، چونكه وڵاتی دیموكرات رێگه‌و ده‌رفه‌ت به‌و جۆره رێكخراوانه نادات بابه‌تی جیاجیا بقۆزنەوەو بەکاری بێنن.
به‌ڕای ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌م شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌م رێكخراوی وه‌كو داعش بوونیان ده‌بێت. ده‌بێت كوردیش بۆ ئه‌مه ئاماده‌بێت. له‌م بواره‌شدا گرنگترین شت یه‌كێتی كوردانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان كوردانه بۆ نزمترین ئاست. داعش هێرشی كرد، هێنده‌ی نه‌ما هه‌ولێرو كه‌ركوك بگرن. وەک ده‌زانرێت لهشەنگال چی هاته ئاراوه. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی پارچه پارچه‌یی له‌ناو پارته سیاسییه‌كانیشدا، به‌ڵام كوردان له‌به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌دا به‌گیان و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش جوڵانه‌وه‌و زه‌مینه‌ی شكاندنی ئه‌و هێرشانه‌یان ره‌خساند. چونكه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و كوردانه‌ی تێڕوانینی جیاوازیشیان هه‌بوو هاوكاری گه‌ریلایان كرد. گه‌ریلاش به‌و مۆڕاڵه‌ی وه‌ریگرت لەبەرزترین ئاستدا شه‌ڕی له‌دژی داعش كرد، شه‌ڕێكی به‌كاریگه‌ری كرد. هه‌ربۆیه له‌كاتێكدا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا هێشتا شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه‌و رێكخراوی وه‌كو داعش و ئه‌لنوسرا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامن، پێوسته كوردانیش ره‌چاوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆیان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌كه‌ونه شه‌ڕو پێكدادانه‌وه، كێشه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی میانتر چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بێگومان ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی نیشتمانی - نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، هه‌ڵبژارده‌یه‌كی شیاوه، كه پێویسته به‌هه‌ر باجێك بێت كاری بۆبكرێت و داكۆكی له‌سه‌ربكرێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نه‌مانتوانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانی ئه‌نجام بده‌ین و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییمان پێ بونیاد نه‌نرا، نابێت ده‌ستبه‌رداری بابه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان كوردان ببین، پێویسته باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بڕه‌خسێنین. بۆ ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندن، روناكبیران، نوسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و رۆڵی گرنگ له‌م بواره‌دا بگێڕن.
له‌ئێراق مه‌ترسی به‌رده‌وامه، بارزانی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا له لێدوانێكدا باسی له‌به‌هێزبوونی داعش كرد له‌عێراق. كه‌سانی تریش هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه لێدوانیاندا. له رۆژئاوای كوردستان و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هێشتاش خانه‌ی نهێنی داعش هه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریاندا شه‌ڕو تێكۆشان به‌رده‌وامه. په‌لاماره‌كانی سه‌ر كه‌ركوك درێژه‌یان هه‌یه. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستیانه‌دا له باشوری كوردستان و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی نێوان كه‌ركوك – شەنگال كه به هه‌رێمی ناوین ناوزه‌دی ده‌كه‌ین پێویسته كورد زۆر وریابێت. داعش به قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل و به‌هاندان و دنه‌دانی له‌لایه‌ن هێزی تره‌وه ده‌شێت هه‌وڵی خۆقایمكردن و باڵادهستكردن بدات له‌و هه‌رێمانه‌دا كه به‌هه‌رێمی جێناكۆك ناوده‌برێن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوازێت له كه‌ركوك و له‌چه‌ند شوێنێكی تری كوردستان ده‌سه‌ڵاتدار بێت. له‌به‌عشیقه هێزی هه‌یه، ده‌یه‌وێت له ته‌له‌عفه‌ریش خۆی به‌هێزو كاریگه‌ر بكات. كاتێك هه‌موو ئه‌مانه ده‌خرێنه به‌ر سه‌رنجه‌وه، پێوسته كورد به‌بێ رێگه‌دان به‌هیچ سستییه‌ك له‌رووی سیاسییه‌وه خۆی به‌هێز بكات و له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه خۆی بۆ را‌گرتن و تێكشكاندنی هه‌موو جۆره هێرشێك ئاماده بكات.
كارێكی راست نیە رووداوێك كه‌ئێمه نهمانكردبێت
بخرێته ئه‌ستۆی ئێمه‌و په‌نابه‌ران له كه‌مپی مه‌خموور
كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و رووداوه‌وه نییه، به‌ڕاستیش كارێكی ئه‌خلاقی نییه.
هاوڵاتی: به‌ڕای ئێوه ده‌شێت چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌باكوری سوریا چۆن بێت؟ كامه رێ و رێباز بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێرن؟
-جه‌میل بایك: ئێمه له سوریا نه‌ك ته‌نیا پرسی كورد به‌ڵكو لایه‌نگری چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو پرسێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و سیاسین له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراتیزه‌بوونی سوریا. له‌وبڕوایه‌شداین كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (خۆسه‌ری) باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌بێتە بناخه‌ی دیموكراتیزه‌بوونی سوریا. له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا مەحاڵه كێشه‌كان بهزیهنییهتی ده‌وڵه‌تگه‌را چاره‌سه‌ر بكرێن. خۆی له‌خۆیدا زیهنییه‌ت و چه‌مكی ده‌وڵه‌تگه‌را یاخود چه‌مكی دەوڵەت- نەتەوە چاوگی كێشه‌كانه. چه‌مكی دەوڵەت- نەتەوە ئەتنیک و ناسنامه ئاینییه جیاوازه‌كان سه‌ركوت ده‌كات یاخود به گوشار‌و زوڵم قڕكردنیان به‌سه‌ردا په‌یڕه‌و ده‌كات. ئه‌مه‌ش كێشه‌كان زیاتر ده‌كات، كێشه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی زیاد ده‌كات، هه‌ریه‌كێك له‌وانه ئه‌و كێشانه‌ن كه زیهنییه‌تی نادیموكراتیانه خوڵقاندوونی. له‌وڵاتێكی دیموكراتیانه‌دا ئەتنیک و كۆمه‌ڵه‌ی ئایینی جیاواز ده‌توانێت به‌ناسنامه و كلتووری خۆیه‌وه به‌ئازادی بژی. ته‌نیاو ته‌نیا با هه‌ڵگری زیهنییه‌تی دیموكراتیانه بن. هه‌ڵگری هه‌ستی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر یه‌كی تریان نه‌بێت. هیچ ناسنامه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی ناسنامه‌یه‌كی تر نه‌دات، هه‌وڵ نه‌دات كه‌سی تر بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، هیچ باوه‌ڕییه‌ك هه‌وڵنه‌دات باڵاده‌ستی به‌سه‌ر باوه‌ڕییه‌كی تردا بكات، ژنیش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ئازادی بژی. بۆیه له‌و بڕوایه‌داین چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان لهدیموكراتیزهبووندایه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناسنامه‌و كلتووره جیاوازه‌كانیش پارچه‌یه‌كن لهدیموكراتیزهبوون و ته‌نانه‌ت به‌هێزكردنی بناغه‌ی دیموكراتیزهبوونن.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد، سوریا پارچه ناكات، خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ناسنامه جیاوازه‌كان سوریا پارچه ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتییه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات. ژیانی كۆمه‌ڵانی باوه‌ڕییه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تمه‌ندی و خاسیه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه‌و به‌باوه‌ڕی خۆیانه‌وه، كۆمه‌ڵگه پارچه ناكات. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك رێز له‌وی تر بگرێت، هه‌ستی پێبكات، ئامانجی خۆ زاڵكردن نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وی تردا، ئه‌وا وڵات دیموكراتیزه ده‌بێت، ئه‌و وڵاته له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌بێت و له‌هه‌موو بوارێكدا؛ ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی تریشدا به‌هێز ده‌بێت. ئێمه چاره‌سه‌ری له‌م خاڵه‌دا ده‌بینین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته له‌سوریادا ده‌ستوورێكی دیموكراتیانه هه‌بێت كه سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ری رێك بن. حاڵی حازر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، پێویسته ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیانه خۆی بگۆڕێت، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێكی دیموكراتیانه‌دا له دیموكراتیزه‌بوونی سوریادا رۆڵ بگێڕن. له‌و بڕوایه‌داین كه كورد له‌رۆژئاوای كوردستان و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تر ده‌توانن له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا دابنیشن و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، له‌ناو یه‌كێتی سوریادا گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری به رێگه‌ی راست ده‌زانین. پشتیوانی له‌هه‌موو هه‌وڵێكی له‌وجۆره ده‌كه‌ین جا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه بێت، یاخود كورد یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه بێت. چونكه له كۆتا خاڵدا پێویسته له‌ناو چوارچێوەی یه‌كێتی سوریادا چاره‌سه‌ری به‌دی بكرێت و یه‌كێتی سوریا به بناغه وه‌ربگیردرێت. به‌ڵام یه‌كێتی سوریاش به‌په‌سه‌ندكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد فه‌راهه‌م ده‌بێت كه‌تیایدا كورد به‌ناسنامه‌و كلتووری خۆیه‌وه ده‌ژی. هیچ هه‌ڵوێستێكی پێشوو كۆن كه‌ده‌ڵێن وه‌كو جاران كورد ده‌خه‌مه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆم، به‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه ده‌جوڵێمه‌وه، ئه‌مانه هیچ سودێكی بۆ كه‌س نابێت، هاوكات یه‌كێتی سوریا دروستناكات و زیانی زۆر جددی پێده‌گه‌یه‌نێت.
پێویستە ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریا ده‌رك به‌م راستییه بكات كه له‌ماوه‌ی (8) ساڵی رابردوودا ئاوێكی زۆر به‌ژێر پرده‌كه‌دا گوزه‌ری، سوریا سه‌راوبن بوو و كێشه‌ی سه‌ختی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری هاتنه ئاراوه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مانه‌ش نابێت پێداگری له‌سه‌ر سیستەم و شێوازی كۆن بكرێت. پێویست به‌هه‌ڵوێستێكی تازه‌یه، هه‌ڵوێستێكی میانڕەو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌لنوسرا یاخود هیچ هێزێكی تر كه سوریایه‌كی به‌دڵی خۆی ده‌وێت هه‌رگیز په‌سه‌ند نابێت. له‌سوریا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت خۆی رێكبخات، به‌باوه‌ڕی و كلتووری خۆی بژی، به‌ڵام ناتوانێت به‌سه‌ر كه‌سی تری‌دا بسه‌پێنێت، ناتوانێت بهزیهنیهت و رێكخستنێكهوه بجوڵێته‌وه كه باوه‌ڕی خۆی به‌سه‌ر یه‌كی تردا بسه‌پێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئهلنوسراوو ئیخوان موسلمین هه‌ڵگری چه‌مكی سه‌پاندنی هه‌ڵوێست و باوه‌ڕی خۆیانن به‌سه‌ر كه‌سانی تردا مەحاڵه په‌سه‌ند بكرێن. له‌ناو دیموكراتیزهبووندا هه‌موو جۆره ناسنامه، كلتور‌و باوه‌ڕییه‌ك ده‌توانێت ئازادانه بژی. پێویسته رژێمی ئێستای سوریا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاو بنێت. به‌ڵام له‌هه‌نگاوی دیموكراتیزه‌بوون ده‌ترسێت. واده‌زانن كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بنێن هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه یان شتی تر دێته كایه‌وه، پێویسته ده‌ست لهوبیركردنهوانه بەردەن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌وبڕوایه‌داین ئه‌گه‌ر رژێمی ئێستای سوریا هه‌نگاوی دیموكراتیانه بهاوێژێت و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیانه نیشان بدات، ئه‌وا نه‌ك پێگه‌ی لاواز ده‌بێت به‌ڵكو ده‌ستیشی به‌هێز ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه لاواز ده‌بن کەشهڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ئێمه لایه‌نگری دانوستان و رێککەوتنین بۆ چاره‌سه‌ری و ئه‌مه ده‌خوازین، به‌ڵام ده‌بێت دیموكراتیزه‌بوون هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش ده‌بێت دیموكراسی خۆجێیی جێبه‌جێ بكرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته كوردان به‌ناسنامه‌و كلتووری خۆیانه‌وه ببن بهخۆبهڕێوهبهر. خۆبهڕێوهبهربوونی باكوری سوریا‌و هه‌بوونی چه‌ند هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌سوریا، سوریا لاواز ناكات. سوریایه‌ك كه له‌كۆمه‌ڵێك هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رو دیموكراسی خۆجێیی پێكهاتبێت ده‌توانێت سه‌رجه‌م برینه‌كانی ساڕێژبكات، زۆر به‌هێزتر له‌جاران له‌دۆخی قه‌یراناوی ئێستاكه خۆی رزگار بكات. ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت و هه‌ڵوێستی دیموكراتییانه نیشانبدات ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر بهتوركیاش پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر بهئەمریکا، له‌به‌رامبه‌ر به روسیا و له‌به‌رامبه‌ر به‌ئیسرائیلیش پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت. هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر وڵاتێكی دیموكراتی نابێت. ئه‌و شوێنانه‌ی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان تیایدا كاریگه‌رییان هه‌یه، وڵاتانی نادیموكراتن. به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا كه تیایدا گه‌ل و كۆمه‌ڵگه رێكخراون و دیموكراتیزه‌بوون تیایدا گه‌شه‌ی سه‌ندووه، مەحاڵه هیچ هێزێكی تر بتوانێت وه‌كو ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ببات یاخود ئاراسته‌ی بکات، مەحاڵه جگه له‌داواكانی گه‌ل و كۆمه‌ڵگه هیچ شتێكی تری به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت. هه‌ربۆیه رژێمی سوریا ئه‌گه‌ر بێزاره له‌سه‌پاندن و گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان و ده‌یه‌وێت خۆی رزگار بكات لێیان، ئه‌وا تاكه رێگه‌یه‌ك كه له‌به‌رده‌میدایه دیموكراتیزه‌بوونی سوریایه.
ده‌وڵه‌تی تورك تاكه هێزی داگیركه‌ره له‌سوریا. به‌ڵێ؛ روسیا، ئەمریکاو ئێرانیش له‌ئاستێكی به‌رچاودا درێژه به‌هه‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سوریادا، به‌ڵام تاكه هێزێك كه له‌پێگه‌ی داگیركهردایه ده‌وڵه‌تی توركه. هێزه‌كانی تر له‌ئاستی جیاجیادا كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك راسته‌وخۆ له‌پێگه‌ی داگیركه‌ردا نین. له رووی سیاسییه‌وه و به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌سوریادا خۆیان به‌كاریگه‌ر كردووه. گومانی تێدا نییه كه ده‌بێت سوریاش وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به ئیراده‌ی سیاسی خۆی بگات و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی ئاراسته به‌ئیراده‌ی سیاسی سوریا نه‌دات، به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست بهدیموكراتیزهبوونی سوریایه. سوریایه‌كی دیموكرات ده‌توانێت خۆی له‌هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی بپارێزێت. چاره‌سه‌ری پرسی كوردیش له‌چوارچێوه‌ی ئامانجی دیموكراتیزه‌كردنی سوریاداو به‌دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریادا هه‌ڵده‌بژێرین و پشتیوانی له رێگه‌چاره‌یه‌كی به‌مشێوه‌یه ده‌كه‌ین. پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌م بواره‌دا ناوگیرو نابێنكار بێت، پشتیوانی لهچارهسهرییهكی ناوخۆی سوریا بكات.
روسیا، ئەمریکاو ئێرانیش له‌ئاستێكی به‌رچاودا
درێژه به‌هه‌بوونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سوریادا
به‌ڵام تاكه هێزێك كه له‌پێگه‌ی داگیركهردایه ده‌وڵه‌تی توركه
هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك له ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنهكانتان له‌لایه‌ن توركیاوه كرانه ئامانج، بۆ نموونه (سه‌رحه‌د وارتۆ) و (دیار غه‌ریب)... ئێوه‌ش راتانگه‌یاند كه تۆڵه ده‌سێننه‌وه. پاشان له 26ی ته‌مموزدا له‌هه‌ولێر كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی تورك كوژرا. بۆ ئه‌مه‌ش ئێوه تاوانبار ده‌كرێن. په‌یوه‌ندیتان پێیه‌وه هه‌یه؟
-جه‌میل بایك: پێشتریش رامانگه‌یاندبوو كه په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌وه نییه. فه‌رماندارێتی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی (HPG) ده‌ستنیشانی كرد كهئهنجامدهرانی ئه‌و رووداوه گه‌نجانی نیشتمانپه‌روه‌رن. ئه‌وه‌نده‌ی له راگهیاندنهكانیشدا به‌دیكرا، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی نیشتمانپه‌روه‌ر ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌نجامداوه. چالاكییه‌ك نییه كه ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان رێكیخستبێت و جێبه‌جێی كردبێت. بێگومان هه‌ڤاڵان (دیار غه‌ریب، سه‌رحه‌د وارتۆ، سینانی سور، ناودار سینه‌گر، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ق) له‌به‌رواری جیاجیادا به‌هێرشی ئاسمانی قهتڵكران. ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان له‌ئه‌نجامی ئه‌و زانیارییانه‌ی خائینان به (میت)یان داوه شه‌هیدكران. هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌سه‌ر بكه‌ر، جێگر‌و به‌رپرسیارانی ئه‌و كرده‌یه راده‌وه‌ستین و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. حه‌تمه‌ن هه‌ركه‌سێكمان بۆ ده‌ستنیشان ببێت كهجێگهیان له‌م كۆمهڵكوژییانهدا گرتووه كاری پێویستیان لەبەرامبەر ده‌كه‌ین. چونكه ئه‌مه كارێكی دوژمنانهیهو هێشتاش لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامن. به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان به‌و روداوه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه. زۆر باش ده‌زانین كه كۆنسوڵخانه‌ی تورك له‌هه‌ولێر كراوه به‌باره‌گای (میت). خودی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی (میت) دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه. دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاشكرابوو كهكهسه كوژراوه‌كه كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌كه نییه، به‌ڵكو سیخوڕێكه له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد. ده‌شزانرێت كه به‌شێك له‌كاروباره‌كانی (میت) له‌سه‌ر ئێران لەباشوری كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت. به‌و هۆكاره‌ی كه‌سه كوژراوه‌كه (میت) بوو كه‌سانێك هه‌وڵیاندا رووداوه‌كه به‌ئێمه‌وه ببه‌ستنه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گوتمان هه‌ڤاڵانمان به‌هاوبه‌شی نێوان خائینان و (میت) قهتڵكراون ده‌ستبه‌جێ ئه‌و رووداوه هاته ئاراوه‌و كاتێك ئاشكراش بوو كه‌ئه‌و كه‌سه‌ی له رووداوه‌كه‌دا كوژراوه ئه‌ندامی (میت)ه، وه‌كو رووداوێكی په‌یوه‌نددار به‌ئێمه لێكدرایه‌وه، كهلێكدانهوهیهكی به‌و جۆره ئاساییه. چونكه ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی ئێمه شه‌ڕ ده‌كات، ئێمه‌ش له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك به‌هه‌مان شێوه. كاتێك چالاكییه‌كیش له‌دژی ده‌وڵه‌تی تورك بكرێت، یه‌كه‌م شت به ئه‌قڵدا دێت ئێمه‌ین.
دوای روونبوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، هه‌ڤاڵانمان رایانگه‌یاند كه جێگه‌مان له‌و چالاكییه‌دا نه‌گرتووه. ئه‌گه‌ر له چالاكییه‌كدا جێگه‌مان گرتبێت ئه‌وا هه‌میشه په‌سه‌ندمان كردووه و خاوه‌نداریمان لێكردووه. چونكه ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌ڕدایه له‌دژی ئێمه. هه‌ر كه‌سێك له‌دژی ئێمه له‌ناو شه‌ڕدا جێگه‌ی گرتبێت، تاوانی ئه‌نجامدابێت و به‌شێكی شه‌ڕه‌كه بێت ئه‌وا ئاساییه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بكرێته ئامانج. جێگه‌ی سه‌رنجه كه ماوه‌یه‌كی كورت دوای لێدوانه‌كه‌ی ئێمه ئه‌و چالاكییه ئه‌نجامدرا. ئه‌وجۆره چالاكییانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجام نادرێن. حه‌تمه‌ن چه‌ند مانگێك ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت. ئه‌و شوێنه‌ش كهچالاكییهكهی تیادا ئه‌نجامدرا به‌شوێنێكی نزیك لهكۆنسوڵخانهی تورك و شوێنێكی پارێزراو داده‌نرێت، كههێزهكانی ئاسایشی (PDK)شی لێیه. هه‌ربۆیه دیاره ئاماده‌كاری كراوه‌و به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام (PDK) ئه‌م روداوه‌ی به هه‌ل زانی و جێگه‌ی داخه كه كارێكی باشی نه‌كرد. ماوه‌یه‌كی درێژبوو تهنگهزارییان له‌مه‌ڕ کامپی ئاوارەکان لە مه‌خمور هه‌بوو، ئه‌و تهنگهزارییانهشیان ده‌هاته گوێی ئێمه. له‌نێوان كه‌مپی مهخمورو (PDK) كێشه هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌ش (PDK) ده‌ستبه‌جێ گوتی ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه هاتوچۆی کامپی مه‌خموریان كردووه‌و مه‌خموریان گه‌مارۆدا. كه ئه‌مه به‌كارێكی راست و به‌جێ نازانین. رووداوێك كه‌ئێمه نهمانكردبێت و لهئهستۆمان نه‌گرتبێت، بخرێته ئه‌ستۆی ئێمه‌و ئه‌ستۆی په‌نابه‌ران له كه‌مپی مه‌خموور كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و رووداوه‌وه نییه، به‌ڕاستیش كارێكی ئه‌خلاقی نییه. به‌ملیۆنان هه‌وادارمان هه‌یه له‌ناو كورداندا، ئه‌گه‌ر گه‌نجانی كورد ئه‌و چالاكییه‌یان كردبێت واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌ئێمه كردوومانه. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌نده دوژمنایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌كورد ده‌كات كه ئاساییه كورد پڕ له‌رق و كین بن له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی تورك و بخوازێت كارێكی له‌به‌رامبه‌ردا بكات.
هاوڵاتی: كه‌ی ئاماده ده‌بن ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵگرن؟
-جه‌میل بایك: كێشه ده‌ست له چه‌كهه‌ڵگرتنی ئێمه نییه، كێشه نه‌بوونی دیموكراتیزهبوونه لهتوركیاو چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورده. پێویسته لەو روانگەیەوە خوێندنه‌وه بۆ كێشه‌كه بكرێت. ئاشكرایه كه ئێمه بۆچی هانامان بۆ چه‌ك بردووه. به‌وهۆكاره‌ی دان به‌هه‌بوونی كورد دانه‌ده‌نرا و هه‌وڵده‌درا بهگوشارێكی سه‌خت ئیراده‌ی بشكێندرێت و له‌نێو ببردرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هێزی سوپا، پۆلیس و یاسا ده‌كرا ناچاربووین روو له‌تێکۆشان و بەرخودانی چه‌كداری بكه‌ین. ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی تێكۆشانی چه‌كداریمان، سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه. ده‌وڵه‌تی تورك جگه له‌مه هیچ ده‌رفه‌تێكی تری تێكۆشانی نه‌هێشته‌وه‌و نایهێڵێته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و سه‌رجه‌م سیاسه‌تی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی سپۆرتیفی خۆی له‌سه‌ر ئەنجامدانی قڕكردنی گه‌لی كورد بونیادناوه. كه‌ی واز له ستراتیژی له‌ناوبردنی كورد بهێنرێت، دان به‌هه‌بوونی كورددا بنرێت، توركیا ببێت به‌وڵاتێكی دیموكراتیانه، هه‌بوون و زمان، كلتوور‌و ناسنامه‌ی كورد به‌ده‌ستوور گه‌ره‌نتی بكرێت، ده‌شێت ئه‌وكاته ده‌ست لهچهكههڵگرتن بێته رۆژه‌وه. ئه‌گه‌رنا تا له‌توركیا دیموكراتیزه‌بوون نه‌بێت، جۆره مۆدێلێكی مایه‌ی په‌سه‌ندو شیاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی كورد نه‌یه‌ته ئاراوه ده‌ستبه‌ردانمان له‌چه‌ك جێگای باس نییه.
ده‌وڵه‌تی تورك ئێستاكه‌ش ده‌ڵێت له‌ناویان ده‌به‌م. دان به‌هه‌بوونی كورددا نانێت، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت پرسێك نییه به‌ناوی پرسی كورده‌وه‌و پرسی كورد په‌سه‌ندناكات و ده‌ڵێت كێشه‌ی (PKK) هه‌یه. ئه‌مڕۆكه ده‌ڵێن ده‌بێت (HDP) خۆی له (PKK) جیابكاته‌وه و له‌دژی (PKK) هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، هه‌وڵده‌ده‌ن سیاسه‌تێكی وه‌های شه‌ڕی تایبه‌ت پێڕهوبكهن و (HDP) بخه‌نه ژێر گوشار‌و فشاره‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان پاكتاوبكرێت ئه‌وا به (HDP)ش ده‌ڵێن كه‌سیاسه‌تی ناسنامه‌خوازی ده‌كه‌یت و سیاسه‌تی ناسنامهخوازیش تاوانه، پارچهگهرییهو چۆن هێرش و په‌لاماری (PKK)و گه‌ریلا ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان شێوه په‌لاماری (HDP)ش ده‌ده‌ن. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی هیچ جۆره پێوه‌رێكی دیموكراتیانه یاخود هیچ جۆره گوته‌و قسه‌یه‌كی جیهان ناكه‌ن. چونكه داننان به‌ناسنامه‌ی كورددا نییه‌و ده‌یانه‌وێت كوردستان بكه‌ن به‌بوارو گۆڕه‌پانی پەلهاوێشتنی به‌نه‌ته‌وه‌بوونی تورك، ئه‌مه تاكه سیاسهتییانه. پێویسته ئه‌و سیاسه‌تانه تێكبشكێن، ده‌ستبه‌رداری بن و هه‌بوونی كورد له‌ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بكرێت. پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كی ده‌ستووری بدۆزرێته‌وه. ئه‌وكاته پێویست به رێكخراو‌و بەرخودانی چه‌كداری كورد نامێنێت.
ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش هه‌موو جۆره هاوكاری و
پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان
به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه به‌و ئامانجه‌ی
باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه
هاوڵاتی: له (35)مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی (PKK)دا راتانگه‌یاند كه (50) په‌نجا هه‌زار شه‌هیدو (70) حه‌فتا هه‌زار بریندارتان هه‌یه. جگە لە باکوور ئایا ئەمە چ کاریگەریەکی لەسەر باشووری کوردستان بەجێهشتوە؟
جه‌میل بایك: ئێمه‌ین شه‌ڕو تێكۆشانی هه‌بوون و نه‌بوونی كورد ده‌كه‌ین، ئه‌مه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی بوون و نه‌بوونی كورد نییه له‌باكوری كوردستاندا. ده‌وڵه‌تی تورك پێشه‌نگی دوژمنایه‌تی كورده و ئامانجی قڕكردنی كورده، ئێستاش باس له(میساقی میللی) ده‌كات، مه‌به‌ستی له (میساقی میللی) باشوری كوردستان و باكوری سوریایه. مەبەستی ناسینی كورد‌و شتی وه‌ها نییه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (میساقی میللی) كه له 1919دا په‌سه‌ندكرا وه‌كو ده‌سته‌واژه، وه‌كو رێكه‌وتن و وه‌كو بڕیاریش به‌وڵاتی هاوبه‌شی كورد‌و تورك له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش (عیسمه‌ت ئینۆنۆ) له‌دانیشتنه‌كانی (لۆزان)دا ده‌ڵێت «ئێمه له هه‌مانكاتدا نوێنه‌ری كوردانیشین». به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێكه‌وتنه‌كه وه‌ك چۆن ده‌ست له(میساقی میللی) هه‌ڵده‌گیرێت، به‌هه‌مان شێوه ده‌ست له‌گوته‌ی وڵاتی هاوبه‌شی كورد‌و توركیش هه‌ڵده‌گیرێت. چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باشوری كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای چاوپۆشیكردن لهقڕكردنی كوردان له‌باكوری كوردستاندا، بۆ ئینگلته‌را به‌جێده‌هێڵدرێت، یاخود ئینگلته‌را به‌ئامانجی قڕكردنی كوردان له‌باكوری كوردستاندا، باشوری كوردستان ده‌خاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. توركیا له‌هه‌لومه‌رجی سێیەمین جه‌نگی جیهانیدا ئه‌گه‌ر بتوانێت ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان سه‌ركوت بكات ئه‌وا ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه (میساقی میللی) پێده‌ڵێن و كوردانی ئه‌و هه‌رێمه دووچاری قڕكردن بكات. سیاسه‌ته‌كانیان له‌دژی كه‌ركوك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه، كه ته‌نیا بۆ بیركردنه‌وه‌یان نییه له توركمه‌نه‌كانی كه‌ركوك، كه‌ی كات و شوێنی هات ئه‌وا به بیانووی توركمه‌نه‌كانی كه‌ركوك و ته‌له‌عفه‌ر هه‌وڵی باڵادەستبوون له باشووری كوردستانیش ده‌دات. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و تێكۆشانی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر به داگیركهرییهكی هه‌ڵگری ئه‌و زیهنییه‌ته نه‌بوایه، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستان نه‌ده‌بوون، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له پێگه‌ی تێكۆشانێكی گشتی كورداندا وه‌به‌رهاتوون.
تێكۆشانی كورد له باكور، باشور، رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات و له جیهاندا گه‌شه‌ی سه‌ندووه. تێكۆشانێكی كورد، هێزێكی سیاسی و سه‌ربازی كورد وه‌به‌رهاتووه و له‌و پێگه‌یه‌دا به‌و ده‌ستكه‌وتانه گه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تێكۆشانه‌ی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان نه‌بوایه، ئه‌و هێزه سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كورد بونیادنهنرایه، ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوری كوردستانیش دهرنهدهكهوتهڕوو. هه‌ر بۆیه پێویسته رۆڵ و گرنگی تێكۆشانی ئازادیخوازی كورد به پێشه‌نگایه‌تی (PKK) له وه‌به‌رهاتن و گه‌شه‌كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستاندا ببینرێت. پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی تێكۆشان له باكور كه گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستانه، هه‌ڵبه‌ت كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پارچه‌كانی تریش، شتێكی تر هه‌یه به‌هێنده‌ی ئه‌م سه‌ره‌نجامه ئاساییتر بێت؟ وڵاتێك، گه‌لێك بكرێت به چوار پارچه‌وه، له گه‌وره‌ترین پارچهیدا هیچ شتێك وه‌به‌ر نه‌یه‌ت، به‌ڵام له‌پارچه‌ی تردا ده‌ستكه‌وت هه‌بن یاخود پاراستنی هه‌بێت! شتێكی وه‌ها جێگای باس نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كورد ده‌ستكه‌وتی هه‌یه و پاراستنیشی جێگه‌ی باس بێت و تا ئه‌مڕۆش پارێزراو بێت، ئه‌وا مسۆگه‌ر كاریگه‌ری تێكۆشانی (PKK)شی له‌سه‌ر هه‌یه. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ (PDK) سه‌ره‌نجامی تێكۆشانی (PKK)یه. ئه‌گه‌ر تێكۆشانی (PKK) نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له پاكتاوكردنی (PKK)دا پێویستی به (PDK) و ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت، هه‌رگیز لای له (PDK) ده‌كرده‌وه؟ وه‌كو جاران پێیانی ده‌گوت: «لێسهرهوهی پۆستاڵن، سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌تی پاشڤهڕۆن، ئه‌وه‌ن و ئه‌مه‌ن... و» هه‌موو جۆره سوكایهتییهكیانی پێده‌كرد. به‌تایبه‌تیش قسه‌و سوكایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دوای راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ئایا له‌یاد ده‌چن؟ هه‌ربۆیه له‌ده‌ستكه‌وت و پاراستنی هه‌بوون له‌باشوری كوردستاندا رۆڵ و پشكێكی گرنگی تێكۆشانی ئازادیخوازی به‌پێشه‌نگایه‌تی (PKK) هه‌یه.
كوژراوهكەی تورکیا لە هەولێڕ سیخوڕێك بوو
له‌سه‌ر ئێران كاری ده‌كرد، ئێمە په‌یوه‌ندیمان به روداوهکەوە نییه
بێگومان خه‌ڵكی باشوری كوردستانیش باجی گه‌وره‌ی دا، تێكۆشا و ئێش و ئازارێكی گه‌وره‌ی چه‌شت. گونده‌كان خاپوور كران و سوتێندران، ئه‌نفالكران. هه‌موو ئه‌مانه رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو لهخوڵقانی ده‌ستكه‌وته‌كاندا. ئه‌گه‌ر له‌باشوری كوردستانیشدا تێكۆشان نه‌بووایه هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست ده‌هات؟ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه بیری لێبكرێته‌وه، بیر له‌دوژمنانی كورد بكرێته‌وه، بیر لهچوارپارچهیی كوردستان بكرێته‌وه ئه‌وا ده‌بیندرێت كه‌تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی له‌باكوری كوردستان، تێكۆشانی گه‌ریلاو كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌نێوان كوردانداو گه‌یاندنی پرسی كورد به رۆژه‌ڤی جیهانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خسته‌ڕوو. ته‌نانه‌ت ئەمریکاو هێزه‌كانی تریش به‌و ئامانجه‌ی باشوری كوردستانیش نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری (PKK)ه‌وه هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و دیبلۆماسیان به‌پارته سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانداوه. دیاره پێویسته ئه‌م واقیعیه‌ته له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه بزانرێت و به‌وپێیه هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت پێشبخرێت.