ئه‌گه‌رى که‌وتنى عه‌بدولمه‌هدى کورد ده‌ترسێنێت

راوێژکارى سه‌رۆک کۆمار بۆ هاوڵاتى: ئاماژه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چن حکومه‌ت کۆتاى بێت و سه‌رۆک کۆمار بۆماوه‌ى دوومانگ ده‌سه‌ڵاته‌کا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لهگهڵ تهشهنهسهندنى خۆپیشاندانهکان، مهترسی دهستلهکارکێشانهوهى عادل عهبدولمههدى سهرۆک وهزیران و کهوتنى کابینهکهى زیاتر بووه، کوردیش که به بههێزى پشتیوانى لهکابینهکهى دهکات پێیوایه بهدیلى نییهو ترسی له قۆناغى دواتر ههیه.

 ماوهى شهش رۆژە ئاگرى خۆپیشاندانهکانى عێراق تاودهسهنێت، لهکاتێکدا ژمارهى ئهو کهسانهى بههۆى خۆپیشاندانهکانهوه کوژراون زیاتر له 100 کهسهو نزیکهى (4) ههزار کهسیش برینداربوون.

داواکارى سهرهکى خۆپیشاندهران خزمهتگوزاریی ئاوو کارهباو گۆڕینى حکومهت و ههڵوهشاندنهوهى ئهنجومهنى پارێزگاکانه، دانوستانهکانیشیان لهگهڵ حکومهت و پهرلهمان نهبووهته هۆى کۆتایی هاتنى خۆپیشاندانهکان.

کوردستان سێوکانى راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق به هاوڵاتی راگهیاند، ئهم خۆپیشاندانه جیاوازه لهخۆپیشاندانهکانى رابردوو، بهو پێیهى هیچ لایهنێک پشتیوانى و رابهرایهتى ناکات، داواکارییهکانیشیان جیاوازن لهوانهى پێشوو.

وتیشى «خۆپیشاندهران وشهى شۆڕشیان بهکارهێناوه، زۆربهى ئهو ناوچانهى خۆپیشاندان تێیدا کراوه لهشیعهنشینن و لهناوچهى سوننه مهزههب نین، یهکێک لهداواکارییه سهرهکییهکانیان گۆڕینى رژێمه«.

بهوتهى کوردستان سێوکانى، ئاماژهکان بهرهو ئهوهدهچن کابینهکهى عادل عهبدولمههدى کۆتایی بێت و سهرۆک کۆمار بۆ ماوهى دوو مانگ دهسهڵاتهکانى سهرۆک وهزیرانى پێبدرێت، تا کۆمسیۆنێک دادهمهزرێت و ئامادهکاریی بۆ ههڵبژاردنى پێشوهخته دهکرێت، ئهو ئهگهرهش لهئێستادا لهلایهن بهشێک لهکوتلهکانهوه باس دهکرێت.

سهبارهت بهکاریگهریى کهوتنى حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى لهسهر کورد، کوردستان سێوکانى پێیوایه، کاریگهرییهکه نهرێنى دهبێت، چونکه بهدیلى نییه بۆ کوردو سهرۆک وهزیرانێکى باش بووه بۆ ههرێم، سهرهڕاى ئهو فشارانهى کراونهته سهرى بۆ ئهوهى بودجه بۆ ههرێم نهنێرێت.

پێشیوایه، باشترین بژارده بۆ کورد ئهوهیه نهچێته ناو ململانێکانهوهو لهڕێگهى فراکسیۆنه کوردییهکانهوه بهیهکدهنگ کاربکات.

سهرههڵدانى خۆپیشاندانهکانى عێراق هاوکاتن لهگهڵ دانوستانهکانى ههرێم و بهغدا بۆ گهیشتن بهچارهسهر لهسهر کێشه ههڵپهسێردراوهکانى نێوانیان، که تائێستا نهگهیشتوون بهئهنجام.

عادل عهبدولمههدى لهبهغدا روبهڕووى چهندین فشار بووهتهوه لهبارهى ناردنى پارهوه بۆ ههرێم لهکاتێکدا نهوتهکهى رادهستى بهغدا نهکردووه، بهڵام ئهو جهختیکردووهتهوه کهکێشهکان کاریگهرییان لهسهر ناردنى موچهى فهرمانبهران نابێت.

جوان ئیحسان سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى عێراق رایگهیاند، داواکارى خۆپیشاندهران دوو ئاسته، یهکێکیان داواى خزمهتگوزارییه، ئهوهى دیکهشیان گۆڕینى حکومهت و دهستورو  سیستهمه لهپهرلهمانییهوه بۆ سهرۆکایهتى.

پێشیوایه، لهئێستادا دوو بژارده لهئارادایه، کهیهکهمیان گۆڕانکاریی وهزارى و دووهمیشیان دهستلهکارکێشانهوهى عادل عهبدولمههدییه.

جوان ئیحسان بۆ هاوڵاتی باسى لهوهکرد، پێناچێت دۆخهکه بگاته دهستلهکارکێشانهوهى عادل عهبدولمههدى، بهڵکو گۆڕانکاریی وهزارى دهکرێت.

لهبارهى ههڵوێستى فراکسیۆنه کوردییهکان لهسهر ئهگهرى کهوتنى کابینهکهى عادل عهبدولمههدى، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى جهختیکردهوه، ئهوه پێویستى بهههڵوێستێکى یهکگرتووى لایهنه کوردییهکان ههیه، بهڵام ئهوان لهگهڵ ئهوهدان داواکارییه رهواکانى خۆپیشاندهران جێبهجێ بکرێن.

جهختیشیکردهوه «تێکچوونى بارودۆخى سیاسی عێراق لهبهرژهوهندى کوردو ههرێمى کوردستاندا نییه، بهتایبهت کهئێستا حکومهت سهرقاڵى ئامادهکردنى پڕۆژهى بودجهیه بۆ ئهوهى بدنێرێته پهرلهمان که بهشێکى پهیوهندى بهپشکى کوردهوه ههیه«.

دیاریکردنى پشکى کورد لهبودجهى ساڵى داهاتووى عێراق، هێشتا دیارینهکراوه و چاوهڕواندهکرێت دواى گهیشتنى ههرێم و بهغدا بهڕێککهوتن، پشکهکه دیارى بکرێت.

کورد تائێستا هیچ ههڵوێستێکى فهرمى لهسهر خۆپیشاندانهکان دهرنهبڕیوه، بهڵام دوێنێ شهممه فراکسیۆنه کوردییهکان رایانگهیاند بهشدارى کۆبوونهوهى پهرلهمان ناکهن که بۆ تاووتوێکردنى دۆخهکه بڕیاربوو ببهسترێت.

جوان ئیحسان وتى «ئهو بڕیاره تهنها بههۆکارى خراپى دۆخى ئهمنى و بوونى مهترسى بووه لهسهر باڵهخانهى پهرلهمان و ناوچهى سهوز، نهک بڕیارێک بێت بۆ بایکۆتکردنى پهرلهمان».

خۆپیشاندانهکانى عێراق هاوکاتن لهگهڵ ساڵێک تێپهڕبوون بهسهر پێکهێنانى حکومهتى نوێی عێراقدا بهسهرۆکایهتى عادل عهبدولمههدى، که دواى چهندین مانگ دانوستان و گفتوگۆى دورودرێژ لهدایکبوو.

سهرجهم لایهنه کوردییهکان لهناویاندا پارتى و یهکێتى که ناکۆک بوون لهسهر پشکهکانى کورد لهحکومهته نوێیهکهى عێراق، پشتیوانییان له عادل عهبدولمههدى کرد، بههیواى هێنانهکایهى بارودۆخێکى نوێ لهگهڵ ههرێم، دواى ساڵانێکى پڕ لهناکۆکى و گرژى لهگهڵ عێراق.

دانا جهزا ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهفراکسیۆنى پارتى به هاوڵاتیراگهیاند «بڕواناکهم دۆخهکه بگاته ئهوهى متمانه له عادل عهبدولمههدى بسهنرێتهوه، چونکه ئهو دهستى بهکورسییهکهیهوه نهگرتووهو چهندینجار وتویهتى که تهکلیفى لێکراوه بۆ ئهوهى پۆستهکه وهربگرێت».

پێشیوایه بهلابردنى عادل عهبدولمههدى عێراق بهگشتى زیانى گهوره دهکات «چونکە زروفى عێراق ناسکهو بهچهند مانگى دیکهش ناتوانرێت کهسێکى دیکه بۆ سهرۆک وهزیران دابنرێت».

بهوتهى دانا جهزا، عادل عهبدولمههدى هۆکارى ئهم کێشانهى ئێستا نییه که بههۆیهوه داواى لابردنى دهکرێت، بهڵکو کێشهکان کهڵهکهبووى 20 ساڵن.

پێشیوانییه هیچ فراکسیۆنێکى کوردى لهگهڵ ههڵوهشاندنهوهى حکومهت و متمانه سهندنهوه بێت له عادل عهبدولمههدى لهپۆستى سهرۆک وهزیرانى عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار