له‌سه‌ر رۆژئاواى کوردستان برێت مه‌کگۆرک ره‌خنه‌ى توند له تره‌مپ ده‌گرێت
گڵۆپى سه‌وزى واشنتن بۆ ئه‌ردۆغان کاره‌ساتى گه‌وره به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
واشنتن گڵۆپى سه‌وزى بۆ تورکیا هه‌ڵکردووه، ئه‌نقه‌ره ده‌ست ده‌کات به هێرشه چاوه‌روانکراوه‌که‌ى بۆ سه‌ر رۆژئاوا و هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت : "بێ دوودڵى به‌رگرى له‌خۆمان ده‌که‌ین".
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ٧ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٩ دواى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونى دۆناڵد تره‌مپ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆشکى سپى له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند "به‌مزوانه تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه دێرینه‌که‌ى ئه‌نجام ده‌دات بۆ سه‌ر باکورى سوریا و هێزه‌کانى ئه‌مریکا پشتگیرى له ئۆپراسیۆنه‌که ناکات و به‌شداریش ناکات"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ى تره‌مپ، که پێشتر به‌رگرى سه‌ختى له هه‌سه‌ده ده‌کرد، گڵۆپى سه‌وزى هه‌ڵکردووه بۆ ئه‌ردۆغان تا هێرشه‌که ئه‌نجام بدات.
برێت مه‌کگۆرک له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ترا‌مپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد".
له تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر برێت مه‌کگۆرگ نوێنه‌رى پێشووى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش ئاماژه به‌وه ده‌کات، به کورتی: دوێنێ شه‌و ترا‌مپ دواى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى بیانی، خه‌ڵاتێکى پێشکه‌ش به روسیا و ئێران و داعش کرد.
ئه‌و وته‌یه‌ى بریت مه‌کگۆرک ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى دوێنێ شه‌وى هه‌ردوو سه‌رۆکى ئه‌مریکاو تورکیا‌و دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که کۆشکى سپى له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند "تورکیا به‌مزووانه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنى ماوه درێژى خۆى ده‌کات له باکوورى سووریا، به‌ڵام ئه‌مریکا به‌شدارى و پاڵپشتى له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناکات و له‌ناوچه‌که ده‌کشێته‌وه".برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌رى پێشووى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى داعش پارساڵ به‌هۆى ناکۆکى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى کۆشکى سپى له‌باره‌ى پرسى ڕۆژئاوا ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند ، "بێ دوودڵى به‌رگرى له‌خۆمان ده‌که‌ین و داوا له هه‌موو هاوپه‌یمانه‌کانمان ده‌که‌ین بۆ یارمه‌تى دژى په‌لامارى تورکیا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌مریکا پابه‌ند نه‌بووه به ڕێکه‌وتنى ناوچه‌ى ئارامه‌وه و هێزه‌کانیان کشاندوه‌ته‌وه.
به‌پێى رێککه‌وتنى ناوچه‌ى ئارام که سه‌ره‌تاى مانگى ئاب دامه‌زرا، هێزه‌کانى هه‌سه‌ده له شارۆچکه‌ى سنورى سه‌ریکانێى هه‌رێمى حه‌سه‌که و شارۆچکه‌ى گرێ سپى هه‌رێمى ره‌ققه کشانه‌وه و چه‌ندین سه‌نگه‌ریان چۆڵکردووه به‌قوڵایى نزیکه‌ى ١٤ کم.
هاوکات تورکیا هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کى ته‌واو کردووه بۆ هێرشه‌که و له‌سه‌ر سنوورى تورکیا-سوریا هه‌زاره‌ها سه‌ربازى ئاماده‌کردووه.
به‌پێى راپۆرتێکى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ سوپاى سوریاى ئازاد ٢٠٠٠ چه‌کدارى راهێنان پێکردووه و ئاماده‌ن بۆ هێرشه‌که له عه‌فرین که پێشتر له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا به‌شداربووه له داگیرکردنى عه‌فریندا ئه‌مه جگه له ١٤ هه‌زار چه‌کدارى دیکه‌ى سوپاى نیشتمانى که ئاماده‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که.