ژیان لەچوار ڕیانەکەی سوریادا

ئاڵای روسییەکان، ئەمریکییەکان، تورکەکان، سورییەکان، هەروەها کوردەکان لەدەرەوەی شارەکە دەشەکێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



راپۆرتی: VOA   

وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا

پارچە زەوییەکی ئارام لەباکوری سوریا هەندێک لە بەهێزترین دەسەڵاتەکانی جیهان و دوژمنە سەرسەختەکانی لەخۆگرتووە.

ئاڵای روسیەکان، ئەمریکییەکان، تورکەکان، سورییەکان، هەروەها کوردەکان لەدەرەوەی شارەکە دەشەکێتەوە لەکاتێکدا سەربازانی هەردوولای «ناوچە ئارام»ە نوێیە دامەزراوەکە بەدرێژایی سنوری تورکیا لەهەوڵی ئەوەدان ئاشتی بەردەوامی پێبدەن.

لەناوەوەی مەنبج، زۆربەی خەڵکی شارەکە ناڵێن کێیان دەوێت حوکمیان بکات. لەماوەی هەشت ساڵدا لەوکاتەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا روویداوە، شارەکە لەلایەن چوار گروپی جیاوازەوە کۆنترۆڵکراوە کەهەریەکەیان بەسەر ئەوی تردا زاڵبووە.

“ئێمە هەوڵدەدەین خۆگونجێن بین و لەگەڵ هەموو لایەکدا بژین»، جەمال حاجی تەمەن ٣٣ ساڵ و ئەندازیارێکی دانەمەزراو  لە بازاڕی قەرەباڵغی شارەکەدا وادەڵێت. “ئێمە توندوتیژیمان ناوێت. ناتوانیت کەسێک بدۆزیتەوە لەسوریا کە لەجەنگدا کەسێکی لەدەست نەدابێت».

«ناوچەی ئارام»

هەردوو حکومەتی سوریاو تورکیا راشکاوانە ئەوەیان وتووە نیازیان وایە مەنبج بگرن، کە لەئێستادا لەلایەن هیزەکانی سوریای دیموکرات بەسەرکردایەتی کوردەکان کۆنترۆڵ کراوە کەهاوپەیمانی ئەمریکایە.

مانگی پێشوو هێزە کوردییەکان دەستیانکرد بەکشانەوەی هێزو چەکەکانیان لەناوچەیەکی سنوری سوریا-تورکیا کەدەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی رووباری فورات. ناوچەکە نزیکەی ٨٠ کم درێژەو مەودای قوڵایی لەنێوان ٥ بۆ ١٤ کم دایە لەناو سوریادا .

هێزەکانی تورکیاو ئەمریکا دەورییەی هاوبەشیان ئەنجامدا لەنێو ئەو «ناوچە ئارامەدا» بەڵام بەرپرسانی تورکی دەڵێن دەبێت ناوچەکە لانیکەم دووئەوەندەی ئێستا گەورە بێت و ئامادەی وەرگرتنی ملیۆنەها پەنابەر بێت. لای خۆیانەوە، بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاندووە وەک نیازپاکییەک کشاونەتەوە بەڵام ئاشکرایانکردووە ئامادەنین زیاتر دووربکەونەوە یان پەنابەر لەتورکیا وەرگرن کەخۆیان لەبنەڕەتدا خەڵکی ناوچەکانی دیکەی سوریان.

سەرکردەکانی تورکیا دەڵێن ئامادەن کردەی سەربازی تاکلایەنە ئەنجامبدەن ئەگەر نەگەن بەڕێکەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا.

لەسەر سنور لەبەشی سوریاوە، محەمەد نوری تەمەن ٢٠ ساڵان و سەربازی هەسەدە دەستدرێژ دەکات بۆ سنوری تورکیاو دەڵێت زۆربەی خێزانەکەی لەشارۆچکەیەکی ململانێیاویدا دەژین کەئێستا لەبەشی سوریاوە کەس بۆی نییە بچێت.

محەمەد بەدەست ئاماژە بۆ چەند بنکەیەکیش دەکات کە لەلایەن روسیاوە، هاوپەیمانی حکومەتی سوری بەشار ئەسەد، کۆنترۆڵ کراوە. ئەوەی دیارە لەسنورەکەوە بنکە سەربازییەکانی تورکیاشە، هاوپەیمانی گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا – سوپای سوریای ئازاد.

ئۆتومبیلە سەربازییەکانی ئاڵاداری ئەمریکا بەسەر گردە تۆزاویەکاندا دەڕۆن. ئەوان هاوپەیمانن لەگەڵ کوردەکان و تورکەکان کە ئەم دووانە سەختترین دوژمنن لەم بەشەی سوریادا. ئەمریکییەکان نوێنەرایەتی کوردەکان دەکەن لەدانوستانی ناوچەی ئارامدا.

محەمەد دەڵێت رەنگە  ناوچە ئارامەکە گرژییەکان هێور بکاتەوە یان لەوانەیە خراپتری بکات.

“رەنگە ئەوە [ناوچەی ئارام] باشبێت بۆ خەڵکی ئێرە، لەلایەکی ترەوە ئێمە بڕوامان وانییە تورکیا ناوچەیەکی ئارامی بوێت بەڵکو پێمانوایە دەیانەوێت فراوانخوازی بکەن».

گومانی زۆر لەهەردوو لاوە

زەید جاسم فەرماندەیەکی هەسەدە، لەپشت توورەکە لمی کەڵەکەکراوەوە وەستاوە و بەدەست ئاماژە بۆ بازگەیەکی سەربازی تورکیا دەکات کە زۆر دوور نییە. ئەو دەڵێت لەم ساتەدا ناوچەکە بێدەنگە بەڵام زۆری ناوێت تا دۆخەکە بتەقێتەوە.

“هەندێکجار پێکدادان هەیە بەڵام پێمانوایە ئەمریکیەکان و روسیەکان ناکەونە شەڕێکی راستەقینەوە  بەڵام ئێمە و  تورکیا؟ بەوشێوەیە بەردەوام نابێت.” جاسم وا دەڵێت.

تورکیا بۆشایی دەبینێت لەسەر سنورەکەی و هێزە کوردییەکانیش بەمەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی. تورکیا هەسەدە بە پەکەکە هاوتا دەکات کە ئەمیان لەلایەن تورکیاو ناتۆو ئەمریکاوە بە تیرۆریست ناوزەند دەکرێت.

ماوەی چەند سەدەیەکە پەکەکە هێرش لەنێو خاکی سوریادا ئەنجامدەدات، بەڵام هێزە کوردییەکانی سوریا سوورن لەسەر ئەوەی ئەوان هەڕەشە نین بۆ تورکیا و تەنها دەربارەی پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکانی سوریا نیگەرانن.

ئەمریکا، کەهاوپەیمانی تورکیایە، پشتیوانی هەسەدە دەکات کەسەرکردایەتی جەنگی دژی داعشی کرد لەباکوری سوریا. لەئێستادا هەسەدە نەک هەر کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لەژێر دەستدایە، بەڵکو ئەو شارو شارۆچکانەشی بەدەستەوەیە کەپێشتر لەلایەن خەلافەتی ئیسلامی داگیرکرابوون.

بەپێی وتەی جەیکب شاپیرۆ  بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەی ئەمریکی «جیۆپۆلەتیکال فیوچەرس»، تورکیا ئامادەیی بەرجەستەیی فراوانی هەسەدە بەهەڕەشە لێکدەداتەوە.

“تورکیا نیگەرانە سەبارەت بەحکومەتێکی سوری کوردی کەنەیارانی کوردی لەبەشی سنوری تورکیا بەهێزبکات یان هانیان بدات».

داهاتووی نادیار

لە دوکانێکی بازاڕی مەنبج، محەمەدی تەمەن ٣١ ساڵ دایبی، سابوون، شامپۆ دەفرۆشێت و نیگەرانی پێوە دەردەکەوێت کاتێک قسە لەگەڵ خەڵکانی دەرەوە دەکات. ئەو دەڵێت نایەوێت لەهیچ وێنەیەکدا بێت چونکە نایەوێت ببینرێت کە لایەنگری بەرەیەکی سیاسی دەکات.

پێشتر حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی مەنبجی دەکرد پاشان لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە گیرا، کەئەمانیش لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە لەشارەکە وەدەرنران. ئێستا کوردەکان کۆنترۆڵی شارەکەیان بەدەستە بەهاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا.

بەڵام پاڵپشتی ئەمریکا گرەنتی نییە بۆ داهاتوو چونکە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت دەیەوێت هەموو سەربازەکانی لەسوریا بکشێنێتەوە. محەمەد دەڵێت ئەگەر ئەمریکا بڕوات رەنگە شارەکە دیسان دەستاودەست بکات.

“هیچ کەسوکارێکم نییە لەدەرەوەی مەنبج، بۆ کوێ بڕۆم؟».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار