«تائێستا بێ‌ئومێد نین له‌هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان»
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تیى ئیداره‌ى خۆسه‌ریى له‌هه‌رێم بۆ هاوڵاتى:
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تیى ئیداره‌ى خۆسه‌ریى له‌هه‌رێم
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له‌هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، کشانه‌وه‌ى به‌شێکى بچوکى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌خاڵێکى سنورى رۆژئاواى کودستان تاکتیکه‌و له‌سه‌ر ئهزى واقیع شتێکى ئه‌وتۆ رووینه‌داوه.
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، ئه‌گه‌رچى داواى رونکردنه‌وه‌یان له‌ئه‌مریکا کردووه له‌باره‌ى بڕیاره کتوپڕه‌که‌ى تره‌مپه‌وه، به‌ڵام تائێستا بێئومێدنین له‌هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
باس له‌وه‌ش ده‌کات، بڕیارى هه‌سه‌ده روونه که‌ئه‌گه‌ر تورکیا یه‌ک مه‌تر بێته پێشه‌وه‌و هێرش بکاته‌سه‌ر رۆژئاوا، به‌درێژایی 500 کیلۆمه‌ترى سه‌ر سنور شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نن.
هاوڵاتى: خوێندنه‌وه‌تان چییه بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ى ئێستا دروستبووه؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: ئه‌مه شتێکى نوێ نییه، نه هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا‌و نه لێدوانه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع ئه‌وه لاى ئێمه گرنگه که‌هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌سه‌ر ئاستى سه‌ربازى نه‌کراوه، له‌سه‌ر ئاستى هه‌ماهه‌نگى نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات.
26 سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌خاڵێکى سه‌رێکانى به‌ره‌و عه‌ین عیسا رۆیشتوون و له‌خاکى رۆژئاواى کوردستان ده‌رنه‌چوون و چونه‌ته عه‌ین عیسا که‌باره‌گاى سه‌ره‌کى هه‌سه‌ده‌ی لێیه، ئه‌وه ته‌کتیکێکى سه‌ربازییه له‌نێوان هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده‌و له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنێکه له‌نێوان ئه‌مریکاو تورکیا‌و هه‌سه‌ده نه‌ک کشانه‌وه بێت، به‌ڵام لاى ئێمه بڕیاره‌که‌ى کۆشکى سپى جێگه‌ى گله‌یی و گازنده‌یه، هه‌سه‌ده داواى روونکردنه‌وه‌یه‌کى ئاشکراى له‌ئه‌مریکا کردووه له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره کتوپڕه‌وه، له‌کاتێکدا هه‌ماهه‌نگییمان ماوه بۆ نه‌هێشتنى داعش و تیرۆر‌و قاعیده کهپلانێکى درێژخایه‌نه له‌نێوان هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان.
هاوڵاتى: هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ئێستا له‌کام لەو ناوچانه‌ى رۆژئاواى کوردستان بوونیان هه‌یه؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: له‌هه‌موو شوێنێک بوونیان هه‌یه، له‌کۆبانێ و جه‌زیره، بنکه‌ى سه‌ربازیان هه‌یه‌و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، هێزى فه‌ره‌نسى و به‌ریتانى هه‌یه، له‌هه‌موو شوێنه‌کانى سه‌ر سنورى رۆژئاواى کوردستان بوونیان هه‌یه.
هاوڵاتى: به‌ڵام بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ خه‌نجه‌رێک نه‌بوو که له‌پشته‌وه درا له‌کورد؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: ئه‌مریکا نه‌یوتووه هه‌موو سه‌ربازه‌کان بکشێنه‌وه، شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ریش تره‌مپ بڕیارێکى هاوشێوه‌یدا، ئێمه پێشبینیمان ده‌کرد دواى لێدوانه‌که‌ى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستێکى دیکه پیشان بدرێت که راگه‌یه‌نرا، مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا مانه‌وه‌یه‌کى درێژخایه‌نه، ئه‌مه زیاتر له‌سێ ساڵه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و چه‌کى قورس ده‌نێردرێت، به‌ده‌یان بنکه‌ى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و فه‌ره‌نسى دروستبووه.
هاوڵاتى: که‌واته ئێوه هێشتا بێئومێدنین له‌ئه‌مریکا؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: ئێمه بێئومێدنین له‌خۆمان، هه‌ماهه‌نگى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر‌و چه‌سپاندنى چاره‌سه‌رى سیاسیه له‌سوریا، له‌ساڵى 2012 ئێمه شه‌ڕى به‌ره‌ى نوسرهمان کرد، کاتێک هێرشیکرده‌سه‌ر سه‌رێکانى، ئه‌وکاته ئه‌مریکا له‌هه‌رێمه‌که هه‌ر نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ نه‌مانى داعش بوو، داعش‌یش تائێستا ته‌واونه‌بووه‌و به‌سه‌دان که‌س له‌ژێر گروپى جیاجیا سه‌ریانهه‌ڵداوه، چه‌ند شارێکى سوریا له‌لایه‌ن تورکیاوه داگیرکراون.
هاوڵاتى: پێشبینى ده‌که‌ن تورکیا هه‌ڕه‌شه‌کانى بکاته کردار‌و له‌شکرکێشى بکات؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: سیاسه‌تێکى روون له‌لاى به‌رپرسانى تورکیا نییه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردان و ژێرپێخستنى مافى کوردان له‌لاى ئه‌وان بنه‌مایه، ئێمه به‌جددى سه‌یرى هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌که‌ین، له‌به‌رئه‌وه ئاماده‌کاریی باش کراوه، بڕیارى هه‌سه‌ده‌ش روونه که ئه‌گه‌ر تورکیا یه‌ک مه‌تر بێته پێشه‌وه‌و هێرش بکاته‌سه‌ر رۆژئاوا، ئێمه به‌درێژایی 500 کیلۆمه‌ترى سه‌ر سنور شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نین.
هاوڵاتى: پێتانوایه ئه‌مریکا رێگه‌بدات تورکیا ئاسمانى رۆژئاواى کوردستان ببه‌زێنێت؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: به‌پێی عورفى نێوده‌وڵه‌تى، فڕۆکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئاسمانى چ وڵاتێک هه‌بێت، نابێت فڕۆکه‌ى وڵاتى دیکه‌ی به‌سه‌ردا بفڕێت، ئه‌و ئاسمانه کۆنتڕۆڵکراوه له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى ئه‌مریکاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاوه.
هاوڵاتى: به‌ڵام بۆ عه‌فرینیش هه‌روا نه‌بوو؟ دواتر ئاسمانه‌که بۆ تورکیا کرایه‌وه؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: بۆ عه‌فرین وانه‌بوو، نه‌خشه‌ى ئێستاى سوریا جیاوازه له‌نه‌خشه‌ى 2011، ئێستا ناوچه‌ى هه‌ژمونى ئه‌مریکاو روسیا هه‌یه، عه‌فرین له‌ژێر هه‌ژمونى روسیادا بوو، دوو بنکه‌ى سه‌ربازى روسیا له‌و ناوچه‌یه بوونى هه‌بوو، پێش 24 سه‌عات کشانه‌وه به‌پێی رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ داگیرکردنى عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه، ئه‌وه ئینتیقامێکى روسیى بوو له‌کورد، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ماهه‌نگى کورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، دواتر عه‌فرین ته‌نها یه‌په‌گه‌ى لێ‌بوو، چه‌کى قورسى لێنه‌بوو، پاشان دواى 58 رۆژ به‌رخۆدانى گه‌وره تورکیا توانى ئه‌و شاره داگیربکات.
هاوڵاتى: هیواتان هه‌یه وڵاتانى دیکه‌ى هاوپه‌یمانان جگه له‌ئه‌مریکا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر تورکیا له‌شکرکێشى کرد؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپاو فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستیان باشه له‌و باره‌یه‌وه، وڵاتانى هاوپه‌یمانان قبوڵى ئه‌وه‌ناکه‌ن، له‌به‌ئه‌وه‌ى سه‌ربازو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان هه‌یه له‌و ناوچانه‌و پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ هه‌رێمه‌که.
هاوڵاتى: جگه له‌ئه‌مریکا چه‌ند وڵاتى دیکه له رۆژئاواى کوردستان بوونیان هه‌یه؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هێزیان له رۆژئاواى کوردستان هه‌یه، که‌زیاتر له 39 وڵات تێیدا ئه‌ندامن، وڵاته سه‌ره‌کییه‌کانیش که‌بوونى سه‌ربازییان هه‌یه ئه‌مریکى و فه‌ره‌نسى و به‌ریتانین.
هاوڵاتى: هیچ به‌ڵێنێکتان له‌و وڵاتانه وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژئاواى کوردستان پارێزراوبێت؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: به‌ڵێن نییه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع شت هه‌یه، به‌ڵێنه‌کان له‌سه‌ر ئاستى سیاسی ده‌درێن، تائێستا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆمان و هاوپه‌یمانان یه‌کده‌گرنه‌وه.
تائێستا بێئومێدنین له‌هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌ڵام هێزى خۆمان پڕۆفیشناڵهو ئاماده‌ین به‌ته‌واوى به‌رگرى له‌خاکى خۆمان بکه‌ین و تاکه بژارده‌شمان به‌رخۆدانه.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر کورد به‌ته‌نها به‌جێهێڵدرا بژارده‌ى ئێوه ته‌نها به‌رگریکردنه؟
فه‌تحوڵا حوسه‌ینى: به‌ڵێ ته‌نها به‌رگریکردنه، به‌ڵام کاتێک داعش ماوه‌و مه‌ترسی کۆتایی نه‌هاتووه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان رێکبکه‌وین، چونکه هه‌زاران چه‌کدارى داعش و خێزانه‌کانیان له‌که‌مپى هۆل و که‌مپه‌کانى دیکه‌دان، که‌جێگه‌ى مه‌ترسین و داواى دروستکردنى دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ى تێیدا دادگایی بکرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێک روویدا ئێمه ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌رخۆمان ناهێڵین، له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئێمه.