سه‌نته‌ره‌کانى مه‌ساج کچان بۆ راکێشانى گه‌نجان به‌کارده‌هێنن

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لیژنهکانى قایمقامیهت و گهشتوگوزار لهناوچه جیاجیاکانى ههرێمى کوردستان رێوشوێنهکانیان توندکردووهتهوه بۆ داخستنى ئهو سهنتهر و باڕانهى کچان بۆ راکێشانى گهنجان بهکاردههێنن، بهڵام دهڵێن بههۆى زۆرى شوێنهکانهوه ههموویان کۆنتڕۆڵ نهکراون.

ههفتهى رابردوو لیژنهکانى قایمقامیهتى سلێمانى شوێنێکى تایبهت بهخواردن و خواردنهوهیان له سلێمانى داخست، دواى ئهوهى بۆیان دهرکهوت ژمارهیهک کچى خوار تهمهن 18 ساڵ کارى مهساجى تێدا دهکهن بۆ ئهو کهسانهى که روو لهشوێنهکه دهکهن.

ئێستا لهسلێمانى سێ سهنتهرى مهساج ههیه کهمۆڵهتى ئوتێلیان ههیهو لهناو ئوتێلى چوار ئهستێرهو پێنج ئهستێره کراونهتهوهو پێشتر حهوت سهنتهر داخراون.

ئارام شوانى، وتهبێژى گهشتوگوزارى سلێمانى، لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى»مهساج پێویستى بهمهرجى تهندروستى زۆر ههیه، شوێن ههبووه لهماڵێکدا لهژورێکدا بۆ کارى لهشفرۆشى بهکارهێنراوه و دامانخستون».

باسى لهوهشکرد، ئێستا توانیویانه رێگه لهوهبگرن، بهناوى مهساجهوه شتى ترى تێدابکرێت، «چونکه خاوهن ئوتێلهکه رێگهنادات لهناو ئوتێلهکهیدا شتى وابکرێت کاریگهریى ههبێت بۆسهر ئوتێلهکهی و لهڕووى تهندروستیشهوه پاکوخاوێن نهبێت».

بهپێی مهرجهکانى گهشتوگوزار، ئهو ئوتێلانهى که مۆڵهت وهردهگرن، ئهگهر سهنتهرێکى مهساج بکهنهوه، دهبێت دووباره مۆڵهت بۆ سهنتهرهکه وهربگرنهوه.

ئارام شوانى، ئاماژهى بۆ ئهوهکرد زۆرینهى ئهو کچانهى لهسهنتهرى مهساجهکاندا کاردهکهن و چینى و نیپاڵین «پێویسته بڕوانامهیان لهوڵاتى خۆیان ههبێت لهبوارى مهساجداو تهمهنیان لهسهروو 18 ساڵییهوه بێت».

لهبارهى داخستنى خواردن و خواردنهوهى سایه گوڵى دوو، ئارام شوانى وتى «لهو شوێنه دوو ئافرهتى تێدا بووه لهخوار ههژده ساڵهوه بوون کهئهوهش رێگهپێدراو نیه، ههندێک مهرجى تهندروستى تێدا نهبووه بۆیه داخراوه«.

وتیشى»لهو شوێنانهى که داخراون ئافرهتى زۆرى تێدابووه بهتایبهت بیانى که کارى تێدادهکهن، ئهوهش هۆکارێکى ترى داخستنهکهى بووه که ئافرهتى زۆر بهکارهێناوه بۆ راکێشانى گهنجهکان». 

ئهو مهرجانهى بۆ کردنهوهى سهنتهرێکى مهساج پێویسته، بریتین لهوهى لهناو ئوتێلێکى 4 یان5 ئهستێرهییدا بێت، ئهوانهى مهساجهکه دهکهن، بڕوانامهى کارکردنیان ههبێت لهبوارى مهساجدا و شوێنهکهش له 10 ژور کهمتر نهبێت، لهڕووى تهندروستییهوه کارتى تهندروستیان ههبێت، بۆ رێگرتن لهبڵاوبوونهوهى ههر نهخۆشییهک.

ئارام شوانى جهختدهکاتهوه ناکرێت بڵێن دهتوانن بهتهواوى سهنتهرى مهساج و قومارخانهکان کۆنتڕۆڵ بکهن «کهس ههیه لهماڵهکهى خۆیدا قومارخانهى داناوه، یان سهنتهرى مهساج، بۆیه ناتوانین بڵێین ههموومان کۆنتڕۆڵ کردووه، بهڵام ئهوهى بزانرێت بهئاشکرا سهنتهرى مهساج یان قومارخانهیهک ههبێت، بههیچ شێوهیهک لهئێستادا نیهو رێگهپێدراو نیه«.

باسى لهوهشکرد، لهڕابردوودا دوو سێ شوێن ههبووه کهماددهى هۆشبهریان تێکهڵ خواردنهوه کردووهو بۆ راکێشانى گهنجهکان و ئهوانهى سهردان دهکهن، کهخاوهنى ئهو شوێنانه بیانى بوون، بهڵام لهئێستادا هیچ شتێکى لهو جۆرانه نیهو لهژێر کۆنتڕۆڵدایه.

لهگهڵ زۆربوونى سهنتهرهکانى مهساجدا، لایهنه پهیوهندیدارهکان رێوشوێنهکانیان بۆ چاودێریکردنى ئهو شوێنانه چڕکردووهتهوه، بهتایبهتى له رووى مهرجهکانى تهندروستى و قهدهغهکردنى کارکردنى کچانى خوار تهمهن 18 ساڵ.

گۆران قادر، سهرۆکى لیژنه هاوبهشهکانى قایمقامیهتى سلێمانى، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتىوتى «خواردن و خواردنهوهى سایه گوڵى دوو داخراوه، چونکه پابهندى مهرجهکان نهبووه بهتهندروستى و مهرجه گهشتوگوزارییهکان و لهدواى ئهوهى زیاتر لهجارێک ئاگادارکراوهتهوه«.

باسى لهوهشکرد، ئهو شوێنهى که بهناوى خواردن و خواردنهوهوه مۆڵهت وهردهگرێت، پێویسته بۆ خواردن و خواردنهوه بێت، بههێزترین خاڵ که بووههۆى داخستنى ئهو شوێنه ئهوهبوو کهسانى خوار 18 ساڵ کاریان تێکردووه، که تهنانهت دانیشتنى کچانى خوار ههژده ساڵ رێگهپێدراو نییه نهک کارکردنیان.

ساڵانێکه سهنتهرهکانى مهساج لهکوردستان روو لهزیادبوونن، که لهبهشى زۆریاندا ئافرهتى بیانى کارى تێدادهکهن و بهوتهى بهرپرسان ههندێکجار کارى لهشفرۆشییان تێداکراوه، ئهوهش رووبهڕووى داخستنى کردوونهتهوه.

نهریمان فازیل، بهرپرسى راگهیاندنى گهشتوگوزارى ههولێر، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتىوت «لهئێستادا سهنتهرى مهساج بهدوو شێوه دهکرێتهوه، یان دهبێت لهناو ئوتێلێکى 3 یان 4 یان 5 ئهستێره بێت، یان بهپێی مهرجهکان سهنتهرى سهربهخۆبن و لهدهرهوهى ئوتێلهکان، لهوکاتهدا مۆڵهت لهتهندروستى وهردهگرن و سهربهخۆن».

وتیشى»ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ له‌ژێر چاودێرى وردى ته‌ندروستین و له‌و رووه‌وه‌ ئێمه‌ مۆڵه‌تیان پێده‌ده‌ین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار