ئه‌نه‌که‌سه: هێزى رۆژ ئاماده نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیادا بکات
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌سه‌ده ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن، لایه‌نگرانى ئه‌نه‌که‌سه رێگه‌یان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى چه‌ند گوندێکى رۆژئاواى کوردستان خۆشکردووه، به‌رپرسێکى ئه‌نه‌که‌ش ده‌ڵێت هێزى رۆژ ئاماده نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیادا بکات و ده‌یانه‌وێت به رێگه‌ى دیبلۆماسى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رچاوه‌کان بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، له‌چه‌ند گوندێکى سنورى سه‌رێکانى و گرێ سپى، ژماره‌یه‌ک لایه‌نگرى ئه‌نه‌که‌سه داوایان له‌گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا کردووه بچنه گوندهکهیانهوهو کۆنتڕۆڵی بکه‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانى هه‌سه‌ده به‌وه‌یان زانیوه‌و 28 که‌سیان لێ‌کوشتوون و گونده‌کانیان پاراستووه.
ئیبراهیم برۆ، ئه‌ندامى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌سوریا (ئه‌نه‌که‌سه) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئێمه دژى شه‌ڕین نه‌ک له‌به‌ر هه‌سه‌ده، به‌ڵکو له‌به‌ر میلله‌تى کورد به‌یاننامه‌ى خۆمان به‌توندى ده‌رکردووه‌و ئیدانه‌ى ئه‌و له‌شکرکێشیه ده‌که‌ین که شه‌ڕ له‌سه‌ر میلله‌تى ئێمه هه‌یه«.
وتیشى «هێزى رۆژ سه‌ر به ئێمه‌یه، هه‌تا ئێستا تکا ده‌که‌ین رۆژێک درفه‌تێک هه‌بێت به‌رگرى له‌خه‌ڵکى خۆمان بکه‌ین، په‌یه‌ده قبوڵناکه‌ن، به‌ڵام هێزى رۆژ ئاماده نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیادا بکات ئێمه شه‌ڕ ناکه‌ین، کورد له‌هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستان له‌بارى ئه‌وه‌دا نییه شه‌ڕ بکات، دانوستانى سیاسى ده‌که‌ین».
هێزى رۆژ که ژماره‌یان زیاتر له‌هه‌شت هه‌زار سه‌ربازه‌و له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێکراوه موچه‌ى مانگانه‌ش وهردهگرنو سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌سوریا (ئه‌نه‌که‌سه)ن.
ئیبراهیم برۆ پێیوایه تورکیا ته‌نها شه‌ڕى په‌که‌که ده‌کات و ئه‌وه شه‌ڕى کورد نییه «هه‌سه‌ده به‌تایبه‌ت په‌یه‌ده باشترین خزمه‌ت به‌تورکیا و ئه‌ردۆغان ده‌کات ده‌یه‌وێت خه‌ڵکى کوردستانى سوریا به‌کوردو عه‌ره‌ب و سریانێ شه‌ڕ بکه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیا، بۆ ئه‌وه‌ى تورکیا بهێنێته که‌رکوک و شه‌نگال و کوردستانی باشور».
ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که هه‌سه‌ده ناوچه‌ى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ تورکیا فراوان کردووه‌و تورکیا شه‌ڕ له‌سه‌رێکانى و گرێ سپى ده‌کات، هه‌سه‌ده بۆردومانى ئه‌و ناوچانه ده‌کات که‌تورکیا شه‌ڕى تێدا ناکات.
ئیبراهیم برۆ، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئاساییه هه‌سه‌ده شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بکات، به‌ڵام خه‌ڵکى سڤیل نه‌کاته قوربانى