خۆپیشاندانه‌کانى ڕۆژهه‌ڵات، باشووریان تێپه‌ڕاند
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ژماره‌ى خۆپیشانده‌رانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان دژى هێرشه‌کانى تورکیا به‌هه‌زارانى تێپه‌ڕاندووه، له‌کاتێکدا له خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێمدا ژماره‌یه‌کى که‌م به‌شدارن، که رێکخه‌ره‌کانیان هۆکاره‌که‌ى بۆ حزبه سیاسییه‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ماوه‌ى چوار ڕۆژه به‌هۆى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیاوه بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان، له زۆربه‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى به‌رده‌وامه و ڕێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن، که هاوڵاتیانى باشور متمانه‌یان به خه‌باتى مه‌ده‌نى نه‌ماوه و وه‌ک پێویست به‌شدارى ناکه‌ن.
له هه‌ولێر به‌رده‌وام ڕۆژانه چالاکى جۆراوجۆر کراوه و ڕێکخه‌رى خۆپیشاندانه‌کانیش باس له‌وه ده‌کات زیاتر له دوو هه‌زار که‌س به‌شداربوونه تێیدا.
هیوا سه‌ید سه‌لیم، ڕێکخه‌رى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌ولێر، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتىوتى «مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیمان ئه‌وه بووه، ده‌نگى ناڕه‌زایى شه‌قام بگه‌یه‌نین به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕووبه‌ڕووى بهرپرسیارێتیشى بکه‌ینه‌وه، ده‌کرێت ئه‌وان له‌م پرسانه‌دا ڕێگرى له‌وه بکه‌ن ده‌وڵه‌تێک سنورى وڵاتێکى تر ببه‌زێنێت».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، به‌داخه‌وه جه‌ماوه‌ر وه‌ک پێویست به‌ده‌م ئه‌م پرسى نه‌ته‌وه‌یى و مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه ناچێت «حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى هه‌رێم وایان له خه‌ڵک کردووه، متمانه‌یان به خه‌باتى مه‌ده‌نى و ئازادى نه‌مێنێت».
له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى هه‌ولێردا که دوێنێ شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، ئاڵاى تورکیا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه پارچه پارچه کرا و پاشان سوتێنرا. له سلێمانیش خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستبه‌جێ راگرتنى هێرشهکانیانکرد.
عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نورى، په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان، وه‌ک هاوڵاتیه‌ک به‌شدارى له خۆپیشاندانه‌که‌دا کردووه له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه خه‌ڵک هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ناکات و ژماره‌ى خۆپیشانده‌ره‌کان زۆر که‌من و پێشمان وایه دوژمنانیش له‌وه تێگه‌یشتوون، خه‌ڵکێکن وه‌ک پێویست هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ناکات، داکۆکى له‌مافه‌کانى خۆى ناکات و ڕوبه‌ڕوى ئه‌و زوڵمه نابنه‌وه و تا حه‌دێکیش قبوڵى ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر نا پێویست بوو ڕۆژانه 50 هه‌زار زیاتر خه‌ڵک ناڕه‌زایى ده‌ربڕن».
وتیشى «هه‌ر جۆره پشتیوانییه‌ک که‌م و زۆر کاریگه‌رى خۆى ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته کاریگه‌رتر و زۆرتر بێت».
عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نورى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، ئه‌رکى حزبه‌کانه، بنکه‌ى جه‌ماوه‌رى حزبه‌کانیان بێنه سه‌ر شه‌قام و ڕابه‌رایه‌تى خه‌ڵک بکه‌ن، وتى «به‌داخه‌وه هه‌زاره‌ها بازرگان هه‌یه ئاماده نییه دهقهیهکى ئیشه‌که‌ى بدات به خۆپیشاندانێک».
له‌باره‌ى کاریگه‌رى خۆپیشاندانه‌کانیشه‌وه وتى «پێویسته خه‌ڵکى ده‌وڵه‌مه‌ند و حکومه‌ت به پاره هاوکارى خه‌ڵکى ڕۆژئاوا بکه‌ن و به‌ڕاشکاوى و به سوپاى تورکیا بڵێن له باکور بڕۆنه ده‌ره‌وه و که پێویست بوو بچن شانبه‌شانى شه‌ڕڤانان شه‌ڕ بکات».
له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا له سلێمانى و که‌لارو رانییه و دوێنێش له هه‌ولێرو دهۆک خۆپیشاندانى ناره‌زایه‌تى دژى له‌شکرکێشیه‌که‌ى تورکیا ئه‌نجامدرا.
شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین، ئه‌ندامى به‌ره‌ى پشتیوانى ڕۆژئاوا له سلێمانى، باس له‌وه ده‌کات حزبى سیاسى و جیاوازى حزبى له هه‌رێمى کوردستان واى کردووه، خه‌ڵک به‌ده‌م ئه‌م پرسانه‌وه نه‌یه‌ن و به‌خه‌میه‌وه نه‌بن و وتى «لێى ڕ‌ازى نیم، چونکه پێویسته له کاتێکى ئاوادا که جیاوازى بیروڕاى جیاوازیشمان هه‌بێت، بونى کورد له‌به‌رده‌م له‌ناوچوندایه، خه‌ڵک زۆرتر بێت به‌ده‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م ڕۆژئاوا وابزانێت به‌ته‌نیا نیه و به داگیرکه‌ره‌که بڵێین ئێمه یه‌ک گه‌لین و یه‌ک هه‌ڵوێستین».
وتیشى «به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان، بێگومان ئه‌م خۆپیشاندانانه ڕۆڵى ده‌بێت و کاریگه‌ریى و هاوخه‌مى بۆ ڕۆژئاوا زۆر گرنگه، که پێویسته هه‌موو کوردێک ئه‌وه‌ى له‌به‌رچاو بێت».
هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان کاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه، له زۆربه‌ى ناوچه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان خۆپیشاندانى به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌هه‌زاران که‌س دژى تورکیا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
خۆپیشاندانه‌کان، زیاتر له 16 شارى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانى گرتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها کوردانى شارى تاران له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى تورکیا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى.
خه‌ڵکى ئیلام به ئاڵاى کوردستانه‌وه دژى هێرشه‌کانى تورکیا وه‌ستانه‌وه‌و داواى ده‌ستبه‌جێ راگرتنى هێرشه‌کانیان کرد