شه‌پۆلى بایکۆتى گهشتو فیلمى تورکى له‌هه‌رێمه‌وه ده‌ستپێده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تافان حەمەخان کچێکی گەنجی دانیشتووی سلێمانیە، خاوەن کۆمپانیای خۆیەتی، لەئەکاونتەکەی خۆیەوە ڤیدیۆیەکی ٣٢ چرکەیی بڵاوکردەوەو داوای کرد خەڵکی بایکۆتی کاڵا تورکیەکان بکەن.
هاوڵاتى بۆ زانینی رای خەڵکی بەرامبەر بەو پێشنیارە ڤیدیۆکەی لەپەیجی خۆی بڵاوکردەوە، لەچەند کاتژمیرێکی کەمدا دەیان هەزار کەس ڤیدیۆکانی بینی و سەدان کەسیش کۆمێنتیان نوسی و پشتگیری خۆیان بۆ بیرۆکەکە راگەیاند. ئەوەش وەکو هاوسۆزیەک بۆ رۆژائاوای کوردستان و ئیدانەکردنی دەستدرێژیەکانی تورکیا.
ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتێکی بایکۆتکردنی کاڵاو بەرهەمی تورکیا لەباشووری کوردستان دەستیپێکردوە، هەر لەدراماو فیلم و گەشتوگوزارو کاڵاو بەرهەمەکانی بەکاربردنی رۆژانە، ئەوەش لە دژی پەلامارەکانی ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارەکردنی سەدان هەزار کەس.
لە چەند رۆژی رابردوودا چه‌ند کۆمپانیایه‌کى گه‌شتیارى لهههێمى کوردستان گه‌شته‌کانیان بۆ تورکیا وه‌ستاند، چه‌ند که‌ناڵێکیش په‌خشکردنى فیلى تورکدیان راگرت، وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، هەروەها داوای دەرکردنی کۆمپانیا تورکیەکان دەکریت لەهەریمی کوردستان.
له رۆژى نۆى ئه‌م مانگه‌وه، تورکیا‌و گروپه چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانى، هێرشى به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌ستپێکردووه، دواى دوو رۆژ له‌بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه.
هێرشه‌که کاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوون، چه‌ند کۆمپانیایه‌کی گه‌شتیاریش گه‌شته‌کانیان بۆ تورکیا وه‌ستاند.
دڵشاد ره‌شید، به‌ڕێوبه‌رى کۆمپانیاى (ده‌ى هۆڵیده‌ی) گه‌شتیارى به‌هاوڵاتى راگه‌یاند «دوابه‌دوای ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى کرایه‌سه‌ر رۆژئاوای کوردستان که رژێمى تورکیا به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌کى مرۆڤانه‌و هیچ یاسایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستدرێژى ئه‌کاته‌سه‌ر خاکى کوردستان، سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانمان راگرت».
وتیشى «ئه‌وه بچوکترین هه‌ڵوێسته که‌ئێمه بیکه‌ین، کارى ئێمه گه‌شتوگوزاره له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه گه‌شته‌کانمان راگرتووه هه‌تا ده‌ستدرێژیه‌کانى تورکیا به‌رده‌وام بێت».
ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵانە دەیان هەزار کەس لەهەریمی کوردستانەوە بۆ گەشتوگوزار دەچنە تورکیا‌و پارەکانیان لەوێ خەرج دەکەن. ئەوەش داهاتێکی زۆرە بۆ حکومەتەکەی پارتی داد‌و گەشەپیدان بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان.
هاوکات کۆمپانیاى ئه‌حمه‌دى بۆ گه‌شتوگوزار به‌هه‌مانشێوه بڕیارى راگرتنى گه‌شته‌کانیدا بۆ تورکیا و رایگه‌یاند، چیتر مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى ڤیزه‌ى گه‌شتیارى بۆ تورکیا ناکات.
کۆمپانیاکه کهئۆفیسى سه‌ره‌کى له‌شارى سلێماندیه له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندووه، «وه‌ک هه‌ڵوێسته وه‌رگرتنێک به‌رانبه‌ر بۆردومان و کوشتارى تورکیا هه‌موو گروپه گه‌شتیارییه‌کانمان بۆ تورکیا راده‌گرین، هیچ ڤیزه‌و تکتێکى فڕۆکه‌ى تورکیا نابڕین، داواکارین کۆمپانیاکانى تریش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت تاکاتى راگرتنى شه‌ڕو بۆردومانه‌کان».
ساڵانه به‌هه‌زاران گه‌شتیار له‌ناوچه جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ده‌چنه شوێنه گه‌شتیارییه‌کانى تورکیا، به‌ڵام به‌هۆى هێرشه‌کانى تورکیاوه بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان پێشبینیده‌کرێت رێژه‌ى چوونى گه‌شتیار له‌هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته روو له‌که‌مبوونه‌وه بکات.
تورکیا به‌وه‌ناسراوه که‌خاوه‌نى چه‌ندین شوێن و ناوچه‌ى گه‌شتیارى سه‌رنجڕاکێشه که له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه گه‌شتیارى به‌لاى خۆیدا راکێشاوه، یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کانى داهاتى ئه‌و وڵاته‌ش له‌سه‌ر ئه‌و که‌رته‌یه.
سه‌ره‌ڕاى بڕیارى ئه‌و کۆمپانیا گه‌شتیارییانه بۆ وه‌ستاندنى گه‌شته‌کانیان بۆ تورکیا، چه‌ند که‌ناڵێکیش په‌خشکردنى دراما تورکییه‌کانیان راگرتووه، به‌ڵام به‌شێک له‌که‌ناڵه‌کان به‌رده‌وامن لهپهخشکردنى دراماکان.
عامر سه‌ڵاح، به‌ڕێوبه‌رى گشتى که‌ناڵى ڤاڵکۆن له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی «راسته پێشتر دراماى تورکیمان په‌خش ئه‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر نهگونجایه دامان نه‌ئه‌نا, به‌ڵام له‌دواى ئه‌و له‌شکرکێشیه‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان ڕێگه‌م به‌خۆم نه‌دا شتێک نمایشى که‌لتورى تورکى بکات په‌خش بکرێت».
وتیشى»له‌م کاته‌ى من په‌خشى درامایى تورکیم راگرت، درامایه‌کى تورکیم لهپهخشدابوو، دوو درامای تریشم کڕیبوو به‌زیاتر له پێنج ده‌فته‌ر، به‌ڵام من به‌وپه‌ڕى دڵخۆشى ئه‌و کاره‌م کردوه، ئه‌رکێکى نیشتیمانیم جێبه‌جێ کردوه، هیوادارم ده‌زگاکانى تریش هه‌ڵوێستیان هه‌بێت».
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه به‌شى زۆرى که‌ناڵه تورکییه‌کان ده‌ستیانداوه‌ته په‌خشکردنى دراما تورکییه‌کان، به‌ئامانجى کۆکردنه‌وه‌ى زۆرترین بینه‌ر له‌ده‌ورى خۆیان، به‌ره‌وامیش ره‌خنه له‌و درامایانه ده‌گیرا که له‌گه‌ڵ کلتورى کوردی‌دا یه‌کناگرنه‌وه.
مانگى رابردووش وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هۆکارى ئه‌وه‌ى دراما تورکییه‌کان هۆکارى زیادبوونى جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌رانن له‌هه‌رێمى کوردستان داواى راگرتنى دراما تورکییه‌کانی له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى کرد.
ئەوە یەکەم جار نیە کەبانگەشە دەکرێت بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، بەڵام ئەمجارە بایکۆتکردنەکە لەئاستێکی بەرفراواندایە.
ساڵی رابردوو لەکاتی پەلامارەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین هەڵمەتێک بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی راگەیەنرا. بەڵام لەم ئاستەی ئیستادا نەبوو.
بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە ٢٠٠ هەزار خەڵکی سڤیل ئاوارەبوون و بە سەدان کوژراون و برینداربوون کە زۆرێکیان ژن و منداڵن.