رێککه‌وتنى له‌رزۆک
دواى سێ مانگ له‌پێکهێنانى حکومه‌ت، یه‌کێتى و گۆڕان نیگه‌رانن، پارتیش ده‌ڵێت ره‌نگه په‌یوه‌ندى به‌ترسه‌وه هه‌بێت له‌چاکسازیی
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى سێ مانگ له‌پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان بۆ پێکهێنانى کابینه‌که کێشه‌ى تێکه‌وتووه‌و یه‌کێتى و گۆڕان پارتى بهجێبهجێنهکردنى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، پارتیش ره‌تیده‌کاته‌وه به‌فه‌رمى ناڕه‌زایی پێگه‌یشتبێت و ده‌ڵێت ره‌نگه په‌یوه‌ندى به‌ترسه‌وه هه‌بێت له‌چاکسازیی.
رۆژى 10ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ و دواى دانوستانى درێژى لایه‌نه‌کان و رێککه‌وتنى پارتى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌یه‌کێتى و گۆڕان، په‌رله‌مانى کوردستان متمانه‌ى به‌کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێمدا به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى.
رێککه‌وتنه‌کانى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و گۆڕان تایبه‌ت بوون به‌پرسی پشکى ئه‌و لایه‌نانه له‌حکومه‌ت و پرسی چاکسازیی، به‌ڵام وه‌ک به‌رپرسانى ئه‌و دوو لایه‌نه باسى ده‌که‌ن تائێستا رێککه‌وتنه‌کان به‌ته‌واوى جێبه‌جێنه‌کراوه.
سه‌ربارى ئه‌و ناڕه‌زاییانه، دیاریکردنى چه‌ند یاریده‌ده‌رێک له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى-یه‌وه، قه‌باره‌ى ناڕه‌زایی ئه‌و لایه‌نانه به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى زیاتر کردووه، به‌و پێیه‌ى دوو یاریده‌ده‌ریان پێشتر له‌ناو گۆڕاندا بوون و دواتر وازیان لێهێنا.
ئه‌و دوو یاریده‌ده‌ره پێکهاتوون له رێباز حه‌ملان که وه‌ک یاریده‌ده‌رى مه‌سرور بارزانى بۆ کاروبارى وه‌به‌رهێنان و راژه‌ى گشتى دیاریکراوه، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حاجى که‌کراوه‌ته یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى ته‌ندروستى.
چالاک موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتى راگه‌یاند، جگه له‌دیاریکردنى وه‌زیره‌کانیان، تا ئێستا شتێکى ئه‌وتۆ لهڕێککهوتنهکهیان جێبه‌جێنه‌کراوه و به‌فه‌رمى ناڕه‌زاییه‌کانیان له‌و باره‌یه‌وه گه‌یاندووه‌ته پارتى.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌زمونى رێککه‌وتنێکى دیکه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى پێشووى حکومه‌تى هه‌رێم که دواى دوو ساڵ شکستى هێناو په‌یوه‌ندییه‌کانیان گه‌ڕایه‌وه خاڵى سفر، به‌ڵام دیار نییه رێککهوتنهکهى ئه‌مجاره‌یان چاره‌نوسى چى ده‌بێت.
چالاک موهه‌ندیس وتى «هیوادارین پارتى و یه‌کێتى هاوشێوه‌ى رێککه‌وتنه‌کان سیاسه‌ت بکه‌ن و پابه‌ندبن پێیانه‌وه، نه‌ک سیاسه‌تى موماته‌ڵه‌و ته‌کتیکى به‌کاربهێنن، مه‌عقول نییه که‌سێک کراوه‌ته یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌به‌رده‌ممان قوتکراوه‌ته‌وه که‌پێشتر له‌سیاسه‌ت و پره‌نسیپه‌کانى گۆڕان لایداوه«.
به‌پێی رێککهوتنهکهى نێوان پارتى و گۆڕان، پۆستى یاریده‌ده‌ره‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى ده‌درێته گۆڕان، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ى چاکسازى له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندده‌کرێت، که به‌وته‌ى به‌رپرسه‌که‌ى گۆڕان تائێستا هیچ کام له‌وانه جێبه‌جێنه‌کراوه.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌کاتى به‌شداریکردنى له‌حکومه‌ت مۆڵه‌تى شه‌ش مانگى دانا بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى چاکسازى و وه‌رگرتنى هه‌ڵوێست له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه نه‌کرا شه‌ش مانگى دیکه چاوه‌ڕوان ده‌کات و دواتر هه‌ڵوێستى کۆتایی راده‌گه‌یه‌نێت.
چالاک موهه‌ندیس باسى له‌وه‌کرد، ناڕه‌زایی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازییه نه‌ک وه‌رگرتنى پله‌و پۆست، ده‌یانه‌وێت رێککه‌وتنه‌کان وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى دۆخه‌که به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا‌و کاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونى ئه‌م کابینه‌یه، چالاک موهه‌ندیس وتى «ئه‌م خه‌مه‌مان بۆ ئه‌و کاته‌یه، که‌شتى دیکه روونه‌دات».
هاوشێوه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانیش به‌فه‌رمى چه‌ند جارێک ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى رێککه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتى جێبه‌جێنه‌کراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌کانى گه‌یاندووه‌ته پارتى.
حامیدى حاجى غالى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایگه‌یاند «داواکارى ئێمه ئه‌وه‌یه ته‌واوى رێککه‌وتنه‌کان جێبه‌جێبکرێن و ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌شبکرێت».
نیگه‌رانییه‌کانى یه‌کێتى په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند پرسێکه‌وه هه‌یه، که‌دیارترینیان پرسی ده‌سه‌ڵاته‌کانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و پێنه‌دانى ده‌سه‌ڵاته پێی له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه.
وتیشى «پێمانوایه ئومێد هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر، پارتى کهبراوهى یه‌که‌مه به‌رپرسیارێتى یه‌که‌مى ده‌که‌وێته سه‌رشان بۆ جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌کانى تایبه‌ت به‌پێکهێنانى حکومه‌ت».
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌کردنى رێککه‌وتنه‌کان و هه‌ڵوێستى یه‌کێتى له‌و باره‌یه‌وه، حامیدى حاجى غالى رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌و راده‌یه له‌سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى داده‌نیشن و تاوتوێی ئه‌وه ده‌که‌ن که‌چ هه‌ڵوێستێک له‌و باره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نن.
نیگه‌رانییه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان لهجێبهجێنهکردنى رێککه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتى له‌کاتێکدایه، حکومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان، سه‌رقاڵى داڕشتنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى چاکسازییه له‌خانه‌نشینى موچه‌و ده‌رماڵه، که به‌وته‌ى به‌رپرسێکى پارتى ره‌نگه به‌شێک لهنیگهرانییهکان ترس بێت له‌و پڕۆژه‌یه، چونکه هه‌ندێک پێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به هاوڵاتى راگه‌یاند «ره‌نگه هه‌ندێک لایه‌ن ترسیان له‌پڕۆسه‌ى چاکسازى هه‌بێت، به‌و پێیه‌ى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه له‌ژێر ئه‌و پاساوه‌وه باسى شتى تر ده‌که‌ن، ئه‌گینا به‌فه‌رمى هیچ ناڕه‌زاییه‌ک بهپارتى نه‌گه‌یشتووه«.
وتیشى «ره‌نگه شت وترابێت له‌لاى یه‌کێتى-یه‌وه، به‌ڵام له‌لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه شتێکى ئه‌وتۆ نه‌وتراوه له‌و باره‌یه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌زیره‌کانى گۆڕان زۆر هاوکارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێبه‌جێکردنى کارنامه‌ى حکومه‌تن».
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌شێک له‌ناڕه‌زایی یه‌کێتى و گۆڕان له‌سه‌ر پرسی دیاریکردنى چه‌ند یاریده‌ده‌رێکه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن باسى له‌وه‌کرد، سه‌رۆک وه‌زیران مافى خۆیه‌تى راوێژکار و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆى دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ى کاروباره‌کانى راپه‌ڕێنێت، ئه‌و پرسه هیچ کێشه‌یه‌کى یاسایی نییه.