چاره‌نوسى مووچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌ران نادیاره
5 ساڵ لەمەوپێش
ماردین نوره‌دین
له‌کاتێکدا ئه‌مساڵ به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات، حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رقاڵى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانه‌و چاره‌نوسى موچه‌ى سێ مانگ به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌و دیار نییه حکومه‌ت پاشه‌که‌وتى ده‌کات یان چاره‌سه‌رى دیکه‌ى بۆ ده‌دۆزێته‌وه.
به‌پێی رێکه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، موچه‌ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران گره‌نتى کراوه، به‌ڵام به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم به‌پاره‌که‌ى به‌غدا موچه‌ى مانگى 10ى ساڵى رابردووى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ردا دابه‌شکرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه دابه‌شکردنى موچه سێ مانگ دواکه‌وتووه.
کوردە عەبدولڕەحمانی ٤٥ ساڵ پیشه‌ى مامۆستا بە هاوڵاتى راگەیاند «ئێمە هەڵوێستی زۆرمان نواند، بەڵام ئێمە لەوکاتە سەختانەدا هیچمان بۆ نەکرا، ئەوه‌شی بۆمان کرا تەنها پاشەکەوت لاچوو».
کورده نیگه‌رانه له‌وه‌ى موچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت هه‌ڵوێستى ئه‌و لەگەڵ کۆی هەڵوێستی مامۆستایاندایە «ئێمە سەختیەکی زۆرمان بینی و بەسەختیەکی زۆردا تێپەڕبووین».
کۆى گشتى ئه‌و سێ موچهیهى حکومه‌ت قه‌رزارى فه‌رمانبه‌رانه، به‌زیاتر له دوو ترلیۆن‌و 600 ملیار دینار دهخەمڵێنرێت و دیار نییه که‌ى حکومه‌ت ده‌یداته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران.
زیاد جەبار ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان بە هاوڵاتى وت «ئەمساڵ کاتێک موچە لەبەغداوە هات مانگی یەک کرا بەموچەی مانگی 10، دوو کرا بە یانزە، بۆیە ئەو موچەیە دواکەوت، کەواتە پارساڵ سێ موچە پاشەکەوت نەکراوە، لەئێستاشدا کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەچین، موچەى سێ مانگ دواکەوتووه، من پێموانیە کە حکومەت عیلاجێکی جددی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو سێ مانگ موچەیە بدات».
وتیشى «ئەگەر بچینە مانگی یەک حکومەت موچەی مانگی یەک بدات دەبێت عیلاجی ئەم سێ مانگەی تر بکات، یان ئەوەتا بیکات بە پاشەکەوت یان بیداتەوە بەفەرمانبەران کە من دڵنیام سێ مانگ موچەکە نادات بەفەرمانبەران بەوە رێکدەخرێتەوە کەمانگی یەک موچەی مانگی دە بدرێت».
له‌سه‌ر پرسی دواکه‌وتنى موچه‌و دیارنه‌بوونى چاره‌نووسى موچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌ران، لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان داواى بانگهێشتکردنى وه‌زیرى دارایی کرد بۆ لیژنه‌که، به‌ڵام تائێستا وه‌زیر نه‌چووه‌ته په‌رله‌مان.
زیاد جەبار وتى «ئێمە بە نوسراو داوامان لەحکومەت و ئەنجومەنی وەزیران کرد وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان، بەڵام ئەوان بەنووسراو وەڵامیانداینەوە کە فرسەتێکی دیکەی بدەینێ، تاکو بەرچاوڕونیان دەبێت لەگەڵ حکومەتی عێراقی کە ئایا دەگەینە چ رێکەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق، ئینجا وەزیری دارایی بێت».
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان له‌ئێستادا به‌نیازه بۆ جارى دووه‌م داواى بانگهێشتکردنى وه‌زیرى دارایی بکات، که به‌وته‌ى زیاد جه‌بار ئامانج لهبانگهێشتکردنى بۆ تاوتوێکردنى پلانی حکومەته بۆ دانەوەی پاشەکەوتی موچە، زیادبوونى داهات لەهەرێمی کوردستان.
به‌دێژایی چوار ساڵى قه‌یرانى دارایی، حکومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى هه‌شت مانگى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره، له‌گه‌ڵ پاشه‌که‌وتى موچه‌ى 24 مانگ.
شیرین ئەمین ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «تا ئێستا داتای پێویست لەبەردەم وەزارەتی دارایی نییە کە بۆ ساڵی داهاتوو چ مامەڵەیەک بە داهاتی هەرێمی کوردستان و بودجەوە دەکات».
باسى له‌وه‌شکرد، هێشتا هیچ بەرچاوڕونیەک بەپێی پێویست نییە لەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان و لەبودجەی عێراقدا، بەپێی یاسا عێراق دەتوانێت تاوەکو 31/12/2019 پابەند بێت بەناردنی بودجەوە، لە دوای ئەم قەرارە هیچ بەرچاوڕونیەک نیە، ئەگەرێک هەبوە کە پێدەچێت نزیکبونەوە هەبێت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی بگەنە قەرارێک.
شیرین ئەمین وتى «قەرار بوو وەزیری دارایی لەو سەروبەندە بێتە پەرلەمان، بەڵام بەحوکمی ئەوەی جارێ وەزیرەکە نوێیە، دەرەنجامەکان روون نین، رەنگە چاوەڕێی ئەو قەرارە بکرێت کەئایا هەرێم لەگەڵ ناوەنددا دەگەنە چی قەرارێک؟ بۆ ئەوەی بەرچاوڕونیەک و داتایەکی پێویست لەبەردەم وەزارەتی داراییدا هەبێت».
حکومه‌تى هه‌رێم تا ئێستاش هیواى هه‌یه به‌غدا قه‌رزى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببژێرێت، بۆیه خۆى هیچ پلانێکى بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى موچه‌خۆران دانه‌ناوه.
مانگى رابردوو جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، به‌غدا 80 ملیار دۆلار قه‌رزارى هه‌رێمه، که به‌شێکى تایبه‌ته به‌قه‌رزى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
پێشتر چه‌ند جارێک حکومه‌تى هه‌رێم داواى له‌به‌غدا کرد موچه‌ى سێ مانگى کۆتایی ساڵى رابردوو بنێرێت، به‌ڵام به‌غدا داواکه‌ى جێبه‌جێنه‌کرد، بۆیه موچه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێم که‌ڵه‌که‌بوون.
له‌گه‌ڵ دیارنه‌بوونى چاره‌نوسى ئه‌و سێ موچه‌یه، ترس له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵى داهاتوو دروستبووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌نه رێکه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه که دانوستانه‌کانیان تائێستا به‌رده‌وامن.
رێبوار عەبدولڕەحیم ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «لهکۆبوونەوەی هاوبەشى پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هه‌رێم، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە بەپێی داتا‌کان هیچ مەترسیەک نیە لەسەر راگرتنی موچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە».
وتیشی «ئەوەی ئێمە گوێبیستی بووین و دڵنیابوینەوە لێی، ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەک موچەی هیچ فەرمانبەرێک بۆ هیچ مانگێک نافەوتێت، تاکۆتایی ساڵ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دێت و حکومەتی هەرێمیش دابەشی دەکات».