شانۆى رۆمانى شەش ملیارو 12ملیۆن دینارى تێچووه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

شانۆى رۆمانى لە سلێمانی بۆتە شوێنێک بۆ راکێشانی گەشتیاران و چالاکییە هونەرییەکان، بهڕێوبهرى شانۆکە دەلێت تائسێا زیاتر له 15 کۆنسێرت و کارى هونهرى تێداکراوه، کەهونەرمەندانی کورد و بیانی ئەنجامیانداون.

هۆڵى شانۆى رۆمانى ماوهى چەند ساڵێکە لهناو پارکى ههوارى شارى سلێمانیدا دروستکراوه، ئاماج له دروستکردنى خزمهتکردنى زیاترى هونهرو هونهرمهندانه.

سهردار ‌خدر، بهڕێوبهرى شانۆى رۆمانى لهچاوپێکهوتنهکهى لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژهى بۆ ئهوهکرد، لهداهاتوودا دهتوانرێت بکرێته شوێنێکى گرنگی گهشتیارى و پرۆژهیهکى ئابورى بۆ سلێمانى.

هاوڵاتى: شانۆى رۆمانى کهى دروستکراوهو رووبهرهکهى چهنده؟ جێگهى چهند کهس دهبێتهوه؟

سهردار‌خدر: شانۆى رۆمانى یهکێکه لهو پرۆژانهى لهدواى نازناوى پایتهختى رۆشنبیرى، بهشارى سلێمانى لهناو پارکى ههوارى شار دروستکراوه، بهڕووبهرى پێنج دۆنم دروستکراوه، 5 ههزار و 500 کهس جێگهى دهبێتهوهو دهتوانێت دانیشێت.

هاوڵاتى: کێ دهتوانێت لهم شوێنهدا کاره هونهریهکان بکات؟مهرجهکانى چین؟

سهردار ‌خدر: ههموو هونهرمهندو کهسه هونهریهکان و تیپه ههڵپهرکێکان، ههر بۆنهیهکى هونهرى بێت، دهتوانرێت لێرهدا بکرێت، بهڵام مهرجى ئهوهیه ژمارهى کهسهکانیان دیاریکراو بێت، بەپێی گهورهیى ئهم شوێنه خهڵک بێت، چونکه کهکهم بێت پێوهى دیار نیهو ماندووبونى زۆرى دهوێت، لانى کهم پێویسته سێ ههزار بۆ دوو ههزار کهس ئامادهبن.

هاوڵاتى: بۆته جێگهى سهرنجى خهڵکانى خۆمان و بیانیهکانیش بهتایبهتى؟

سهردار ‌خدر: بۆته جێگهى سهرنجى ههموو خهڵکانێک، ههموو کهسه رۆشنبیرهکان و کهسه ناودارهکان لهدهرهوهو ناوهوهى کوردستان و زۆربهى ئهو کهسانهى کههاتون لهدهرهوه کوردهکانى خۆمان که گهڕاونهتهوه  یان بیانهکان، هاتون بۆ سهیرى و زۆربهى هونهرمهنده ناوداره عهرهبهکان و مۆزیکژهنه ناوداره عهرهبهکان دێنهلام و پێشتر بۆ ئهوهى که ویستیان کۆنسێرت یان فیستیڤاڵى تێدا بکهن، لهبهغداوه یان شارهکانى ترى باشورهوه هاتون و سهردانیان کردوم، بۆ ئهوهى کهویستیان کۆنسێرت بکهن پهیوهندیم پێوه بکهن.

هاوڵاتى: تائێستا چهند کۆنسێرت و کارى هونهرى تێدا کراوه؟

سهردار ‌خدر: تائێستا چهندین کۆنسێرتى تێداکراوه، زیاتر له 15 کۆنسێرت و کارى هونهرى تێداکراوه، ههم کوردو ههم گۆرانیبێژى عهرهبیش هاتون و تیپى مۆسیقاکان و موعین ئهسفههانى و هانى کۆنسێرتى تێدا کراوهو تیپى مۆسیقاى ‌سليَمانى کۆنسێرتى تێدا کردوهو جگه لهکۆنسێرت و چهندین رێکخراو، کارى هونهرى تێدا دهکهن و قوتابخانهکان و پهیمانگاکان کارى خۆیانى تێدادهکهن، ههندێک کارى شانۆیش کهشوێنێکى زۆرى پێویسته بۆ نمایشکردنى لێرهدا کراوه.

هاوڵاتى: نرخى شانۆى رۆمانى چۆنه؟ ئایا بۆ ههموو کهس به پارهیه؟

سهردار ‌خدر: بهکرێیه، کرێکهى  پێنج ملیۆن دیناره، کرێى خزمهتگوزاریش 500 ههزار دیناره، بهڵام تائێستا زۆر هاوکارى رێکخراوهکان  و تیپ و گروپهکان کراوهو پارهیان لێوهرنهگیراوه.

هاوڵاتى: پارهى شانۆى رۆمانى لهچیدا خهرج دهکرێتهوه؟

سهردار ‌خدر:  تائێستاش پارهکه کهوهربگیرێت دهگێردرێتهوه بۆ دارایى حکومهت، که ئهمه کێشهیهو هیوادارم لهمهودوا  بهشێکى بۆ شانۆکه تهرخانکرێتهوه و پهرهى پێبدرێت، بۆ خزمهتگوزاریهکان و پێداویستیهکانى خۆى سهرف بکرێتهوه.

هاوڵاتى: شانۆى رۆمانى چ پهیوهندیهکى بهکوردهوه ههیه؟ نهدهکرا شوێنێک بواره؟؟؟؟ لهمێژووى کوردا ههبوایه؟

سهردار ‌خدر: مهرج نیه شوێنهکه تایبهت بێت بهو وڵاته، ئهم شوێنه یهکێکه لهشوێنه کۆنهکان کهکارى هونهرى و شانۆى و زۆرانبازى و ئۆپهرێتى تێدا کراوه، کهمێژوویهکى دێرینى ههیه، واته وهک شوێنه سهرهتاکانى کارى هونهرى ئهمه ههڵبژێردراوه، نهک تایبهت بێت بهکلتورى کوردهوارى، لهیۆنان و رۆمانیا ئهم شوێنه ههبوه بهیهکێک لهشوێنه سهرهتاکانى کارى هونهرى دادهنرێت، بۆیه پێویسته لهههموو وڵاتێکدا ههبێت.

هاوڵاتى: تێچووى شانۆى رۆمانى چهند بووه؟

سهردار ‌خدر: شانۆى رۆمانى کهدروستکرا ماوهى پێنج ساڵى خایاندو به نزیکهى 6ملیار و 12ملیۆن دینارى تێچووه کهدروستکراوه.

هاوڵاتى: ئهم شوێنه بهچ ئامانجێک دروستکراوه؟ پێتوایه سودى دهبێت بۆ سلێمانى؟

سهردار‌خدر: به ئامانجى خزمهتکردنى هونهرو هونهردۆستان و بهرهوپێشبردنى وڵاتهکهمان دروستکراوهو لهدواڕۆژدا سودى زۆر دهبێت، رۆژێک دێت دهتوانێت سودى زۆرى ئابورى و گهشتیارى ههبێت بهپاره خهڵک بێته ژورهوهو سودى زۆرى دهبێت بۆ راکێشانى گهشتیارى، بهمهبهستى ئهوهش کراوه، چونکه شوێنهکهى گهشتیارییه لهناو پارکێکى گهشتیاریدایه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار