سوپای پاسداران، عەرەبەکانی دەیرەزوور پڕچەک دەکات
گروپێکى سه‌ر به سوپاى پاسداران له سوریا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپای پاسداران هه‌ڵمه‌تێکی چڕی دامه‌زراندنی میلیشیایه‌کی نوێی ئه‌نجامداوه له‌چه‌ند به‌شێکی دێره‌زووری سوریا، به‌تایبه‌تی له‌نێو ناوچه گوندنشینه خێڵه‌کییه‌کانی ناوچه‌که‌دا، ئەوەش لەکاتێکدایە کەباکوری پاریزگاکە رووبەڕووی هێرشی داگیرکاری تورکیا‌و چەکدارە توندڕەوە ئیسلامیەکانی سەر بە ئەردۆغان بۆتەوە.
جه‌میل عابد چالاکوانێکی مەدەنیە لەدێرهزوور دەڵێت «سوپای پاسداران ده‌ستیکردووه به‌دروستکردنی میلیشیایه‌کی نوێ له‌دێره‌زوور له‌ژێر ناوی جه‌یش ئەلقورا واتە (سوپای گونده‌کان).
عابد وتی بۆ پڕکردنه‌وه‌ی یه‌که‌کانی، پیاوی خێڵه‌کانی له‌ناوچه گوندنشینه‌کان و گه‌نجانی شاره‌کانی دێره‌زوور، ئه‌لبو که‌مال و مه‌یادینی کردۆته ئامانج.
وتیشی‌ی «زۆربه‌ی یه‌که خێڵه‌کییه‌کان که له‌ناوچه‌که ده‌رکه‌وتوون ده‌خرێنه ژێر ناوێکی نوێوه بۆ دروستکردنی میلیشیایه‌کی گه‌وره‌تر که به‌ته‌واوی سه‌ر به‌سوپای پاسداران ده‌بێت».
عابد هەروەها وتی «هێزێکی له‌مجۆره له‌توانایدا ده‌بێت کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بکات و ئاماده‌یی و کاریگه‌ریی هێزه‌کانی رژێمی سوریا‌و روسیا سنووردار بکات».
زیاتر وتی «سوپای پاسداران بنکه‌یه‌کی ناوه‌ندی بۆ جه‌یش قورا کردۆته‌وه له‌ناحیه‌ی به‌ند سه‌عیدی شاری دێره‌زوور، که‌زۆربه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سوپای پاسدارانی لێیه که له‌ناوچه‌که چالاکن.»
میلیشیا نوێیکه زۆر به‌چڕی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت له‌په‌رستگا ناوخۆییه‌کانه‌وه، له‌کاتێکدا دانیشتوانی شاره‌که تێبینییان کردووه که‌ئه‌مه «رێکخراوترین هه‌ڵمه‌تی دامه‌زراندنی سوپای پاسدارانه تائێستا».
عابد وتی «پێده‌چێت سوپای پاسداران ته‌رکیز بخاته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر هێزه‌کانی روسیای لێبوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی لایه‌نگریی دانیشتوانه نێوخۆییه‌کان بۆ دروستکردنی چه‌ند هێزێک که‌دڵسۆزی ئه‌وان بن».
وتیشی «سوپای پاسداران سوود له‌پێویستیی پاراستن و ئه‌منیه‌تی دانیشتوانه‌که ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ پێویستییه داراییه‌کانیان».
ئاماژەی بەوەشکرد کەنفوزی رژێمی سوریا به‌هێواشی که‌مده‌بێته‌وه به‌قازانجی ئاماده‌یی ئێران و سنووردارکردنی ئاماده‌یی هێزه‌کانی رژێم بۆ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌کی که‌م «که هیچ کاریگه‌رییه‌کی راسته‌قینه‌یان نییه».
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ئه‌ندامانی میلیشیاکه ده‌ستیانکردووه به رۆیشتن بۆ جه‌یش قورا که‌تازه پێکهێنراوه.
لەچەند مانگی رابردووش‌دا سوپای پاسدارانی ئێران رێڕەوی قاچاخچێتی لەپارێزگای دێرەزوور بۆ گواستنه‌وه‌ی چەک و چەکداران دروستکرد کەهاوسنورە لەگەڵ پاریزگای نەینەواو ئەنباری عێراق.
بەشیر بەسام پارێزەری سوری وتی «سوپای پاسداران هێزی زۆری ناردۆتە ناوچە دێهاتییەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین بەئامانجی دەستگرتنی بەردەوام بەسەر رێگاکانی گەیاندنی سەرچاوە سەربازی و لۆجیستیەکانداو دۆزینەوەی رێگەی نایاسایی بۆ بەستنەوەی میلیشیاکانی هەواداری لەهەردوو وڵات.
وتیشی « ئەو شوێنانەی شەڕ تێیاندا وەستاوە، سوپای پاسداران بوونی خۆی زیادکردووە لەبری رادەستکردنی دەسەڵات لەو ناوچانە بۆ رژێمی سوریا کەئێستا بوونی نەماوە لەهەرێمی «ئەلبوکەمال».
هەروەها وتی «ئەلبوکەمال تاکە ناوچەیە کەتێیدا سوپای پاسداران خواسته‌کانی بەرفراوانبوونی خۆی جێبەجێدەکات بۆ «گرێدانی ناوچە بازرگانییەکانی ئێران بەدەریای سپی ناوەڕاستەوە» لەڕێی عێراق و سوریاوه».