هه‌رێم ئاماده‌کارى ده‌کات بۆ پێشوازى لە 50 هه‌زار ئاواره‌ی رۆژئاوا
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
تەنها لەماوه‌ى دوو رۆژی رابردوودا، 458 په‌نابه‌ر ى رۆژئاوا هاتونه‌تە هه‌رێمه‌وه‌و له‌که‌مپى دۆمیز له‌دهۆک جێگیر کراون، بەهۆی هەڵاتنیان لەئاگربارانی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوا لەمیانەی هێرشێکی داگیرکاری‌دا کەهەفتەیەکە دەستیپێکردوە.
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى قەیرانهکان، له‌لێدوانێکدا بههاوڵاتىوت «پلانمان هه‌یه له‌هه‌موو پارێزگاکان ئاماده‌کارى بکه‌ین بۆ هاتنى ئاواره‌کان و که‌مپ بکه‌ینه‌وه«.
لهنۆى تشرینى یه‌که‌مى 2019، تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى راگه‌یاند بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، له یه‌که‌م ڕۆژى هێرشه‌کانى تورکیاوه، هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارى کردووه بۆ هاتنى په‌نابه‌رانى رۆژئاواى کوردستان بۆ هه‌موو پارێزگاکان.
شه‌وى دووشه‌ممه، 14ى تشرینى یه‌که‌مى 2019، 180 په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته هه‌رێمه‌وه‌و به‌یانى رۆژى سێشه‌ممه، 278 په‌نابه‌رى تر هاتوونه‌تە هه‌رێمى کوردستانه‌وه.
به‌پێى رێککه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌نابه‌ران، پاراستنى په‌نابه‌ران، به‌رپرسیارێتى وڵاتى میوان و وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تیه.
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د وتى «ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ناوخۆ‌و نوێنه‌رى وڵاتانى ده‌ره‌وه، ئێمه پلانى خۆمان خسته‌ڕوو و هه‌وڵده‌ده‌ین هاوکارى بکرێن و بتوانین پێشوازى له 50 هه‌زار ئاواره‌ى رۆژئاوا بکه‌ین».
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د وتیشی «تواناکانمان سنوردارن و داواکارین لەوڵاتان هاوکارمان بن و بتوانین ده‌رگامان کراوه بێت به‌ڕووى ئاواره‌کاندا».
له‌ئێستادا لەهه‌رێمى کوردستان 38 که‌مپ هه‌یه‌و تایبه‌ته به‌ئاواره‌کان و 229 هه‌زار په‌نابه‌رى سورى تێدا نیشته‌جێیه. جگە لەوەی نزیکه‌ى 792 هه‌زار ئاواره‌ى ناخۆى ناوچەکانی تری عێراقی لێیە.