دانوستانه‌کانى ههرێمو به‌غدا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه
هه‌رێم داهاتى خه‌مڵێنراوى نهوتو گومرگه‌کانى راده‌ست کرد، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدێکى هه‌رێم بچێته به‌غدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چاوهڕواندهکرێت هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدێکى هه‌رێم بچێته به‌غداو دانوستانه‌کانى نێوانیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى خۆى بۆ ساڵى داهاتوو راده‌ستى به‌غدا کرد، تا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و خه‌مڵاندنه پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو دیاری بکرێت.
راده‌ستکردنى بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى ساڵى داهاتوو له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌به‌غدا، له‌کاتێکدایه حکومه‌تى عێراق سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆکارێکه‌وه له‌ناویاندا پشکى کورد هێشتا پڕۆژه‌که به‌ته‌واوى ئاماده نه‌کراوه.
له‌دواى ساڵى 2014 و بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره هه‌رێم بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى خۆى راده‌ستى به‌غدا ده‌کات، کهچاوهڕواندهکرێت دانوستانه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا بباته پێشه‌وه.
فارس عیسا نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا به هاوڵاتى وت «دوێنێ سێشه‌ممه به نوسراوى فه‌رمى بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى هه‌رێممان بۆ ساڵى داهاتوو راده‌ستى حکومه‌تى عێراق کرد، کهتهواوى ورده‌کارییه‌کانى داهات و خه‌رجییه‌کانى تێدایه به‌داهاتى خاڵه سنورییه‌کان و گومرگ و نه‌وتیشه‌وه«.
داهاتى خاڵه سنورییه‌کان و گومرگ و نه‌وتى هه‌رێم به‌رده‌وام خاڵێکى جێگه‌ى ناکۆکى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه، به‌غدا به‌رده‌وام گومانى ده‌خسته‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ى هه‌رێم، به‌رپرسانى هه‌رێمیش ئاماده‌نه‌بوون زانیارى له‌و باره‌یه‌وه بده‌نه به‌غدا.
فارس عیسا وتى «راده‌ستکردنى ئه‌و بودجه خه‌مڵێنراوه، بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ئاماده بکات و بۆى ده‌ربکه‌وێت که هه‌رێم پێویستى به‌چه‌ند بودجه هه‌یه بۆ ساڵى داهاتوو».
هێشتا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق رێکنه‌که‌وتوون، هه‌رێم داواى پشکى له‌سه‌دا 17ى بودجه ده‌کات، به‌ڵام به‌غدا هێشتا هیچ هه‌ڵوێستێکى له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه.
ساڵى رابردوو پشکى کورد له‌بودجه‌ى عێراق به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 12.6 دیاری‌کرا، که‌کۆى بودجه‌ى هه‌رێم ده‌یکرده زیاتر له 10 ترلیۆن دینار، به‌ڵام هه‌رێم پابهندکرابوو به‌وه‌ى رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبکات.
به‌هۆى راده‌ستنه‌کردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌وه، به‌غدا له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نها ئه‌و پاره‌یه‌ى نارد که بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دیاریکرابوو، که بڕه‌که‌ى 454 ملیار دینار بوو، جگه له 68 ملیار دیناره‌که‌ى پێشمه‌رگه که تائێستا به‌غدا نه‌یناردووه.
فارس عیسا باسى له‌وه‌کرد، هه‌موو هه‌وڵى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو، له‌پشکى ئه‌مساڵ که‌متر نه‌بێت، به‌ڵام هێشتا به‌غدا ته‌واوى پڕۆژه‌که‌ى ئاماده نه‌کردووه.
«حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێی یاسا‌و به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف مامه‌ڵه‌ی کردووه، راده‌ستکردنى بودجه‌ى خهمڵێنراویش به‌و شێوه شه‌فافه، هه‌موو بیانوه‌کانى به‌غداى بڕیوه له‌و باره‌یه‌وه«.
دواى راده‌ستکردنى بودجه‌ى خه‌مڵێنراوى ساڵى داهاتوو، چاوهڕواندهکرێت به‌م نزیکانه دانوستانه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان ده‌ستپێبکاته‌وه.
به‌وته‌ى نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا، بڕیاربوو هه‌فته‌ى رابردوو وهفدى هه‌رێم بچێته به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ردانى وهفدى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بۆ ئه‌مریکاو خۆپیشاندانه‌کانى به‌غداوه، سه‌ردانه‌که دواکه‌وتووه و پێده‌چێت هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فده‌که بچێته به‌غدا.
هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا چه‌ندین مانگه سه‌رقاڵى دانوستان و گفتوگۆى چڕن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه، به‌ڵام هێشتا دانوستانه‌کانیان بێئه‌نجامن.
داواى سه‌ره‌کى به‌غدا راده‌ستکردنى نه‌وته له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام هه‌رێم هێشتا ئاماده‌یی له‌و باره‌یه‌وه نیشاننه‌داوه.
رۆژى دووشه‌ممه فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایی عێراق له‌میانه‌ى کۆنفرانسێکدا له‌هه‌ولێر جه‌ختیکرده‌وه، که عێراق ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێکبکه‌وێت له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان.
هه‌روه‌ها داواشى له‌هه‌رێم کرد، لیژنه‌ى هه‌میشه‌یی دروستبکات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
به‌پێی یاسا بڕیاربوو دوێنێ سێشه‌ممه حکومه‌تى عێراق بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام هێشتا پڕۆژه‌که نه‌نێردراوه و دیار نییه که‌ى ده‌نێردرێت.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتىرایگهیاند «ئه‌گه‌ر هه‌رێم له راپۆرته‌که‌یدا ته‌واوى داهاته‌کانى ناردبێت و ته‌نها خه‌رجى نه‌ناردبێت، ره‌نگه هه‌نگاوێکى باش بێت بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن، ئه‌گه به‌غدا داواى ئه‌وه‌نه‌کات که پێویسته بودجه‌که یه‌که‌مجار له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت پاشان هه‌رێم ره‌وانه‌ى بکات».
وتیشى «هه‌رێم و به‌غدا نزیک نین له‌یه‌که‌وه، هه‌ردوکیان سه‌قفى داواکارییه‌کانیان به‌رزه«.
له‌باره‌ى پشکى کورد له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق، ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ده‌ڵێت ناتوانێت هیچ پێشبینییه‌ک بکات له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌و پێشنیازێکى له‌و باره‌یه‌وه راده‌ستى وه‌زیرى دارایی عێراق کردووه.