په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بوو له‌شکرکێشیه‌که‌ى تورکیاى بۆ سه‌ر رۆژئاوا وه‌ک هێزێکى داگیرکه‌ر بناساندایه‌

جاویدان که‌مال نوێنه‌رى رۆژئاواى کوردستان له‌هه‌رێمى کوردستان بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

نوێنهرێکى رۆژئاواى کوردستان لهههرێم ئاماژه بهوه دهدات رهخنه لهپهرمانى کوردستان دهگرێت بهوهى که ناوى تورکیاى وهک داگیرکهر نههێناوه کههێرشى کردووهتهسهر خاکى رۆژئاوا.

جاویدان کهمال، نوێنهرى رۆژئاواى کوردستان لهههرێمى کوردستان لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى جهختلهوه دهکاتهوه کهتورکیا بهشێک لهخاکى باشوورى کوردستان (ههرێمى کوردستان)ی داگیرکردووهو چهندین بنکهى سهربازى و ههواڵگرى تێدا داناوهو پێیوایه نابێت لایهنه سیاسییهکانى ههرێم ئهوه قبوڵ بکهن.

هاوکات، ئهوهش دهخاتهروو کهوهک هێزهکانى سوریاى دیموکرات ئامادهن لهگهڵ (ئهنهکهسه) ئهنجومهنى نیشتمانى کورد لهسوریا گفتوگۆ بکهن که(هێزى رۆژ) یان ههیهو دهڵێت:» ئێمه ئامادهین لهگهڵ دوژمن گفتوگۆ بکهین لهپێناو پاراستنى خهڵک که نهبێته قوربانى بۆ ناتوانین لهگهڵ کوردى خۆمان گفتوگۆ بکهین»، بهڵام پێشمهرجێکیان داناوه که دهبێت لههاوپهیمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێنه دهرهوه کهبهوتهى جاویدان کهمال بهفهرمانى تورکیا کار دهکهن.

تورکیا دهیهوێت میساقى میللى ئاسمانى زیندو بکاتهوهو میساقى دهوڵهتى عوسمانى زیندو بکاتهوه لهم میساقى میللیش رۆژئاواى کوردستان و باشورى کوردستان بهشێکن لهئهو خاکهى کهتورکیا بهمافى خۆى دهزانێت، ئهوانیش پیلانیان ههیه بۆ بهجێهێنانى ئهم میساقه

هاوڵاتى: بۆچى تورکیا لهشکرکێشى بۆ سهر خاکى رۆژئاوا ئهنجامداوه؟ ئایا هێزهکانى سوریاى دیموکرات شهڕى مان و نهمان دهکهن؟

جاویدان کهمال: له رووى سیاسى سهیرى دهوڵهتى تورکیا بکهین ههوڵدانى دهوڵهتى تورکیا بۆ داگیرکردنى رۆژئاواى کوردستان و لهناوبردنى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان هۆکارى خۆى ههیه دهبێت ئێمهش لهوه تێبگهین بۆچى ئهم دوژمنه بهو شێوازه بهههموو هێزهکانى خۆى لهدژى رای نێودهوڵهتى دهردهچێت و سهرى خۆى دهکاته سهر رۆژئاواى کوردستان، بۆچى دهیهوێ ئهم شۆڕشه لهناوببات کهکوردى رۆژئاوا ئهنجامى داوه، ههموو پارچهکانى کوردستان ئهوکاته بهرچاومان روون دهبێت، ئێمه چۆن بهرامبهر ئهم هێرشهى تورکیا بوەستین، ئێمه پێمان وایه شهڕى مان و نهمانه بۆ گهلى کورد تهنها شهڕى رۆژئاواى کوردستان نیه، تورکیا کههێرشدهکاته سهر رۆژئاواى کوردستان، ئهمڕۆ بیریش لهوه دهکاتهوه هێرش بکاتهسهر سلێمانى و ههولێریش، تورکیا دهیهوێت میساقى میللى ئاسمانى زیندو بکاتهوهو میساقى دهوڵهتى عوسمانى زیندو بکاتهوه لهم میساقى میللیش رۆژئاواى کوردستان و باشورى کوردستان بهشێکن لهئهو خاکهى کهتورکیا بهمافى خۆى دهزانێت، ئهوانیش پیلانیان ههیه بۆ بهجێهێنانى ئهم میساقه.

هاوڵاتى: پێتوایه ئهردۆغان دهیهوێت وهکو سوڵتانێکى عوسمانى کۆن مامهڵه بکات و خاک داگیربکات و دهسهڵاتى خۆى زیاتر فراوان بکات؟ بهتایبهت کهچاوى بڕیوهته سهر خاکى کورد؟

جاویدان کهمال: بێگومان وایه ئهردۆغان لهوپهڕى بههێزى خۆیدا بیر لهوهدهکاتهوه وهک سوڵتانێکى عوسمانى خۆیى پیشانبدات و دهوڵهتى عوسمانى زیندوو بکاتهوهو بۆ ئهو میساقه میللیهش دهیهوێت ئهم دهڤهرانه داگیربکات و دووباره بیهێنێته سهر دهوڵهتى عوسمانى، بۆیه هێرش لهسهر ئێرهشه وهک رۆژئاواى کوردستان،  بهشێوازێک لهشێوازهکان بهشێکى زۆر لهخهڵکى باشورى کوردستانى داگیر کردووه له رووى عهسکهریهوه بنکه سهربازیهکانى خۆیى له رووى ههواڵگرى تورکى کهچالاکه لە باشورى کوردستانن، ههروهها له رووى کلتوریهوه که زاڵە له رێگهى دراماو لهڕێگهى گهشتکردن و گۆرانى تورکى لهههموو روویهک دهیهوێت باشورى کوردستان داگیربکات، ئهردۆغان پێیوایه ئهگهر هاتوو لهڕۆژئاوا سهربکهوێت ئهوکاته شێوازى هێرشى خۆی لهسهر باشوریش دهگۆڕێت، دوو هۆکار ههیه ئهم ئیرادهى له رۆژئاڤا بڵاوبۆتهوه ئیرادهیه بۆ ههموو گهلى کورد، ئهگهر ئهم ئیراده بشکێت له رۆژئاڤا لهههموو پارچهکانى کوردستان دهشکێت، ئهوکاته ئهگهر تورکیا پێشڕهویش بکات لهباشورى کوردستانیش، ئهو توانا بههێزهى نابێت، چونکه ئهو پیشتیوانیهى بۆ شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان  ههبوو، ئهو ئیرادهو شهڕهى کهههبوو ئهستهمه دووباره بێتهوه.

ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وه‌ک ده‌وڵه‌تى عوسمانى خاکى کورد داگیر بکات

هاوڵاتى: رو،نکردنهوهیهکتان لهسهر 12 خاڵى پهرلهمانى کوردستان بڵاوکردهوهو رهخنهتان لهپهرلهمان گرت، بۆچى؟

جاویدان کهمال: لهم سهردهمه بێگومان خهڵکى باشور خهڵکێکى شۆڕشگێرو پێشمهرگهن، ههمووشیان ئامادهن گیانفیدا بکهن، بهڵام لهڕووى مۆرال و مهعنهویات لهسهر ئاستى نهفسى جڤات و کۆمهڵگه شکست بێنێت، هۆکارى دووهم ئهوهیه کۆمهڵگاى نێودهوڵهتى ئهوکاته وهک چۆن لهم کاتهدا فشارێک دروستبووه بۆ ئهوهى که بههاناى خهڵکى ئێمه له رۆژئاواى کوردستاندا بێت، دووباره دروست نابێتهوه، بۆیه زۆر گرنگ بوو ئهو روونکردنهوهی کهدهرمانکرد لهسهر بهیاننامهى پهرلهمانى کوردستان ئهوه زۆر بهڕوونى ناوى تورکیا بهێنرایه کهتورکیا دهیهوێت رۆژئاواى کوردستان  داگیربکات و جینۆساید لهسهر گهلى ئێمه پێکبێنێت، ئێستا قۆناغى ههڵوێستهکردنه کهدهڵێین شهڕى مان و نهمان، دهبێت تۆش بهدوژمنى خۆت بڵێیت ئیتر وهک و چۆن تۆ ههموو لایهنهکانى تر دهرگاى گفتوگۆی داخستوه رێگاى چارهسهرى ئاشتیانهت داخستوه، ئێمهش دهگهینه ئهو قۆناغهى  بهههموو دونیا دهڵێین تۆ داگیرکهرى ئهمه ههڵوێستێکه .

هاوڵاتى: پهرلهمانى کوردستان وشهى داگیرکهرى بۆ تورکیا بهکارنههێنا، هۆکارهکەى چی بووه؟

جاویدان کهمال: ههندێک لایهنى سیاسى پهیوهندیهکانى خۆیان لهگهڵ تورکیا دهپارێزن، رهنگه ئهمه روویهکى بێت، رهنگه ئهوان پێیانوابێت ئهگهر بهو شێوازه ناوى نههێنن لهشکرکێشى تورکیا لهسهر خاکى کوردستان بوهستێنن، رێگه نهدهن بهتورکیا هێرش بکات، چونکه ئهردۆغان واى لێهاتوه ههر کهسێک ئێستا بڵێ ئهم هێرشەى دهوڵهتى تورکیا داگیرکردنه حسابى بۆ ناکهن، رهنگه ئهگهر بهدهستى بکهوێت هێرشى بکاتهسهر، بهدڵنیاییهوه ئهم شهڕه لهدژى گهلى کورده لهههموو پارچهکانى کوردستان، ههق وایه ئهوهى ههیه لهناو شهقامى کورددا بهتایبهت لهباشور پشتیوانى له رۆژئاوا بکرێت لهدژى تورکیا بوهستێت .

خهڵکى باکورى کوردستان رۆڵى گهورهیان ههبوو بۆ سهرکهوتنى شۆڕش له رۆژئاواى کوردستان، بهتایبهت لهبهرخودانى کۆبانێدا ههڵوێستى زۆر باشیان ههبوو هاوکارى بهرخودانهکهیان کرد

هاوڵاتى: بێدهنگیهک ههیه لهوهى تورکیا بنکهى سهربازى ههیهو بهردهوام هێز دهنێرێت بۆ چهند ناوچهیهک پێتوایه بێدهنگى قازانجه بۆ باشورى کوردستان ؟

جاویدان کهمال: ئهمه پیلانێکى نێودهوڵهتى بوو بۆ ئهوهى کورد لههیچ پارچهیهک سهرى خۆى بهرز نهکاتهوه داواى مافى خۆى نهکات، دهیکهنه گۆشهیهکى تهسکهوهو زهختى لێدهکهن بمرێت، ئهوه لهقۆناغێکدا بوو تورکیا بهو شێوازه مامهڵه لهگهڵ باشورى کوردستان بکات، کوردى باشوریش به لایهنه سیاسیهکانهوه بهشێوازێک وهک بڵێین سیاسیانه مامهڵه لهگهڵ ئهم مهوزوعه بکات، بهڵام لهم قۆناغهى بۆته مان و نهمانه  جێگهى قبوڵ نهماوه تورکیا بهو شێوازه مامهڵه لهگهڵ باشورى کوردستان بکات، ئێمه لهگهڵ پارچهکانى تریش تهبعهن پهرلهمانى کوردستان بهنوێنهرى خۆشمان دهزانین، چونکه دۆستمان یهک دۆسته ههر پارچهیهکیش سهرکهوتوو بێى سهرکهوتن بۆ پارچهکانى تریشه.

ههڵوێستى گهورهتر لهخهڵکى باکور چاوهرێ دهکرێت لهرانبهر لهشکرکێشییهکانى تورکیادا

هاوڵاتى: پێتوابوو ئهگهر لهشکرکێشى بهردهوام بێت هاوڵاتیانى باکورى کوردستان راپهڕین و خۆپیشاندانى گهورهیان ئهنجامبدایه؟ یان ئهداى کوردى باکور ئهمجاره بهرانبهر رۆژئاوا لاواز بووه؟

جاویدان کهمال: خهڵکى باکورى کوردستان رۆڵى گهورهیان ههبوو بۆ سهرکهوتنى شۆڕش له رۆژئاواى کوردستان، بهتایبهت لهبهرخودانى کۆبانێدا ههڵوێستى زۆر باشیان ههبوو هاوکارى بهرخودانهکهیان کرد، دیاره ئهردۆغان زانیبووى گهلى کورد گشتى ئهو ئاستهى حساب بۆ سنورهکانى سایکس بیکۆ ناکات، سهرکهوتن لهرۆژئاوا سهرکهوتنه لهباکور،  لهچوارچێوهى پلانى داڕێژراو ههموو ئهوکهسانهى که ئۆپۆزسیۆنى سیاسهتى ئهردۆغانیان کرد لهباکور دهرکران لهتورکیا یا دهستگیرکراون و تهسفیه کراون و فشارێکى زۆر گهوره خراوهته سهر گهلى ئێمه لهباکورى کوردستان، رهنگه ئهمه هۆکارێک بێت.

بهڵام ئهمه نابێته واتاى ئهوهى کهکافى بێت ناتوانن ههڵوێستى بههێزتریان ههبێت، ههموو کوردێک له ههر کوێى ئهم جیهانهدا بێت دهبێت خۆى ببێته شۆڕشێکى گهوره لهم کاته مێژوویانهدا، گهلى باکور دهبێت لهفشارى دهوڵهتى تورکیا نهترسن، خۆ گهلى باکور بوو لهزیندانهکانى تورکیا گهورهترین قارهمانێتیان ئهنجامدا، بیرمان نهچێت مهزڵوم دۆغان لهناو زیندان شۆڕشى کرد لهناو زینداندا، ههڵوێستى گهورهتر لهخهڵکى باکور چاوهرێ دهکرێت لهرانبهر لهشکرکێشییهکانى تورکیادا.

ئهگهر شهڕ بهردهوام بێت و گهمارۆکانى تورکیا لهههموولایهک لهسهر رۆژئاوا ههبێت رهنگه لهڕووى عهسکهریى و دبلۆماسییهوه پێویسته بگاته قۆناغێکى تر، پشتیوانى لایهنه سیاسییهکانى باشورى کوردستان بۆ بهرخودانى رۆژئاواى کوردستان زیاتر بێت

هاوڵاتى: ههڵوێستى لایهنه سیاسیهکانى باشور چۆن ههڵدهسهنگێنن کهتهنها ئیدانهى هێرش و لهشکرکێشیهکهیان کرد؟

جاویدان کهمال: وهکو سهرهتا باشه ئهم یهکڕیزییه ههیه لهناو لایهنهکانى باشور لهسهر ئهم دۆخه، بهڵام ئهگهر شهڕ بهردهوام بێت و گهمارۆکانى تورکیا لهههموولایهک لهسهر رۆژئاوا ههبێت رهنگه لهڕووى عهسکهریى و دبلۆماسییهوه پێویسته بگاته قۆناغێکى تر، پشتیوانى لایهنه سیاسییهکانى باشورى کوردستان بۆ بهرخودانى رۆژئاواى کوردستان زیاتر بێت و ههنگاوى پراکتیک بنرێت و سنورى سمێلکا بکرێتهوه بۆ ئهوهى خهڵکى باشورى کوردستان بچنه رۆژئاواى کوردستان و بچێته گرێ سپى و سهرێکانى و بهشدارى بهرخودان بکات ئهگهر پێویست بکات لهلایهنى عهسکهرى هاوکار بێت، دەبێت بهو روحیهتهوه ئیش بکهین.

 

ئهوان (ئهنهکهسه) له رووى سیاسییهوه پهیوهستن بهئیستلافى ئۆپۆزسیۆنى سوریاو راستهوخۆ بهفهرمانى تورکیا دهجوڵێن، دهبێت ئهوان یهکهم ههنگاو بنێن خۆیان لههاوپهیمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێنه دهرهوهو بێنه ریزى گهلهوهو لهگهڵ گهل بهرخودان بکهن، ئێمه پێویستمان بهههر گهنجێکى کورده بهههر کهسێکى سیاسییه، بۆ پاراستى ئهم شۆڕشه

 

 

هاوڵاتى: ئهنهکهسه لهژمارهى پێشووى هاوڵاتى وتی ئامادهنین شهڕى تورکیا بکهین و ههسهدهى تۆمهتبار کرد بهوهى کورد لهنسێبین و ماردین دهکوژران لهشهڕدا؟

جاویدان کهمال: ئێمهش لهگهڵ زمانى ئاشتین خۆ بهدرێژایى شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان هێرشمان نهکردووهته سهر تورکیا، ههمیشه تورکیا هێرشى کردووهتهسهر خاکى ئێمهو گهلى ئێمهى شههید کردووه، مهبهستمان شهڕ لهگهڵ تورکیا نییهو ئهمه راست نییه، ئێمه دهمانهوێت بهئاشتى بژین، لهگهڵ دراوسێکانماندا، ئهوان (ئهنهکهسه) له رووى سیاسییهوه پهیوهستن بهئیستلافى ئۆپۆزسیۆنى سوریاو راستهوخۆ بهفهرمانى تورکیا دهجوڵێن، دهبێت ئهوان یهکهم ههنگاو بنێن خۆیان لههاوپهیمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێنه دهرهوهو بێنه ریزى گهلهوهو لهگهڵ گهل بهرخودان بکهن.

ئێمه پێویستمان بهههر گهنجێکى کورده بهههر کهسێکى سیاسییه، بۆ پاراستى ئهم شۆڕشه،

هاوڵاتى: واتا ئامادەن لەگەڵ ئەنەکەسە گفتوگۆ بکەن کەهێزی چەکداری مەشقپێکراویان هەیە بەناوی هێزى رۆژ؟  

جاویدان کهمال: ئێمه ئامادهین لهگهڵ دوژمنى خۆمان گفتوگۆ بکهین بۆ ئهوهى خهڵک بپارێزین و خهڵک نهکوژرێت، بێگومان ئامادهین لهگهڵ کوردى خۆمان و (ئهنهکهسه) گفتوگۆ بکهین، بهڵام دهبێت بۆ پاراستنى خاکى رۆژئاوا بێت و ههڵوێستى خۆیان روونبکهنهوه، ئهگهر هاتوو لهو چوارچێوهیهدا بێت رۆژئاواى کوردستان بههێزتر دهکات.

هاوڵاتى: هاوپهیمانه ئیسلامییهکانى تورکیاو تورکیا هیچ خاکێکیان داگیرکردووه تائێستا؟

جاویدان کهمال: بهرانبهر تورکیا شهڕ بکهیت کهپێنجهم هێزى ناتۆیهو هێزێکى یهکجار زۆرى ههیه ههموو تهکنهلۆجیاى سهربازى لهبهردهسته، ئهو ههموو گروپانهى لهگهڵه کهکۆمهڵکوژى دهکهن و خهڵکى سڤیل دهکوژن بێڕهحمانه، ئهگهر ههموو ئهوانه شهڕ بکهن دهبێت ههندێک تهکنیکى عهسکهرى بهکاربهێنیت، تا رووبهڕوویان ببیتهوه، تورکیا لهئاسمانهوه هێزى سوریاى دیموکرات بومباران دهکات، جارى واههیه هێزى سوریاى دیموکرات ناچار دهبێت پاشهکشه دهکهیت و هێزى ئهوان دێنه پێشهوه،  ئهوکاته فڕۆکهى جهنگى بۆمباران ناکات، دووباره هێزى سوریاى دیموکرات شهڕ دهکهن و ناوچهکه پاکدهکهنهوه، ئهو شوێنانهى کهوتۆته دهست ئهوان به رۆژ لهدهستیاندا بووهو به شەو وهرمانگرتۆتهوه یا بهپێچهوانهوه، تائێستا یهک شیوێنیان داگیر نهکردووهو نهیانتوانیوه یهک گوند لهدهستیاندا بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار