ئه‌وەی تورکیا ده‌یکات تاوانکاری‌و داگیرکارییه‌ بۆ سه‌ر کورده‌کان

ماتیا مایه‌ر په‌رله‌مانتاری سویسرا:

ماتیا مایه‌ر په‌رله‌مانتاری سویسرا

5 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانی: هیوا ناسیح

ماتیا مایهر کچێکی ژیکهڵهو ههمیشه دهم بهخهندهی ٣٢ ساڵهیه، زۆر چالاک و بزێوه، وتاردهرێکی باش و رهوانبێژه، لهزانکۆی زویرخ جوگرافیای ئابوری و زانستی سیاسی خوێندوه. هاوسهرۆکی رێکخراوی گهنجانی سۆسیالیست بووه، ئێستاش سهرۆکی دوو رێکخراوی تره. پهرلهمانتاره لهسهر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویسرا، خولی پهرلهمانتارییهکهی بهرهو کۆتایی دهچێت و کاندیده بۆ خولی داهاتوو، چانسی دهرچوونهوهشی زۆره. ئهم له شاری ڤینتهرتور لهکانتۆنی زویرخ دادهنیشێت. ناوبراو ئهندامی (گروپی پهرلهمانتارانی دۆستی کورده) لەپهرلهمانی سویسرا، خۆی بهدۆستی گهلی کورد دهزانێت و لهکاتی هێرشی ئهم دواییهی سوپای تورکیاشدا یهکێک بوو لهو کهسایهتییه دیارانهی ئهم وڵاته، که ههر زوو دهنگی ههڵبڕی و داوای ههڵوێستی کرداریی لهحکومهتی سویسرا کرد. بۆ ناسینی زیاتری ناوبراوو شارهزایی بهبیروبۆچوونهکانی ئهم گفتوگۆیهمان لهگهڵیدا سازکرد.

هاوڵاتى: چ زانیارییهکت ههیه سهبارهت به کوردهکان بهگشتی؟ ئایا په‌‌یوهندیت لهگهڵ رهوهندی کوردی لهم وڵاتهدا ههیه؟

ماتیا: من به بهردهوامی پهیوهندیم لهگه‌‌ڵ کوردهکانی سویسرادا ههیهو زۆر خۆشحاڵم بهمه. رهوشی کوردهکان به گشتی و بهتایبهت دۆخی ئێستای رۆژئاوا گرنگی ههیه لام. پێش چهند رۆژێک بۆ نمونه لهئاههنگێکی زهماوهندی کوردهکان بووم. بهردهوام له رۆژنامهکاندا بهدوای ههواڵ و زانیاریم لهسهر ئهوان.

پێویسته دهستبهجێ ئهم داگیرکارییه بوهستێت، ههروهها بهڵگهنامه لهسهر تاوانکارانی هێرشی سهر سوریا کۆبکرێتهوه، تا دواتر وه‌‌ک تاوانباری جهنگ بۆ بهرده‌‌م دادگای سزادانی نێوده‌‌وڵهتی بانگ بکرێن

هاوڵاتى: پیش چهند ساڵێک گروپێکی چالاک ههبوون لهپهرله‌‌مانی سویسرا بهناوی ( گروپی پهرلهمانتاران بۆ دۆستایهتی لهگهڵ گهلی کورد)، وهک من زانیاریم ههبێت زۆربهیان ئهندامی فراکسیۆنه‌‌کهی ئێوه (سۆسیال دیموکرات) بوون. ئایا ئهم گروپه ههر ماون؟ پهیوهندیت لهگهڵیاندا ههیه؟

ماتیا: من لهمانگی یهکی ٢٠١٦ بوومه ئهندام لهو گروپه. ساڵی ٢٠١٦ ههندێک چالاکییان کرد. لهمانگی سێی ٢٠١٧هوه هیچ داوهتنامه‌‌یهکم لهوانهوه پێنهگهیشتوه. هاوسهرۆکهکانی بریتین لهکارلۆ سوماروگاو سیبیل ئهرسهلان (پهرلهمانتارێکی بهرهگهز کورده لهسهر لیستی پارتی سهوز - هیوا).

ههناردهکردن و فرۆشتنی چهک بۆ تورکیا بوهستێنرێت. ههروهها ههناردنی ئهو ماددهی خاوو ئامێرو پارچانهش (هی بواری سهربازیی) کهپێشتر رێگهپێدراو بوونه قهدهغه بکرێن.

هاوڵاتى: گهر تۆ ههڵبژێردرایتهوه بهپهرلهمانتار چی دهتوانی بۆ کوردهکان بکهیت؟ مهبهستیم لێرهدا کوردهکانی خۆرههڵاتی ناوهڕاسته.

ماتیا: ئهوه روونه، که دهبێت سویسرا شتێک بکات، بۆ ئهوهی دۆخی کوردهکان باشتر ببێت. ئهو داگیرکارییهی تورکیا دهیکات و تاوانکارییانهیان بۆ سهر کوردهکان زۆر جێگهی بایهخپێدانم دهبێت. من لهنێو په‌‌رلهماندا بهتهواوی پشتگیری لهداواکارییهکانی پارتهکهم دهکهم لهم بارهوه، که رایگهیاندوه، ئهوانهش:

١. ههموو رێگاچاره دیپلۆماسییهکان بخرێنه کار، تا رێکخراوی نهتهوهیهکگرتوهکان بڕیاری ئاگربهستێکی دهستبهجێ بدات و ناوچهی دژهفڕین (قهدهغهی فڕین) لهوێ رابگهیهنرێت.

٢. ههموو ئامادهکارییهکان بکرێن، تاکۆتایی به توندوتیژیی بهێنرێت. له ژنێڤ بهبهشداریی ههموو لایهنهکان  گفتوگۆ بکرێت بۆ دۆزینهوهی چارهسهرێکی ئاشتییانه بۆ ململانێکه.

٣. ههناردهکردن و فرۆشتنی چهک بۆ تورکیا بوهستێنرێت. ههروهها ههناردنی ئهو ماددهی خاوو ئامێرو پارچانهش (هی بواری سهربازیی) کهپێشتر رێگهپێدراو بوونه قهدهغه بکرێن.

٤. رێککهوتنی ناوچهی بازرگانیی ئازاد لهگهڵ وڵاتانی ناسراو به (ئیفتا) لهگهڵ تورکیادا  سڕبکرێت تا کۆتایی هاتنی داگیرکارییهکه.

٥. بهرامبهر لێپرسراوانی ئهم هێرشانه سزاو گهمارۆی تایبهتی وه‌‌ک قهدهغهی سهفهرو سڕکردنی حسابه بانکییهکانیان ئهنجامبدرێت. ئینجاش دۆکیۆمێنت لهسهریان کۆبکرێتهوه، تادواتر وه‌‌ک تاوانباری جهنگ بۆ بهرده‌‌م دادگای سزادانی نێوده‌‌وڵهتی بانگ بکرێن.

٦. داوا له کۆمهڵگای وڵاتانی ئهوروپاو وڵاتانی تریش بکرێت، کهسزای تایبهتی لهسهر بڕیاردهرانی ئامێری جهنگی هێرشهکهی تورکیا دهربکهن، تاسهرجهم هێرشه سهربازییهکانیان لهسوریا راده‌‌گرن.

٧. هاوکاری کهناڵه دیموکراتی و رێکخراوهکانی بواری مافهکانی مرۆڤ لهتورکیاو سوریادا بکرێت و ههوڵی کردنه‌‌وهی کهناڵی نوێی هاوکاریی مرۆیی بدرێت.

من به بهردهوامی پهیوهندیم لهگه‌‌ڵ کوردهکانی سویسرادا ههیهو زۆر خۆشحاڵم بهمه. رهوشی کوردهکان به گشتی و بهتایبهت دۆخی ئێستای رۆژئاوا گرنگی ههیه لام

هاوڵاتى: رات چییه لهسهر پهناخوازان لهسویسراو ئهو یاسایانهی لهم بارهیهوه له‌‌م وڵاتهدا بهرکارن؟

ماتیا: لهجیهاندا زیاتر له ٦٠ ملیۆن کهس لهوڵاتی خۆیان ههڵهاتون. تهنها بهشێکی زۆر کهم لهمانه دێن بۆ ئهوروپاو بۆ سویسرا. لهساڵی رابردوودا 15 ههزارو سێسهد کهس وهک پهناخواز هاتونهته ئێره. لهئێستادا نزیکهی ٦٢ ههزار پهناخواز لەسویسرا ههن، کهئهمهش کهمتر لهسهدا یهکی دانیشتوانی ئێرهیه. بهلای منهوه زۆر جێی خۆیهتی که خهڵکانی پهناخواز وهربگیرێن. ئهوان مافیان ههیه داوای مافی پهنابهریی بکهن و مافیان ههیه، که لێکۆڵینهوه له داواکهیان بکرێت. ئێمه دهبێت لهگهڵ پهناخوازهکاندا وا بجوڵیینهوه، وهک ئهوهی بۆ نمونه خۆمان کاتێ ههڵبێین و داوای مافی پهنابهری بکهین، حهز بکهین وا ههڵسوکهوتمان لهگهڵدا بکرێت. یاسای پهنابهریی پێویسته بۆ داکۆکی و پاراستنی مافی پهنابهران بێت. بهڵام من زۆر جار ههست دهکهم، ئهم یاسایه وا بهکاردههێنرێت، تاوهکو کهمترین کهس وهک پهنابهر وهربگیرێن، ئهمه ههڵهیه.

هاوڵاتى: رات چییه لهسهر یاساکانی پهیوهند به‌‌هاوڵاتیبوون (وهرگرتنی وڵاتنانهی سویسرا)؟

ماتیا: لهسویسرادا یهک لهسهر چواری دانیشتوانی ناتوانن دهنگ بدهن، چونکه وڵاتنامهی سویسرییان نییه. بۆیه کهموکوڕی گهوره لهسیستهمی دیموکراتی ئێمهدا ههیه. یاسای بوونه هاوڵاتی سویسری زۆر سهختن. کێ لێره دهژیت، مافی خۆیهتی مافی بڕیاردان و دانگدانی ههبێت. ئهمه پێویستی بهمافی دهنگدانی بیانییهکان ههیه، ئهمهش پێویستی بهیاسای ئاسان و سوک بۆ وهرگرتنی مافی هاووڵاتیبوون ههیه. بۆ من ئهمه روونه، کێ لێره لهدایک دهبێت، یهکێکه لهئێمه، پێویسته مافی وهرگرتنی گوزهرنامه (پاسپۆرت)ی سویسری ههبێت.

هاوڵاتى: ماتیا لای تۆ پهرلهمانتار بوون واتای چییه؟

ماتیا: وهک پهرلهمانتار دهتوانم ئهو بابهتانه بێنمه سهر مێزی گفتوگۆ، کهخاوهن دهستهڵاتهکان دهیخهنه ژێر بهڕه‌‌. کۆمپانیا گهورهکانی سویسرا سهرچاوه‌‌ی ماددهی خاوو رهنجی خه‌‌ڵکی وڵاتانی باشوری ئهفریقا دهمژن، خۆشیان لهپێدانی باج، که ملیارهها دۆلاره، دهدزنهوه. ئهوان شتێک ده‌‌ڵێن و بهکرداری شتێکی دی ده‌‌کهن. من کار بۆ ئهوانه دهکهم لهپهرلهماندا، که بێدهستهڵاتن، پارهی کهم و مافی کهم و دهستهڵاتی کهمیان ههیه‌‌. بۆ نمونه سانس پهپیر (واته خه‌‌ڵکانی بێ مۆڵهتی فهرمی، ئهوانهن که بێ هیچ کاغهزێکی فهرمی له‌‌م وڵاتهدا دهژین و بهههزاران کهسن - هیوا)، ههروهها پهناخوازهکان. دیاره من نهک ههر لهناو پهرلهمان، بگره له دهره‌‌وهش کارم بۆ ئهمانه کردوهو دهکهم. له ساڵی ٢٠١٧ هوه من هاوسهرۆکی پلاتفۆرمی بێ مۆڵهتهکانم (سانس پهپیر)، لهساڵی ٢٠١٨هوه سهرۆکی رێکخراوی SAH)) م کهکار بۆ ئاوێتهبوونی کۆمهڵایهتی و پیشهیی خه‌‌ڵکانی ههڵاتو و ههژار ده‌‌کات.

هاوڵاتى: ئینتیگراسیۆن (ئاوێتهبوونی خهڵکانی بێگانه بهکۆمهڵگهی نوێ) لای تۆ چی دهگهیهنێت؟ چۆن سویسرا دهتوانێت ئهم پرۆسهیه ئاسان بکات یان خێراتر بکات؟

ماتیا: من لهو باوهڕهدام، که کۆمهڵگا قازانج دهکات، گهر ئێمه بیانییهکان له یهکهم مانگی هاتنیانهوه بۆ ئێره وهک بهشێک لەکۆمهڵگاکهمان وهربگرین و بناسین. ئهمه واتای وایه، کۆرسی زمان، ئاوێتهبوون لهخوێندنگه، لهبازاڕی کار... وهتد. ئاوێتهبوون پێویسته لهسهرهتاوه دهست پێبکات، کێ لهسهرهتاوه لهکۆمهڵ جیا بکرێتهوه و تهریک بخرێت، بێگومان دوورهپهرێز دهبێت و نائومێد دهبێت لهتێکه‌‌ڵبوونهکه. ئهمهش ههنگاوێکی ههڵهیه.

گرنگه که:

- مناڵی بیانییهکان تا زووتره بخرێنه بهر خوێندن.

- هانی زوو خستنه سهرکاری خهڵکهکان بدرێت.

- مێردمناڵهکان و گهنجهکان هان بدرێن خولی فێربوونی پیشهیی و خوێندن دهستپێبکهن.

- ههموو خولهکان و کۆرسهکان بکرێن بهخۆڕایی بۆیان

- ههموو له خانوو (شوقه) دا بژین، نهک ناچاربکرێن، که لهکهمپی پهناخوازاندا ژیان بهسهربهرن.

- بتوانن ئهندامانی خێزانهکانیان، که لهوڵاتی خۆیانن رابکێشرێن بۆ ئێره و پێکهوه بژین. چونکه گهر کهسێک خێزانهکهی لێره بێت باشتر دهتوانێت ئاوێته ببێت.

- زۆر گرنگه، که بهزوویی بڕیار لهدۆسییهی پهناخوازن بدرێت، که ئایا مافی نیشتهجێبوونیان پێبدرێت یان نا، نهک ساڵانێکی درێژ لێره له دڵهڕواکێ و چاوهڕوانیدا رایانبگرین.

ئاوێته‌بوون پرۆسه‌یه‌که‌ هه‌موومان به‌شێکین لێی، نه‌ک ته‌نها بێگانه‌کان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار