گۆڕان : پـــاره لاى وهزیــرى دارایـى نــیـیـه
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات کهنیگهرانییهکانى خۆیان گه‌یاندووه‌ته پارتى له‌سه‌ر پرسى چاکسازى و دانه‌نانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى.
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌زیرى دارایى که لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه سکه‌ى پاره‌ى نییه‌و پاره‌ى لانییه به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت و ده‌شڵێت:» له‌و باوه‌ڕه‌دانیم به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فاف هه‌موو داهاته‌کانى نه‌وتى پێبگاتهوه«.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌ڵپه‌ساردووه‌و «کردار»یان له‌یه‌کێتى ده‌وێت.
هاوڵاتى: به‌رچاوتان روون بۆته‌وه بۆ به‌رنامه‌ى چاکسازى که کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌نجامى ده‌دات؟
چالاک موهه‌ندیس: وه‌کو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نیگه‌رانى خۆمان بهپارتى راگه‌یاندووه، به‌کرده‌وه هه‌رسێ لایه‌نى بهشدارلهحکومهت پێویسته پێکه‌وه دابنیشن، ئه‌گه‌ر نیازپاکى هه‌بێت ده‌بێت دابنیشین ئه‌وه پێشنیارى ئێمه بووه، براده‌رانى یه‌کێتى ده‌ڵێن با کۆبونه‌وه‌ى دوو قۆڵى بکه‌ین، ئێمه ده‌ڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک با کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى بکه‌ین که به‌شدارین له‌حکومه‌ت، هه‌م بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت، هه‌م بۆ ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى و دڵنه‌وایى کردنه‌وه‌ى خه‌ڵک کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى ئیداریمان پێویسته.
هاوڵاتى: نیگه‌رانییه‌کانتان گه‌یاندووه‌ته مه‌کته‌بى سیاسى پارتى؟
چالاک موهه‌ندیس: له‌ورده‌کارى گه‌یاندنى په‌یامه‌که نازانم که به‌کێ گه‌یه‌ندراوه له‌ناو پارتیدا، به‌ڵام وه‌کو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان راگه‌یاندووه.
هاوڵاتى: پرسى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى که‌پشکى گۆڕانه به‌چى گه‌یشتووه؟
چالاک موهه‌ندیس: جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى که‌به‌زووترین کات دابنرێت و ده‌ستبه‌کاربێت و به‌رنامه چاکسازییه‌که‌ش له‌په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و حکومه‌ت جێبه‌جێى بکات.
هاوڵاتى: سه‌قفێکى زه‌مه‌نیتان بۆ پارتى دیارى کردبوو که‌جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى و وه‌کیل وه‌زیرو پۆسته‌کانى دیکه دابنرێت؟
چالاک موهه‌ندیس: بۆ کۆى پۆسته‌کان به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژکارهکانیشهوه له‌به‌رانبه‌ر قبوڵکردنى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ یه‌کێتى ئێمه سه‌قفى زهمهنییهکهمان له شه‌ش مانگه‌وه کورت کرده‌وه بۆ سێ مانگ، ئه‌وه سێ مانگ تێپه‌ڕى و جێبه‌جێ نه‌کراوه‌و نیگه‌رانیمان گه‌یاندووه.
دانه‌نانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى چاکسازى له‌کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى جڤاتى نیشتمانیدا باس ده‌که‌ین
چوار وه‌کیل وه‌زیر که‌پشکى گۆڕانه بڕیاره له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یەى ئاینده‌دا بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام قسه ناچێته گیرفانه‌وه.
هاوڵاتى: کابینه‌ى نۆیه‌م بهکردارى هه‌نگاوى چاکسازى ئه‌نجامداوه یان هێشتا به‌رچاوتان روون نییه؟
چالاک موهه‌ندیس: ده‌ستپێشخه‌رى هه‌یه بۆ هه‌نگاوى چاکسازى، به‌ڵام ئه‌وه ناسه‌لمێنێت کهنیازپاکى حکومه‌تى له‌پشته‌وه بێت تەنیا هه‌وڵى تاکه‌که‌سى هەیە.
له‌وانه‌یه دواخستنى پرۆسه‌ى چاکسازى به‌ده‌ستى یه‌کێتى بێت، به‌ڵام به‌دڵى پارتیشه
هاوڵاتى: هیچ رێگرییه‌ک ده‌بینن بۆ پرسى چاکسازى که‌کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌نجامى نه‌داوه تا ئێستا؟
چالاک موهه‌ندیس: له‌و باوه‌ڕه‌دام یه‌کێتى و پارتى هه‌ردووکیان، یه‌کێتى به‌ده‌ره‌جه‌ى زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بێت له‌پرۆسه‌ى چاکسازى به‌تێکدانى ئه‌و له‌شکره بندیوار‌و دوو موچه‌و پێنج موچه‌یه، خه‌ڵک ده‌ناسم پێى راگه‌یاندووم که چوار موچه وه‌رده‌گرێت له‌ناو یه‌کێتى و پارتیدان.
له‌وانه‌یه دواخستنى پرۆسه‌ى چاکسازى به‌ده‌ستى یه‌کێتى بێت، به‌ڵام به‌دڵى پارتیشه، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که‌ده‌ڵێت به‌ده‌ستم نه‌بێ، به‌ڵام به‌دڵم بێت و پارتیش له‌و باوه‌ڕه‌دام بیه‌وێت ئه‌م دۆخه به‌م جۆره بمێنێته‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر له‌شه‌ش مانگى کابینه‌ى نۆیه‌مدا چاکسازى بهکردارى نه‌کرێت گۆڕان چى وه‌ڵامى ده‌نگده‌رانى ده‌داته‌وه؟
چالاک موهه‌ندیس: قسه‌مان ده‌بێت له‌شه‌ش مانگى یه‌که‌م و شه‌ش مانگى دووه‌م جدى تر‌و توندتر ده‌بێت،
هاوڵاتى: پێتانوانییه خه‌ڵک بێ‌ئومێد بووه له‌وه‌ى چاکسازى نه‌کراوه؟
چالاک موهه‌ندیس: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى نیگه‌رانین به‌وه‌ى که به‌پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم خه‌ڵکى کوردستان ئاهێک و ئومێدێکى به به‌ردا بێته‌وه، له‌ناو ئه‌م ده‌ریاى رهشبینییهدا بێته ده‌ره‌وه‌و بگاته که‌نارێکى ئارام.
کێشه‌کان ته‌نها له‌کوردستان نییه‌و له ده‌وروبه‌رو به‌غداش هه‌یه، ره‌نگه به‌شێکى بهرهوپێشنهچوونى پرۆسه‌ى چاکسازى پهیوهدنى به‌و دۆخانهشهوه هه‌بێت.
هاوڵاتى: وه‌زیرى دارایى لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان سێ مانگ موچه‌یان له‌واده‌ى خۆى دواکه‌وتووه، خۆ ده‌بێت وه‌زیرى دارایى لانى که‌م به خه‌ڵک بڵێت دۆخه‌که به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات موچه‌تان پاشه‌که‌وت ده‌کرێت یا پێتاندهدرێت به شه‌فافى ئه‌مه روونبکاته‌وه؟
وه‌زیرى دارایى کارگه‌ى دروستکردنى پاره‌ى نییه
چالاک موهه‌ندیس: پاره لاى وه‌زیرى دارایى نییه، وه‌زیرى دارایى کارگه‌ى دروستکردنى پاره‌ى نییه، حکومه‌ت سامانه سروشتییه‌کان و داهاته ناوخۆییه‌کانه پاره له‌وێوه دێت، بێگومان ئه‌وکاته وه‌زیر رۆڵى ده‌بێت، به‌ڵام که پاره نه‌بێت وه‌زیر با هه‌ر بڵێت پاره‌م ده‌وێ که نه‌بێت چى بکات.
هاوڵاتى: به‌ڵام سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌مێکه بڕیارى داوه که سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى ئیتر بۆ پاره‌ى لا نییه؟
چالاک موهه‌ندیس: قسه ناچێته گیرفانه‌وه هه‌تا ئێستا له‌و باوه‌ڕه‌دانیم پاره بچێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى و به‌و شه‌فافیه پاره‌کان ناچێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى، به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت ناچێته‌وه لاى وه‌زیرى دارایى و به‌و شه‌فافیه‌ته نییه.
هاوڵاتى: وه‌فدێکى باڵاى یه‌کێتى سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کرد، ئایا په‌یوه‌ندییه‌کانتان ئاسایى بووه‌ته‌وه؟
به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندیی سیاسیمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستاندا هه‌ڵپه‌ساردووه
چالاک موهه‌ندیس: به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندیی سیاسیمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستاندا هه‌ڵپه‌ساردووه، بڕیارى جڤاتى نیشتمانى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى که‌ئه‌و هه‌موو رێکهوتنهمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر وه‌ره‌قه ماوه‌ته‌وه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌ک رێکهوتنهکە هیچى جێبه‌جێ نه‌کراوه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌ى رێکهوتنهکانیش مامه‌ڵه‌یان کردووه، خه‌ڵکى ئێمه‌یان سزاداوه‌و گواستویانهتهوهو نانبڕاویان کردووه، بۆیه بڕیارى جڤاتى نیشتمانى درا که ته‌جمیدى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بکه‌ین، ته‌نها به‌بڕیارى جڤاتى نیشتمانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى یه‌کێتى ده‌ستپێشخه‌رى نیازپاکى خۆى پیشانبدات.
هاوڵاتى: واتا سه‌ردانه‌که‌ى وهفدى یه‌کێتى ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ى نه‌شکاندووه که جڤات ئه‌و تهجمیده سیاسیه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه؟
چالاک موهه‌ندیس: ئه‌و سه‌ردانه‌ى وهفدى یه‌کێتى بۆ پیرۆزبایى بووه له رێکخه‌رى گشتى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى نوێى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڵام قسه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان کردووه‌و کردار مه‌رجه، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کردارى له‌یه‌کێتى ده‌وێت.