ئیلهام؛ ئەو ژنە کوردەی بەبێ ئارایشت چووە کۆنگرێس
لە 2013 سه‌رۆکایه‌تیى وه‌فدێکى باڵاى کوردى کرد بۆ ئه‌نقه‌ره، بەڵام میدیاکانی تورکی لەئێستادا رەخنە لەپێشوازییەکەی ئەمریکا دەگرن
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاتێک ته‌مه‌نى 20 ساڵان بوو، باوکى له‌ماڵه‌که‌یدا له‌عه‌فرین دهستبهسهریکرد، بۆ ئه‌وه‌ى رێگری بکات له‌وه‌ى بچێته ناو بزوتنه‌وه‌یه‌کى ژنانه‌ى تازه دروستبووه‌وه له‌سوریا، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌کانى نه‌بوو، توانى گه‌مارۆکانى سه‌رى بشکێنێت و له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌کاندا ببێته چالاکوانێک کهداواى مافى ژنان بکات له‌زانکۆى حه‌ڵه‌ب، کاتێک خوێندکارى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى بوو.
ئه‌مه چیرۆکى سه‌ره‌تاى ده‌رکه‌وتنى ئیلهام ئه‌حمه‌ده، ئه‌و ژنه‌ى وه‌ک یه‌کێک له‌دیارترین سه‌رکرده سیاسییه‌کانى رۆژئاواى کوردستان سه‌رقاڵى کارى سیاسییه و ده‌یه‌وێت ده‌نگى کوردانى رۆژئاواى کوردستان بگه‌یه‌نێته دیارترین پایته‌خته‌کانى جیهان.
ئه‌و ئێستا سه‌رقاڵى هه‌وڵى چڕوپڕه له‌و باره‌یه‌وه وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات که باڵى سیاسی هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) یه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د کەهەمیشە بەجلیکی سادەو بی ئارایشتەوە دەردەکەوێت، به‌یه‌کێک له به‌هێزترین ژن له‌سوریا داده‌نرێت، ئەو له‌واشنتۆنه بۆ فشارکردن له‌سه‌ر یاسادانه‌رانى ئه‌مریکاو به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئه‌و وڵاته، له‌ناویاندا دۆناڵد تره‌مپ، تا گره‌نتى چاره‌نوسى کوردان بکرێت له‌سوریا، که رووبه‌ڕووى هێرشى به‌رفراوان بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سوپاى تورکیا‌و گروپه چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه.
ته‌نها داهاتووى کورده‌کان نییه که له‌سه‌ر په‌ته‌که‌یه، به‌ڵکو هه‌موو پێکهاته‌کانى سوریا له‌هه‌مان ره‌وشدان، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت کۆتایی به‌هه‌موو هه‌وڵه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بهێنێت له‌هه‌ر لایه‌که‌وه بێت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م خاکى وڵاته‌که‌ى. ئیهام ئه‌حمه‌د چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر رووداوه‌کانى سوریاى به «کاره‌سات»ناوبرد، ئه‌وه‌ش به‌پێی گۆڤارى فۆرین پۆلسى ئه‌مریکى.
دواى بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له کانونى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو، کوردانى سوریا ده‌یانویست بوونى خۆیان بسه‌لمێنن. ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وکاتیش چووه واشنتن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریکا رازى بکات نه‌کشێنه‌وه، ئێستا و دواى کشانه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى سوپاى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان، جارێکى تر ئیلهام چووه‌ته‌وه واشنتن.
دره‌نگانێکى شه‌وى 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات له‌ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سیناتۆرى دیارى نێو کۆنگرێس کۆبوه‌وه، له‌ناویاندا لیندزى گراهام که به‌نه‌یارى سیاسه‌تى تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌سوریا ناسراوه، پێش ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ڵوێسته‌که‌ى له‌و باره‌یه‌وه بگۆڕێت.
دواى کۆبوونه‌وه‌که له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا سیناتۆر گراهام رایگه‌یاند «پێویسته هێزێکى بچوکى ئه‌مریکى له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده کاربکات و ئاسمانى رۆژئاواى کوردستانیش له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پارێزگاریان لێکرێت و ناوچه‌یه‌کى چهکداماڵراویش له‌نێوان تورکیا‌و کورده‌کاندا (هه‌سه‌ده) دابمه‌زرێت که‌هێزێکى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رپه‌رشتى بکات».
له‌کۆنگره‌که‌دا ئیلهام سوپاسى ئه‌ندامانى کۆنگرێس و خه‌ڵکى ئه‌مریکاى کرد بۆ ئه‌و پشتگیریى و پاڵپشتییه‌ى کردوونى و وتى که چاوه‌ڕوانى کارى زیاتر ده‌که‌ن لێیان.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ-ى به‌هه‌ڵه وه‌سفکرد بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکاو وتى «چاوه‌ڕوانى قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانهین، نابێت ئه‌مریکا رێگه بدات تورکیا ناوچه‌که داگیربکات و پێویسته ناوچه‌ى دژه فڕین دیاری‌بکرێت».
ئه‌و سیناتۆرانهى کهپێشوازیان له‌ئیلهام ئه‌حمه‌د کرد بریتین له لیندزى گراهام و مارش بلاکبێرن له‌کۆمارییه‌کان و کرێس ڤان هاڵن و جێن شه‌هێن و ریچارد بلومنتاڵ له‌دیموکراته‌کان.
ئیلهام ئه‌حمه‌د 10ى ئه‌م مانگه داوایکردبوو، ئه‌وروپییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا سڕ بکه‌ن و باڵیۆزه‌کانیان له‌ئه‌نقه‌ره بانگ بکه‌نه‌وه. ناوچه‌ی دژه فڕینیش له‌باکووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت.
به‌درێژایی ساڵانى دواى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆى سوریا و کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه کوردییه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یه‌په‌گه و دروستکردنى ئه‌زمونێکى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى لهسێیهکى روبه‌رى خاکى سوریا، ئیلهام ئه‌حمه‌د ناوێکى دیارى ئه‌و ئه‌زمونه‌یه که‌ئێستا به‌هۆى هێرشه‌کانى تورکیا‌و کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکاوه هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى ژنه شه‌ڕڤانه‌کان و بهڕوخسارێکى سروشتى و به‌بێ میکیاج، چووه‌ته چه‌ندین پایته‌ختى وڵاتانى جیهان، له‌پێناو به‌رگریکردن له‌دۆزى کورد و سیسته‌مه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌که‌یان له‌باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
ساڵى 2013 ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێکى باڵاى کوردى کرد بۆ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا که به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى بانگهێشتکرابوون، له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوونه‌وه. بەڵام میدیای تورکی لە ئیستادا رەخنە لە ئەمریکا دەگرن و دەڵێن پیشوازیان لە «تیرۆریستێک» کردوە.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌وه ده‌ڵێت، له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕوونى به‌به‌رپرسانى ئەمریکایان وتووه، کهناوچهکانى ژێر ده‌ستى یه‌په‌گه ناوچه‌ى ئارام و سه‌قامگیرن و له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه پارێزراون، به‌پێچه‌وانه‌ى ناوچه‌کانى دیکه‌وه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵێی گروپه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریادان.
له‌و سه‌ردانه‌دا ئیلهام ئه‌حمه‌د هه‌موو هه‌وڵێکیداوه که‌تورکیا رازى بکات به‌وه‌ى له‌ناوچه‌کانى ئه‌وانه‌وه هێرش ناکرێته سه‌ر تورکیا، به‌ڵام به‌رپرسانى تورکیا هه‌میشه یه‌په‌گه‌یان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان داده‌نا.
ساڵى 2018 ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رکردایه‌تى دانوستانى راسته‌وخۆى کرد له‌گه‌ڵ سوریا، له‌ته‌مموزى ئه‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ لیوا عه‌لى مه‌ملوک سه‌رۆکى نوسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى سوریا کۆبووه‌وه، بۆ قسه‌کردن له‌باره‌ى رێککه‌وتنى کورد‌و سوریا، به‌مه‌رجى دانپێدانانى دیمه‌شق به ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاواى کوردستان.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وکات دانوستانه‌کانى له‌گه‌ڵ سوریا بهئیجابى ناوبردبوو. کوردانى سوریا نزیک بوون له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بگه‌نه رێککه‌وتن، به‌ڵام دیمه‌شق وه‌ڵامى نه‌خشه رێگاکه‌ى کوردى نه‌دایه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه.
کۆتایی ساڵى رابردووش دواى بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌سوریا، ئیلهام ئه‌حمه‌د خۆى گه‌یانده مۆسکۆ، به‌ئامانجى نێوهندگیریکردنى روسیا له‌نێوان ئه‌وان و سوریادا و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستانه‌کانیان که ئه‌وکات وه‌ستابوو.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌وه ئه‌وکات باسى له‌وه‌کردبوو، لهگهرى گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا‌و دانپێدانانى دیمه‌شق به‌ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى، هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌گه‌ڵ سوپاى سوریا تێکه‌ڵده‌کرێن.
پێش دوایین سه‌ردانى بۆ واشنتۆن و له‌نیسانى ئه‌مساڵدا، ئیلهام ئه‌حمه‌د چووه کۆشکى ئه‌لیزێی سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نساو له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆنى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه.
دواى سه‌ردانه‌که ئیلهام ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندبوو، ئیمانوێل ماکرۆن به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداون کهفهرهنسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێشکه‌شکردنى پشتیوانى سه‌ربازى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و پاراستنى ناوچه‌که‌یان له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌نراوێکدا جه‌ختیکردبووه‌وه له‌سه‌ر، پشتیوانیکردنى وڵاته‌که‌ى بۆ شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پرسی تایبه‌ت بهپاراستنى ئه‌و زیندانانه‌ى که چه‌کدارانى داعش و کهسوکاریانى تێیدا زیندانیکراوه.