عێراق و کوردستان ده‌کرێنه‌ 262 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن

به‌رهه‌م ساڵح گۆمى هه‌ڵبژاردنه‌کانى له‌ عێراقدا شڵه‌قاند

5 ساڵ لەمەوپێش



 

ئارا ئیبراهیم

سهرۆک کۆمارى عێراق له رێگهى رهشنووسی ههموارى یاساى ههڵبژاردنهکانى عێراقهوه دهیهوێت کاراکتهرى بههێز بنێرێته پهرلهمانهوهو بازنهکانى ههڵبژاردنهکان زیادبکات لهپارێزگاکانهوه بۆ ئاستى قهزاکان.

بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق لهدوو رۆژى رابردوودا رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردنى لهعێراقدا رهوانهى حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى کردو دواتر رهوانهى پهرلهمانى عێراق دهکرێت تاگفتوگۆى لهسهربکرێت و دواتر پهسهندبکرێت.

بهپێى رهشنووسى ههموارى یاساى ههڵبژاردنهکان، عێراق له (18) بازنهوه که بهسهر پارێزگاکاندا دابهشبووه زیاددهکرێت بۆ (233) بازنهى ههڵبژاردن لهسهر ئاستى قهزاکان و ژمارهى کورسیهکان له (329) بۆ (222) کورسى کهمدهکاتهوهو رۆڵى حزبهکان لاواز دهکات و بههێزى کاندیدهکان لهڕووى جهماوهرییهوه رۆڵ دهبینن بۆ سهرکهوتنیان بۆ پهرلهمان.

بهرپرسى مهکتهبى ههڵبژاردنى یهکگرتووى ئیسلامى دهڵێت زیادکردنى بازنهى ههڵبژاردن وادهکات حزبه گهورهکان زیاتر ساختهکارى بکهن.

هێمن ئهسکهندهر، بهرپرسى مهکتهبى ههڵبژاردنى یهکگرتوو لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت «ئهم ههموارى یاساى ههڵبژاردنه بهم شێوهیه خراپهو عێراق پاک و بێگهردى ههڵبژاردن تێیدا لهژێر پرسیارى قورسدایه، لهبهرئهوه کهبازنهى ههڵبژاردن زیاد دهکهی و حزبى مونافس ههیهو ئهو زیادکردنى بازنهى ههڵبژاردنه وادهکات حزبه گهورهکان زیاتر ساختهکارى بکهن».

ناوبراو باسى لهوهشکرد، لیستى تاکهکهسى گرنگى پێدراوهو رۆڵى حزبى سیاسى نههێشتۆتهوهو ئهمهش وادهکات بکهویته ژێر کاریگهرى حزبه گهورهکانهوه، وتیشى «حزبه گهورهکان رێکخستنیان باشترهو ئهندام و کادریان زیاتره لهههموو قهزاو ناحییهکان دهنگهکان بۆ حزبى گهوره دهڕوات، بهڵام حزبه بچوکهکان دهنگیان کهمه لهقهزاکان و ناتوانن وهک پێویست کورسى ببەنهوه«.

بهرپرسى مهکتهبى ههڵبژاردنى یهکگرتوو پێیوابوو بهرنامهیهک ههیه لهعێراقدا له رێگهى ههموارى یاساى ههڵبژاردنهوه حزبه تهقلیدییهکان لاواز بن بۆ ئهوهى دیوى دووهمى سیاسییهکان بێنه پێشهوه.

ئهندامێکى ژورى ههڵبژاردنى بزوتنهوهى گۆڕان ئهوه دهخاتهڕوو ئهم ههوارى یاسای ههڵبژاردنه تێبینى زۆرى لهسهرهو جارێکى دیکه شیعه دهتوانن دوو لهسهر سێى کورسییهکان ببهن و حکومهت پێکبهێنن.

وریا محهمهد ، ئهندامى ژوورى ههڵبژاردنى بزوتنهوهى گۆڕان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «کاتى خۆى کاک نهوشیروان لهچهندین بۆنهدا باسى لهوهکردووه کورسییهکانى پهرلهمان دهبێت بهشێوهیهک دابهشبکرێت کههیچ نهتهوهیهک نهتوانێت 2 لهسهر 3ى کورسییهکان ببات تا بڕیار تهنها لاى نهتهوهیهک نهبێت، لهم ههموارهدا جارێکى تر شیعه دهتوانێت زۆرینهى پهرلهمان ببات و بهتهنها حکومهت پێکبهێنێت».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد دابهشکردنى بازنهکان بهپێى قهزاکان نهیوتووه لهسهر چ بنهمایهک قهزاکان بکرێته بنهما بۆ ههڵبژاردن «ههڵهى زۆرى بهسهردا تێپهڕ بووهو بنهماى زانستى تێدا نییه کهعێراق بکرێته 262 بازنهى ههڵبژاردن».

هاوکات، بیلال سولهیمان، بهرپرسى حکومهت و پهرلهمانى کۆمهڵى ئیسلامى به هاوڵاتى وت «ئهو ههموارى یاساى ههڵبژاردنه بهمشێوهیه زۆر خراپهو  ئهو ههموو بازنهیه لهمهسڵهحهتى هێزه بچوکهکاندا نیهو حزبه گهورهکان دهتوانن کورسى بهێنن و رۆڵى حزبهکانى لاواز کردووه، حزبه گهورهکان حزبه بچوک و ناوهندهکان قوت دهدات».

بیلال سولهیمان، پێشیوابوو گۆڕانکارى لهکۆمسیۆن خاڵێکى ئیجابییهو لهگهڵیدان کهخهڵکى بێلایهن لهناو کۆمسیۆندا ههبێت، وتیشى:» ههموارى یاساى ههڵبژاردنهکان چارهسهرى کێشهکان ناکات ئهگهر رێگرى لهساختهکارییهکان نهکات، چونکه دهرکردنى یاساى نوێ دهبێته تهجروبهى نوێ، دیسان دهبێت حزبهکان خهریکى تاقیکردنهوهى یاساکان بن».

سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق دهڵێت کهمکردنهوهى ژمارهى کورسى پهرلهمانى عێراق داواکارییهکى جهماوهرییه.

ڤیان سهبرى، سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «تائێستا وهکو فراکسیۆن خوێندنهوهى تهواومان نهکردووه بۆ ئهو رهشنووسى ههموارى یاساى ههڵبژاردنهى عێراق، چاوهڕێى ئهوهین لهئایندهدا بێته ئهنجومهنى نوێنهران و ئهوکات گفتوگۆى لهسهردهکهین».

سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق کهمکردنهوهى ژمارهى کورسى پهرلهمانى عێراق داواکارییهکى جهماوهرییه، بهڵام بهپێى دهستور پێچهوانهیه کهدهڵێت (100) ههزار هاوڵاتى پێویسته یهک ئهندامى ههبێت نوێنهرایهتیان بکات»، عێراق (38) ملیۆن کهسه بهپێى ئامارى نافهرمى و (329) کورسى پهرلهمانى عێراق ههیه«.

ڤیان سهبرى، وتیشى:» ههموو لایهنه سیاسیى و کوتلهکان لهگهڵ کهمکردنهوهى ژمارهى کورسییهکانى پهرلهمانى عێراقدان».

راوێژکارێکى سهرۆک کۆمارى عێراق پێیوایه تاچارهنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن لهپهرلهمانى عێراق یهکلانهکرێتهوه ناتوانرێت تێگهشتنى تهواو ههبێت لهسهر ئامانجى ههموارى یاساکه.

هاوژین عومهر راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» چارهنووسى ئهم رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردنه جارێ دیار نییه، چونکه وردکردنهوهى دهوێت، ههر قهزایهک لهسهد ههزار کهمتر بێت لهگهڵ قهزایهکى دیکه دهمج دهکرێت که لهڕووى دهنگدهرانهوه بگهنه (100) ههزار دهنگدهر».

ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کورسییه‌کان بدات، وتیشى:»بۆچوونى شاره‌زایانى هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراوه‌و سیستمى سنتلیگۆى تێدا نه‌هێشتووه‌  که‌سیسته‌م بووه‌ بۆ حزبه‌ بچوکه‌کان و مامناوه‌نده‌کان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار