رۆژئاواى کوردستان به‌ره‌و یه‌کڕیزى هه‌نگاو ده‌نێت

لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانى رۆژئاواى کوردستان ده‌یانه‌وێت ناکۆکییه‌کانیان تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان مه‌رجى خۆیان هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دواى چهندین ساڵ ناکۆکى لایهنهکانى رۆژئاواى کوردستان بهرهو یهکڕیزى ههنگاو دهنێن، دهیانهوێت ناکۆکییهکانى نێوانیان تێپهڕێنن و پێکهوه داواى مافهکانى کورد لهسوریا بکهن، بهڵام بۆ ئهوه ههریهکهیان مهرجى خۆیان ههیه.

دواى سهرههڵدانى شهڕى ناوخۆی سوریاو دروستکردنى ئیدارهیهکى خۆبهڕێوهبهرى لهلایهن کوردانى سوریاوه، ناکۆکى لهنێوان لایهنهکانى رۆژئاواى کوردستان دروستبوو، که تائێستاش بهردهوامه.

ناکۆکییهکان لهساڵانى رابردوودا گهیشتنه ترۆپک و بهشێک لهلایهنهکان بهتایبهت ئهوانهى بهنزیک لهپارتى ههژماردهکرێن، دانیان بهو ئیدارییه خۆبهڕێوهبهرییهدا نهنا که لهڕۆژئاوا دروستبووه، بهرپرسانى پهیهدهش کهئیدارهکهیان بهدهستهوهیه ئهو لایهنانهیان بهنزیک لهتورکیا و پارتى ناوبرد.

لهگهڵ بهردهوامى لهشکرکێشییهکانى تورکیا بۆ سهر رۆژئاواى کوردستان، جارێکى تر پرسی یهکڕیزى له رۆژئاواى کوردستان هاتووهتهوه ئارا، کاتێک جهنهراڵ مهزڵوم عهبدى فهرماندهى گشتى هێزهکانى سوریاى دیموکرات داواى یهکڕیزى لهلایهنهکان بهتایبهت ئهنجومهنى نیشتیمانى کورد ناسراو به «ئهنهکهسه« کرد.

ئهنجومهنى نیشتیمانى کورد لهچهند لایهنێک پێکهاتووه کهدیارترینیان پارتى دیموکراتى کوردستانه لهسوریا، ئهنجومهنهکه بهشێکه لههاوپهیمانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا که بهنزیک لهتورکیا دادهنرێت.

لهچهند رۆژى رابردوودا یهکهم کۆبوونهوه لهنێوان ئیدارهى رۆژئاواى کوردستان و نوێنهرانى ئهنهکهسه بهڕێوهچوو، ههرلایهکیان مهرجى خۆیان بۆ دروستکردنى یهکڕیزى خستووهتهڕوو.

فهتحوڵا حوسێنى ئهندامى نوێنهرایهتى کانتۆکانى رۆژئاواى کوردستان لهههرێم به هاوڵاتی راگهیاند «تائێستا یهک کۆبوونهوه کراوهو لێکتێگهیشتن ههیه لهو بارهیهوه، بهڵام نهگهیشتوینهته رێککهوتن و هێشتا گفتوگۆکان لهسهرهتادایه«.

وتیشى «بڕیارى ئهنهکهسه گرێدراوه بهبڕیارى پارتییهوه، ئهگهر پارتى بڕیابدات لهو بارهیهوه ئهوه کێشهیان نییه، بهڵام بۆ ههر رێککهوتنێک ئهوان مهرجى خۆیان ههیه«.

لهبارهى مهرجهکانیانهوه، فهتحوڵا حوسێنى باسى لهوهکرد، دهبێت ئهنهکهسه پهیوهندییهکانى لهگهڵ تورکیا بپچڕێنێت و لههاوپهیمانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بکشێتهوه، دان بهئیدارهى خۆبهڕێوهبهرى رۆژئاواى کوردستاندا بنێت.

جهختیشیکردهوه، که ئهوان لهگهڵ یهکڕیزى کورددان لهسوریا، بۆ ئهوهى پێکهوه بتوانن مافهکانى کورد بهدیبهێنن و ناکۆییهکانیان تێپهڕێنن.

له رۆژئاواى کوردستان زیاتر له (30) پارتى سیاسی بوونیان ههیه، کهگهورهترینیان پێکهاتوون لهپارتى یهکێتى دیموکراتى (پهیهده) و پارتى دیموکراتى کوردستان لهسوریا، کهناکۆکى گهوره لهنێوانیاندایه.

لهناو ئهو پارتانهدا پارتى دیموکراتى کوردستان لهسوریا که بهنزیک لهپارتى دیموکراتى کوردستان لهههرێم دادهنرێت و پێکهێنهرى سهرهکى ئهنهکهسهیه، خاوهنى هێزى چهکدارى تایبهت بهخۆیهتى که بهپێشمهرگهى رۆژ ناسراوه، جگه لههێزى فهرمى رۆژئاواى کوردستان که هێزهکانى سوریاى دیموکرات (ههسهده)یه کهتێکهڵهیهکه له کوردو عهرهب و پێکهاتهکانى دیکهو یهپهگه پێکهێنهرى سهرهکییهتى.

هاوڵاتی پهیوهندیکرد بهچهند بهرپرسێکى ئهنجومهنى نیشتیمانى کورد لهسوریا، بهڵام ئامادهنهبوون لهو بارهیهوه قسه بکهن، تهنها ئاماژهیان بهوهکرد کهناکۆکى گهورهیان ههیه لهگهڵ پهیهده لهو بارهیهوه، بهبێ ئهوهى وردهکاریی بخهنهڕوو.

لاى خۆیهوه عهبدولحهکیم بهشار سهرۆکى ئهنجومهنى نیشتیمانى کورد لهسوریا (ئهنهکهسه) لهبهیاننامهیهکدا رایگهیاند، داواکهى مهزڵوم عهبدى بۆ یهکێتى نهتهوهیی کورد لهسوریا، داوایهک بۆ خولانهوه لهدهورى سهرکردایهتییهکهى، کهخۆى وهکو فهرماندهى کورد لهسوریا راگهیاندووه.

ههروهها شهش خاڵى وهک مهرج خستووهتهڕوو کهپێکهاتووه لهڕاگهیاندنى دهستلهکارکێشانهوهى مهزڵوم عهبدى له پهکهکه، پچڕانى پهیوهندى قهسهدهو قهندیل، دهرکردنى سهرجهم ئهندامانى پهکهکه، رادهستکردنى ئهو کهسانهى که «تاوانیان بهرانبهر کورد» ئهنجامداوه، ئاشکراکردنى چارهنووسى رفێنراوهکان لهلایهن ههسهدهوه، دروستکردنى حزبێکى سیاسی کهبهرنامهیهکى نیشتیمانى ههبێت.

جگه لهپهیهدهو ئهنهکهسه کهناکۆکى زۆر لهنێوانیاندا ههیه، دهیان پارتى دیکه لهڕۆژئاواى کوردستان بوونیان ههیه، وهکو پارتى چاکسازى کورد، یهکێتى کورد لهسوریا، پارتى پێشڤهڕۆى دیموکراتى، کهبهشی زۆریان لهڕۆژئاواى کوردستانن و جهخت لهپێویستى یهکڕیزى دهکهنهوه.

عهلى شهمدین نوێنهرى پارتى پێشڤهڕۆى دیموکراتى لهههرێم هاوڵاتی راگهیاند 'ئێمه پشتیوانى یهکڕیزى دهکهین'

بهعهلى شهمدین نوێنهرى پارتى پێشڤهڕۆى دیموکراتى لهههرێم هاوڵاتی راگهیاند «ئێمه پشتیوانى یهکڕیزى دهکهین، پێشتریش چهندین ههوڵمانداوه لهو بارهیهوه، گرنگه کورد یهکههڵوێست بێت لهو بارهیهوه«.

وتیشى «یهکڕیزى کورد زۆر زهحمهت نییه، ئهگهر ئیرادهیهک ههبێت لهو بارهیهوه، بهتایبهتى لهئێستادا کهمهترسی و ههڕهشهى گهوره لهسهر کورد ههیه لهسوریا».

عهلى شهمدین باسى لهوهشکرد، بهڵام بهداخهوه کورد کاتێک ههوڵى یهکڕیزى دهدات که لهدۆخێکى لاوازدایه بهتایبهتى ئێستا، لهکاتێکدا که بههێز بوو دهبوایه ئهو ههوڵه بدرایه، بهڵام ئێستاش باشه ئهگهر ئیراده ههبێت بۆ گهیشتن بهڕێکهوتن.

پرسی یهکڕیزى کورد لهسوریا هاوکاته لهگهڵ چهند رووداوێکى گهوره لهسوریا که رهنگه کاریگهرى لهسهر داهاتووى کورد لهو وڵاته دروستبکهن، کهدیارترینان لهشکرکێشى تورکیاو گروپه چهکداره هاوپهیمانهکانى و پرسی نووسینهوهى دهستورى نوێی سوریایه، کهکارهکانى بهفهرمى دهستپێکردووه.

داود چیچهک شارهزاى کاروبارى رۆژئاواى کوردستان بۆ هاوڵاتی باسی لەوە کرد؛ داواکهى مهزڵوم عهبدى بۆ یهکڕیزى کورد لهئێستادا گرنگه، بۆ ئهوهى کورد یهک گوتارى ههبێت لهسوریاو کۆتایی بهو پهرتهوازییهى لایهنه کوردییهکان بهێنرێت.

وتیشى «لهناو حزبه کوردییهکان دابهشبوون ههیه، ههریهکهو خۆى گوتارێکى ههیه، گرنگه ناکۆکییهکان تێپهڕێنرێت و هاوشێوهى دروستکردنى بهرهى کوردستانى لهساڵى 1991 لهباشور، لهڕۆژئاواش کورد یهکڕیز بێت و یهک داوا ئاڕاستهى جیهان بکات».

باسى لهوهشکرد، ئێستا داواى لایهنه کوردییهکانى سوریا جیاوازه، یهکێک داواى فیدراڵى دهکات، یهکێکى تر مافى کلتورى، ههیه داواى ئۆتۆنۆمى دهکات، گرنگه ئهو داوایانه یهکبخرێن.

داود چیچه‌ک پێیوایه‌، ئه‌گه‌رچى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئێستا زۆر دره‌نگ وه‌خته‌، به‌ڵام هێشتا باشه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ رێککه‌وتن و به‌سه‌ر کێشه‌ گه‌وره‌کانى نێوانیاندا سەربکه‌ون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار