كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە هەرێم: مافی رۆژنامهنووسانە بۆچونه‌كانیان به‌بێ ترس ده‌رببڕن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێنەکرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاولاتی
ستیڤ فه‌یگن، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە هەرێم رایگه‌یاند، له‌كۆمه‌ڵگای دیموكراسیدا رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پێویسته بتوانن به بێ سانسۆر، ترس و تۆقاندن، هه‌راسان كردن یاخود هه‌ڕه‌شه كار بكه‌ن.
لێدوانه‌كانی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا لە هەرێمی کورستان، له میانه‌ی وتارێكدا بوو كه به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌كی نوێی رێكخراوی CDO و سه‌نته‌ری METRO بۆ رۆژنامه‌نووسانی پێكهاته جیاوازه‌كان، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 له هۆتیێك كریستاڵی شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا ژماریه‌ك پهرلهمانتارو وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاربوباری پێكهاته‌كان، نه‌قیب و سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خانمان، میدیاكاران و نوێنه‌رانی رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاماده‌یبوون.
ستیڤ فه‌یگن وتی "هه‌موو رۆژنامه‌نووسان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆچونه‌كانیان ئازادانه ده‌رببڕن به‌بێ بوونی ترس و تۆقاندن یان هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی، یان سزادان و تۆڵه‌كردنه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه: "هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بۆچوونی رۆژنامه‌نووسان ره‌خنه‌گرتن بوو له حكومه‌ت و یاخود ده‌ربڕینی بۆچوونێك بوو كه جیاواز بوو له بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌ت و پارته حوكمڕانه‌كان و سیاسه‌تمه‌داران".
ستیڤ فه‌یگن باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان هانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی گرنگ له پێناو په‌ره‌پێدانی ژینگه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌نووسان بتوانن تیایدا ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه كار بكه‌ن به بێ بوونی ترس.
وتیشی "ژینگه‌یه‌ك كه‌هه‌موو كه‌سێك به بێ له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نداری سیاسی و باوه‌ڕیان بتوانن بۆچوونه‌كانیان ده‌رببڕن، كه له ده‌رئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی شه‌فافتر و زیاتر نوێنهرایهتیكراو".
له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به وته‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپایۆ كرد كه وتبوی، "به په‌ره‌پێدانی راگه‌یاندنی ئازاد، هاوڵاتیان هۆشیار تر ده‌بن و هه‌روه‌ها چالاك تر‌و زیاتر تێكه‌ڵكێشی پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار ده‌بن و وه ده‌توانن باشترله حكومه‌ته‌كانیان بپێچنه‌وه".
هه‌وه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "باوه‌ڕم وایه كاتێك زانیاری به‌رده‌سته، كۆمه‌ڵگا گه‌شه‌ده‌كات".
باسیله‌وه‌شكرد كه، رێز له رۆژنامه‌نووسان ده‌نێین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌م راهێنانه سود مه‌ند ده‌بن، ئه‌وانه‌ی كه ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووه، زۆرجار له مه‌ترسی گه‌وره‌ش دا، بۆ په‌ره‌پێدانی شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی و به‌رده‌ست خستنی زانیاری، حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی ئه‌م جۆره بۆچونانه ده‌كات.
له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له ئایدن مەعروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ئازاد حەمە ئەمین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، رەحمان غەریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ وتاریان پێشكه‌ش كرد.
ره‌حمان غه‌ریب، به ناوی هه‌ردوو رێكخراوی CDOو METRO وتاری پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دهسبهكاربوونی كابینه‌ی نوێ، داوایان كرد كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و یاسای رۆژنامه‌گه‌ری لا ببرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت به ئاڕاسته‌ی فراوانكردنی به‌شداری هاوڵاتیان و میدیا‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ به‌هێزكردنی پره‌نسیپی شهفافیهتو لێپرسینه‌وه‌و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی.
وتیشی "گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و كابینه‌ی نوێ، به‌شداری هاوڵاتیان و میدیا له پرۆسه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌م پرۆسه‌یدا ده‌بێت هاوڵاتیان و میدیا بكرێنه هاوبەش و ده‌رگای زانیاری‌یان به‌روودا بكرێته‌وه، به بێ كاراكردنی مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ئه‌ركه‌كه بۆ حكومه‌ت قورس‌تر ده‌كات".
هه‌وه‌ها باسی له گرنگی هاوسه‌نگی جێنده‌ری له ده‌زگانی میدیا و فه‌رامۆشكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌ندێ دادگا كرد.
سه‌باره‌ت به (ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا) رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی له‌و شێوه‌یه زامنی ره‌وشتی پیشه‌یی بكات و كاری میدیا رێكبخات، ئه‌وه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان، ژماره 35 ی ساڵی 2007 و پاشان به‌ڵێنامه‌ی شه‌ره‌فی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان وه‌ك پێوه‌رێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی پیشه‌یی، ده‌توانن له‌م قۆناغه‌دا پشتیان پێببه‌سترێت و په‌نا بۆ ده‌ركردنی یاسای تر نه‌برێت.
رەحمان غەریب سه‌ر له نوێ داوای له دامه‌زراوه‌كانی میدیا و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد، "په‌له‌نه‌كه‌ن له پشتیوانی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا، له‌بری ئه‌وه با كۆششی ده‌سته‌جه‌معی هه‌بن بۆ پشتیوانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی".
له مه‌راسیمه‌كه‌دا دیلان مه‌جید، به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی راهێنانی رۆژنامه‌نووسانی كه‌مینه‌كان ورده‌كاری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی خسته‌ڕوو هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای كرد كه هه‌ردو رێكخراویان هه‌ڵبژارد بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه.
رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت CDO و سه‌نته‌ری میترۆ METRO به پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی به‌هێزكردنی توانای رۆژنامه‌نووسانی پێكهاته جیاوازه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك (كاكه‌یی، ئێزیدی، زه‌رده‌شتی، كلدوئاشور-سریانی، به‌هایی، توركومانی، شه‌ركه‌سی، ئه‌رمه‌نی، شبك، جووله‌كه، صابئی و هتد)، كه له پێنج پارێزگای عیراق-ن جێبه‌جێده‌كرێت.
ئامانجی پرۆژه‌كه بنیاتنانی توانستی به‌شداربوانه له بواری راپۆرت نووسین و چاودێرێكردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسی بنكۆڵكاری، دیاریكردنی مافی پێكهاته‌كان به یاساكانی عیراق و پێوه‌ره نێوده‌وڵتییه‌كان.