وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێم: پێنج که‌سى دیکه له‌سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند پێنج که‌سى دیکه له سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون که سێ ژن و گه‌نجێک و پیاوێکى ته‌مه‌ن 44 ساڵن.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 21ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه:" له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، پێنج تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ COVID-19 له سلێمانى ده‌ستنیشانکران".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه تووشبووه‌کان سێ ژنى ته‌مه‌ن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێکى ته‌مه‌ن 44 ساڵ و کوڕێکى گه‌نجى 18 ساڵه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که سێ له تووشبووان به‌رکه‌وته‌ى تووشبووانى پێشوون و دوو تووشبووه‌که‌ى تر نیشانه‌ى نه‌خۆشیان ھه‌یه و ده‌ستنیشانکران.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار