گۆڕان پشتیوانی بۆ کابینه‌که‌ى مه‌سرور بارزانى دووپاتکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی بزووتنه‌وه‌که‌ی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر پشتیوانى حکومه‌ت نه‌بن، ناتوانێت ئه‌رکى خۆى راپه‌ڕێنێت".
ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاند"ئێمه پشتیوانى له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى یاساى چاکسازى جێبه‌جێ بکات و له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه گفتوگۆمان کرد".
ده‌رباز محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌هێز بێت، تاکه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستى ناوخۆیى یه‌کبخرێت تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه پشتیوانى حکومه‌ته‌که‌مان بکه‌ین و ئه‌گه‌ر پشتیوانى حکومه‌ت نه‌بین ناتوانێت ئه‌رکى خۆى راپه‌ڕێنێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "پێویسته ئه‌و دابڕانه‌ى له نێوان یه‌کێتى و پارتى له ناو حکومه‌ت درووست بووه، چاکبکرێته‌وه و هه‌وڵى ئه‌وه له ئارادایه کۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى و سێ قۆڵى بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".