وه‌زیرى دارایى دوو بڕیارى نوێى تایبه‌ت به رێکخستنه‌وه‌ى موچه ده‌رکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دوو رێنمایى دارایى تایبه‌ت به خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى پله وه‌زیفییه‌کان ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رێنمایى دارایى ژماره 12 و 13 تایبه‌ت به خستنه بوارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ئیمزاکرا.
وه‌زاره‌ته‌که ئه‌مڕۆ به ئیمزاى وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌ردو رێنماییه داراییه‌که‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت کردون و تێیاندا ورده‌کارى تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ى وه‌زیفى و خانه‌نشینى له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى رونکردوه‌ته‌وه.
له رێنمایى دارایى ژماره (12) ورده‌کارى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ژماره (4)ـى ساڵى (2020) له بوارى "حزمه‌ت و پله‌ى وه‌زیفی" رونکردوه‌ته‌وه.
به‌پێى رێنماییه‌که، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم پێداچونه‌وه به پله و ناونیشانى وه‌زیفى سه‌رجه‌م موچه‌خۆراندا بکه‌ن.
له خاڵێکى دیکه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه پله‌ى وه‌زیفى و ناونیشان له‌گه‌ڵ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر یه‌کده‌خرێت و ده‌بێت به حوکمى یاساى خزمه‌ت و میلاکى ژماره (25)ى ساڵى (1960) بێت.
هه‌روه‌ها هاتوه: هه‌ر پله‌یه‌کى وه‌زیفى و ناونیشانێک که درابێته فه‌رمانبه‌ر که هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاساى خزمه‌ت و میلاکى ساڵى (1960) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هاوکات له‌رێنمایى ژماره 13ى وه‌زاره‌تى دارایى تایبه‌ته به پرسى خانه‌نشینى و تێیدا هاتووه: هه‌موو ئه‌و پله و ناونیشانه وه‌زیفیانه‌ى هه‌ن خانه‌نشین بونیان یه‌کده‌خرێت به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ره‌کانى خانه‌نشین بونى فه‌رمانبه‌ران له پله گشتییه‌کانى وه‌زیفه له‌سه‌ر میلاکى شارستانى و سه‌ربازى و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ.