ئیسرائیل و ئێران: بەراوردکاریی توانا سەربازییەکانیان

8 كاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەکردن: هاوڵاتی
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت کێشەی ئیسرائیل ئێران وایکردووە ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی جەنگ نزیک بێت.
لێدوانی بەرپرسانی هەردوو وڵات ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە دوای جەنگی ١٢ ڕۆژە و وەستانی جەنگەکە، جەنگەکەی بە تەواو نەکراویی هێشتەوە و جەنگێکی تر ماوە و دەبت تەواو بکرێت. چاودێران و شیکەرەوەکانیش بە گشتی پێشبینی ئەوە دەکەن لە ئایندەیەکی نزیکدا جەنگە دەستپێبکاتەوە لە نێوان هەروو وڵاتدا.
ڕاپۆرتێکی بەراوردکاریی لەبارەی توانا سەربازیی و جەنگییەکانی هەردوو وڵاتەوە دەخەینە ڕوو.
ژمارەی سوپا و هێزی چەکدار
ژمارەی سەربازانی سوپای هەردوو وڵات بەم جۆرەیە
ئێران: ٦١٠ هەزار سەرباز لەگەڵ ٣٥٠ هەزار هێزەکانی پاراستن، هەروەها ٢٢٠ هەزار هێزەکانی فریاکەوتن و نیمچە سەربازیی.
ئیسرائیل: ١٧٠ هەزار سەرباز و ٤٦٥ هەزار هێزەکانی پاراستن، هەروەها ٣٥ هەزار هێزەکانی فریاکەوتن و نیمچە سەربازیی.
لە کاتیکدا جەنگ لەم سەردەمەدا بە پلەی یەکەم و سەرەکیی پشت دەبەستێت بە توانای مووشەک، سیسستەمی بەرگریی، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. واتا تەکنۆلۆژیا و ئاستی پێشکەوتوویی چەکەکان خاڵی یەکلاکەرەوەیە نەوەکو ژمارەی سەرباز.
هێزی زەمینی
ئێران: ١٩٩٦ تانک، زیاتر لە ٦٥ هەزار زرێپۆش، ٥٨٠ بنکەی گەڕۆکی کاتیۆشا و نزیکەی ٧٧٥ سەکۆی جێگیری تۆپ و کاتیۆشا.
ئیسرائیل: ١٣٧٠ تانک، زیاتر لە ٤٣ هەزار زرێپۆش، ٦٥٠ بنکەی گەڕۆکی کاتیۆشا و نزیکەی ١٥٠ سەکۆی جێگیری تۆپ و کاتیۆشا.
هێزی ئاممانی
ئێران: بە گشتی ٥٥١ فڕۆکەی هەیە بەم شێوەیە:
١٨٦ فڕۆکەی جەنگیی، ١٠ فڕۆکەی ئەرک و کردەی جەنگیی زۆر تایبەت، ١٠٢ فڕۆکەی ڕاهێنان، ٧ فڕۆکەی گوێزەرەوەی سووتەمەنی و پێداویستی، ١٢٩ هێلیکۆپتەر لەگەڵ ١٣ هێلیکۆپتەری جەنگیی.
ئیسرائیل: بە گشتی ٦١٢ فڕۆکەی هەیە بەم شێوەیە:
٢٤١ فڕۆکەی جەنگیی، ٢٣ فڕۆکەی ئەرک و کردەی جەنگیی زۆر تایبەت، ١٥٥ فڕۆکەی ڕاهێنان، ١٤ فڕۆکەی گوێزەرەوەی سووتەمەنی و پێداویستی، ١٤٦ هێلیکۆپتەر لەگەڵ ٤٨ هێلیکۆپتەری جەنگیی، کە لە فڕۆکەی جەنگی F-35I ""، فڕۆکەی هێرشبەری F-15I "" و فڕۆکەی F-16 ی نوێکراوە، پێکدێت.
ئێران پشت بە جۆرەکانی وەک فانتۆم٤ یان ئێف ٤ F-4 Phantom و MiG-29 و فڕۆکە دەستکاریکراوەکانی ناوخۆی وەک "ساعیق" و "ئەزاڕەخش" دەبەستێت. لە کاتێکدا هێزی ئاسمانی ئێران هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی نییە، بەڵام بە تاکتیکی خێار و لەپڕ گۆڕاو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ تا ڕاددەیەک ناهاوسەنگیی کەم دەکاتەوە.
هێزی دەریایی
ئێران:
٧ کەشتی جەنگیی، ١٩ ژێردەریایی، ٢١ کەشتییە جەنگییە پاسەوانەکانی سنوورە ئاوییەکان.
ئیسرائیل:
سفر کەشتی جەنگیی، ٥ ژێردەریایی، ٤٥ کەشتییە جەنگییە پاسەوانەکانی سنوورە ئاوییەکان.
ئێستا ئەگەر باسی مەودا و توانای مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئێران بکەین بەم شێوەیەی خوارەوە
ئیران:
قادر٣٨٠: درێژییەکەی ١٠ مەترە و تا مەودای ١٠٠٠ کیلۆمەتر بڕ دەکات.
شەهاب٣: ١٥ مەترە و مەودای ١٣٠٠ کم دەبڕێت.
خێیبەرشکان: ١١ مەتر درێژە و ١٤٥٠ کم دەبڕێت.
عیماد: ١٨ مەتر درێژە و ١٧٠٠ کم دەبڕێت
خوڕەمشەهر: ١٤ مەتر درێژە و ٢٠٠٠ کم دەبڕێت کە کێشی ٢ تەنە.
غادر: ١٦ مەتر درێژە و ٢٠٠٠ کم دەبڕێت
سەجیل: ١٩ مەتر درێژە و ٢٠٠٠ کم دەبڕێت
ئیسرائیل:
جێریکۆ٢: ١٥ مەتر درێژە و ١٥٠٠ تا ٣٥٠٠ کم دەبڕێت
جێریکۆ٣: ١٥ مەتر و نیو درێژە و ٤٨٠٠ تا ٦٥٠٠ کم دەبڕێت
شایانی ئاماژە پێدانە، بەشێک لە مووشەکە بالسیتییەکانی ئێران و ئیسرائیلیش توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.
سیستەمی بەرگری
بەرگری ئاسمانی فرە چینی ئیسرائیل بریتییە لە قوبەی ئاسنین Iron Dome (مەودای کورت)، سەقفی داود David’s Sling (مەودای مامناوەند) و Arrow 2/3 (ڕێگری بالیستیکی مەودای دوور). ئەم سیستێمانە لە کاتی جەنگی ١٢ ڕۆژەدا کاریگەرییان سەلماند، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی ئێرانیان لە ئاسمانی تەلئەبیب و حەیفادا گرت هەرچەندە هەندێکیان هەر توانیان سیستمەکان ببڕن. بەرگری ئاسمانی ئێران بریتییە لە سیستەمی باڤار-373 (هاوشێوەی ئێس-300ی ڕوسیا)، خورداد-15 و سیستەمی ڕەعد، کە پێشتر و لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا سیستەمەکانی ئێران کارا نەبوون و فڕۆکە و درۆن و مووشەکە ئسرائیلییەکان توانیان ئامانجەکانی خۆیان بپێکن.
لە توانا و تەکنیک و تەکنۆلۆژیادا ئیسرائیل لە پێش ئێرانەوەیە و بەهێزترە بەڵام هێشتا ئەگەری چاوەڕواننەکراو دەشێت بەشیک بن لە گەمەکە و جەنگەکە هەروا ئاسان نەبێت. بەگوێرەی بۆچوونی چاودێران و هەروەکو لە جەنگی ١٢ ڕۆژەشدا بەدیکرا، زاڵبوون بەسەر جەنگەکەدا کارێکی ئاسان نییە و دیاریکردنی ئاڕاستەی ڕووداوەکان و جەنگەکەش بەشێک دەبن لەو ناڕوونییەی کە دەبیت هەڵیان بگرین بۆ داهاتوو و ئایندە وەڵامیان بداتەوە.
